ماوه‌یه‌كه له نێو راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه جۆراوجۆره‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێ كه خه‌ڵكی ناڕازی ئێران به تایبه‌ت له شاری تاران له رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی دژه حكوومه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا
رێبه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به هه‌مان شێوه‌ی بۆنه‌كانی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، رۆژی قودس، 16ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی عاشورا هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تیی و ئینتزامی به هه‌ر هۆكارێك بووبێ ( وه‌ك بێ هیوا كردنی خه‌ڵك یان هێور كردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و نیگه‌رانی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی) به دڵنیاییه‌وه رایانده‌گه‌یاند كه رۆژی 22ی رێبه‌ندان هیچ حه‌ره‌كه‌تێكی ئێعترازی روونادا. به‌ڵام به پێچه‌وانی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و به‌شه له كاربه‌ده‌ستان هه‌واڵ و زانیارییه‌كان باس له گه‌رم و گۆڕی ئاماده‌كارییه‌كانی خه‌ڵك بۆ 22ی رێبه‌ندان ده‌كه‌ن و دوایین لێدوانی هه‌ر دوو كاندیدای ناڕازی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش گه‌رم و گوڕییه‌كی زیاتری به ئاماده‌كارییه‌كانی خه‌ڵك به‌خشیوه. میرحوسێنی مووسه‌وی و مێهدی كه‌ڕووبی له دواین لێدوانیاندا وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له ئێعدامی ئاره‌ش ره‌حمانی پوور و محه‌مه‌د عه‌لی زه‌مانی، ئێعدامی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان وه‌كوو سیاسه‌تیی حكوومه‌ت بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك لێكدایه‌وه تا نه‌وێرن له رۆژانی داهاتوودا خۆپیشاندان به‌ڕیوه ببه‌ن. هه‌ر بۆیه داوایان له خه‌ڵك كرد له خۆپیشاندانی رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا چالاكانه به‌شداری بكه‌ن و داوای ماف و داخوازییه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
به‌م چه‌شنه ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران گه‌یشتۆته ئاستێك كه ره‌نگه ساده‌ترین پێش بینی بۆ رۆژی 22ی رێبه‌ندان ئه‌وه بێ كه له‌و رۆژه‌دا له شاری تاران و هه‌ندێك له شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئێران خه‌ڵك ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دژی رێژیم خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ رۆژی 22ی رێبه‌ندان له كوردستان چۆن تێپه‌ڕ ده‌بێ.
له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا به چه‌ندین جار له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه و به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه خه‌ڵكی كوردستان و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌بێ له هه‌موو ده‌فه‌ته‌كان بۆ هێنانه ئارای داخوازییه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن. ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌كوو لۆژیكی سیاسی پێم وانیه هیچ كه‌س و لایه‌نێك قه‌بووڵیان نه‌بێ، به‌ڵام ژیری سیاسی له‌وه‌دایه كه بتوانی ده‌رفه‌ته‌كان ببینی و یان بتوانی ده‌رفه‌ت بۆ خۆت بخوڵقێنی و به شێوه‌یه‌كی ژیرانه و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو له پێناو هینانه ئارا و بردنه پێشی داخوازییه‌كانی خۆت كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگری. حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و روانگه‌یه‌دا بوو كه به گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی ژیرانه به پێچه‌وانه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوولی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری ته‌حریم نه‌كردو هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستانیش به پێچه‌وانه‌ی ده‌وره‌كانی پێشوو ــ كه هه‌میشه كه‌مترین رێژه‌ی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له سه‌ر ئاستی ئێران دا هه‌بووـــ به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له هه‌ڵبژاردن دا كرد و ده‌نگیان به‌و دوو كاندیدایه‌ی دا كه بۆ یه‌كه‌م جار لانیكه‌می داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانیان له به‌رنامه‌كانیاندا گونجاندبوو. به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن چ له نێو حكوومه‌ت و چ له نێو ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی و ئێرانی دا كه تا دوایین رۆژه‌كان پێیان وابوو كه هه‌ر وه‌ك رابردوو كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردن له كوردستان سارد و سڕ ده‌بێ، ئه‌م هه‌ڵوێسته تاكتیكی و ژیرانه‌یه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌یكه به تایبه‌ت له ئاستی میدیایی دا گرینگییه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كورد و داخوازییه‌كانیان بدرێ. به واتایه‌كی دیكه هه‌موو كه‌س بۆی ده‌ركه‌وت كه بۆ خه‌ڵكی كورد به پێچه‌وانه‌ی رابردوو به‌شدارییان كرد و داخوازییان چیه؟
خه‌ڵكی كوردستان لێره به دواش ده‌توانن و و پێویسته له ده‌رفه‌ته‌كان و بۆنه‌كان به قازانجی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌ش دا ده‌كرێ بڵێین كه 22ی رێبه‌ندان ده‌رفه‌تێكی گونجاوه كه خه‌ڵكی كورد به شێوازی جۆراوجۆر كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن. له كاتێكدا كه خه‌ڵكی ناڕازی له تاران و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران دژی رێژیم راده‌په‌ڕن، خه‌ڵكی كوردستان نابێ ئه‌م ده‌رفه‌تانه له كیسی خۆیان بده‌ن، به‌ڵكوو پێویسته ئیبتكاری عه‌مه‌ل به ده‌سته‌وه بگرن و وێڕای هێنانه ئارای داخوازه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران وه‌كوو دێموكراسی، مافی مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنی ئازاد و...، داخوازه نه‌ته‌وه‌یی و داخوازه تایبه‌ته‌كانی دیكه‌ی خۆشیان بێننه گۆڕێ.
من هه‌رچه‌ند بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم بۆ كورد له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا هیچ كاتێك وه‌كوو ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ پێك نه‌هاتووه كه به خه‌بات و له مه‌یدان دا بوونی خۆیدا ده‌نگی خۆی به گوێی خه‌ڵكی دیكه بگه‌یه‌نێ. هیچ كاتێك وه‌كوو ئێستا خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێران ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بووه كه له داخوازی و مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد تێبگه‌ن. له رابردوودا هیچ كاتێك وه‌كوو ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بووه كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و مافخوازی خه‌ڵكی كورد له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا ببینرێ و ببیسترێ. ره‌نگه ئێستاش هه‌ر وه‌ك رابردوو و بگره زیاتریش لایه‌نی خه‌باتی چه‌كداری خه‌ڵكی كورد نه له دنیای ده‌ره‌وه و نه له نێو خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێران دا پێشوازی لێ نه‌كرێ، به‌ڵام لایه‌نی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان به هیچ بیانوویه‌ك ناكرێ له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه پشت گوێ بخرێ. كه واته ئێستا له بارترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان له شێوازێكی هێمانه و جه‌ماوه‌ری دا هه‌ڵبڕین.
من پێشتر واته نزیك به 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له وتارێكدا له ژێر ناوی " كورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" دا باسی ئه‌وه‌م كردبوو كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هیچی بۆ كورد تێدا نه‌بێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و بزووتنه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێ ته‌نیا به قازانجی خۆی پێناسه‌ی بكا و خه‌ڵكی دیكه‌ی لێ هه‌ڵبوێرێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كه من تێیدا به‌دی بكه‌م ده‌توانم بڵێم ده‌رفه‌تێكه كه بۆ گۆڕبه‌خشین و یان ژیانه‌وه و درێژه‌ی هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه سالاَنی رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌بوون. به واتایه‌كی دیكه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هی هیچ كه‌س نیه و هی هه‌موو كه‌سێكه. هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێن كه به كه‌وچكێك ئاو كه‌وتوونه‌ته مه‌له‌وه، بوونی وه‌ها بزووتنه‌یه‌ك به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه باشترین ده‌رفه‌ته تا ئێمه‌ی كورد بتوانین به شێوه‌ی گونجاو داخوازییه‌كانی خۆمان بێنینه ئاراوه. ئێمه ده‌بێ له عه‌ینی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، ره‌نگ و بۆنی خۆمان له‌و بزووتنه‌وه‌یه بده‌ین و له خۆڕا و له رووی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و نه‌زانی كاری خۆمانه‌وه خه‌ڵكی دیكه با نه‌كه‌ینه خاوه‌نی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و خۆمانی لێ به دوور بگرین. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته به‌شداری چالاكانه‌مان هه‌بێ.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م روانگه‌یه‌دا رۆژی 22ی رێبه‌ندان به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بینم. ره‌نگه وه‌ك زۆر جاران هه‌ندێك كه‌سی سیاسه‌ت نه‌زان له رووی غیره‌تی له خۆڕا زێده‌ی خۆیانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌م بۆچوونه و بڵێن " هه‌ر ئه‌وه‌مان مابوو كه ئێمه‌ی كوردیش وه‌كوو جه‌ماعه‌تی ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و مووسه‌وی و كه‌ڕووبی نه‌توانین هێڵی سووری خومه‌ینی ببه‌زێنین و وێنه‌ی خومه‌ینی با یه‌كجاری له ماڵه‌كانمان دا هه‌ڵواسین." به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه پێویسته بڵێین كه:
یه‌كه‌م: رۆژی 22ی رێبه‌ندان رۆژێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی خه‌ڵكی ئێرانه به كورد و فارس و ئازه‌ری و به مه‌زهه‌بی و كۆمونیست و بیر و باوه‌ری جۆراوجۆره‌وه به دژی سته‌می پاشایه‌تی. خه‌ڵكی كورد كاتی خۆی كه‌می هه‌زینه نه‌دا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه. ئه‌و شۆڕشه‌ش وه‌كوو ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی ئێستا هی هیچ كه‌س نه‌بوو و له هه‌مانكاتیشدا هی هه‌موو كه‌سیش بوو و به‌ڵام به داخه‌وه دواتر به هۆی ناوشیاری خه‌ڵكی ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها به هۆی نیازخراپی و ئایدۆلۆژی چه‌وتی رێبه‌رانی مه‌زهه‌بی شیعه‌وه ئه‌م شۆڕشه له بار برا.
دووهه‌م: تا ئێستا هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش شۆڕشی 22ی رێبه‌ندانیان به سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌لانی ئێران دژی سته‌م پێناسه كردووه.
سێهه‌م: له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا سیاسه‌تی رێبه‌رانی رێژیم ئه‌وه بووه كه هه‌موو شانازییه‌كانی ئه‌و شۆڕشه بۆ خۆی قۆرخ بكا و خه‌ڵكی دیكه‌ی لێ بێبه‌ری بكا. به‌شداری ئه‌مساڵی خه‌ڵكی ئێران به كوردستانیشه‌وه له خۆپیشاندانی رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا به ته‌واوی به واتای لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شانازیانه له رێژیم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بایه‌خه‌كانی ئه‌و شۆڕشه( وه‌كوو عه‌داله‌ت، دژایه‌تی كردنی سته‌م، ئازادی له چنگی دیكتاتۆری و...) بۆ خاوه‌نه‌كانی راسته‌قینه‌ی خۆی كه هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانن و هه‌روه‌ها لێ زیاد كردنی هه‌ندێك بایه‌خی نوێ به خه‌باتی رابردوویان وه‌كوو دێموكراسی، مافی مرۆڤ، ئازادی هه‌ڵبژاردن و ئازادی راده‌ربڕین و...كه ئه‌و چه‌مكانه له خه‌باتی رابردووی خه‌ڵكی ئێران دا له ژێر سێبه‌ری ئایدۆلۆژییه جۆراوجۆره‌كاندا ون ببوون.
چواره‌م: ئێمه‌ی كوردیش هه‌موو ئه‌و داخوازییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێرانمان هه‌یه و هه‌ندێك داخوازی تایبه‌ت به خۆشمان هه‌یه.
پێنجه‌م و له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه ئێمه چ باوه‌ڕمان به شۆڕشی 57 هه‌بێ و چ باوه‌ڕمان پێی نه‌بێ، چ باوه‌ڕمان به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هه‌بێ و چ باوه‌ڕمان پێی نه‌بێ، چ پێمان وابێ كه مووسه‌وی و كه‌ڕووبی و خاته‌می رێبه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن كه رابردوویه‌كی باشیان لای ئێمه نیه و چ پێمان وانه‌بێ، هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا بۆ ئێمه گرینگ پێش خستنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه و له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رێین بۆ هێنانه ئارا‌و پێش خستنی پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. كه‌واته ئێستا و رۆژانی داهاتوو به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئێران هاتۆته كایه‌وه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ خوڵقاوه‌و نابێ له كیسی خۆمانی بده‌ین. هه‌ر بۆیه و له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین 22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه ده‌توانین كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین.
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا پێم وایه ده‌توانین و پێشنیار ده‌كه‌م كه خه‌ڵكی كوردستان به حه‌ماسه‌تێكی ته‌واوه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا بكه‌ن.
1 ـ ئه‌گه‌ر ناڕازیان له تاران و شوێنه‌كانی دیكه وێنه‌ی مووسه‌وی و كه‌ڕووبی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن له‌و رۆژه‌دا به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانێكی وه‌كوو ئێحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی و ئیبراهیم له‌تفوڵڵاهی و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌م رێز له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و شه‌هیدانه بگرن و خۆیان له شه‌هیده‌كانیان به خاوه‌ن ده‌رخه‌ن و هه‌میش له‌و ریگه‌یه‌وه سیاسه‌تی سه‌ركووت و ئێعدام له كوردستاندا مه‌حكووم و ریسوا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا كارێكی ئاوا بكه‌ین ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كۆماری ئیسلامی ناتوانێ له داهاتوودا هه‌روا به ئاسانی زیندانیانی كورد ئێعدام بكا.
2ـ ـ خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد وه‌كوو عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، كه‌ماڵ شه‌ریفی و... داوای ئازادی ئه‌وان و ده‌یان و سه‌دان تێكۆشه‌ری دیكه بكه‌ن.
3 ـ خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌یكه وه‌كوو تاران دژی كه‌سێك دروشم بده‌ن به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به پلاكاردی جۆراوجۆر داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان له شكڵی فیدرالیزم دا بكه‌ن. بۆ نموونه بنووسن:" تنها راه دمكراتیزه كردن ایران، فدرالیزه كردن ایران می‌باشد" ئه‌م كاره به‌هاری رابردوو خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیری تاران و رازی كرماشان‌دا كردیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو خه‌ڵك ئه‌م درووشمانه به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ و رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دوای چه‌ند جار به‌و شێوه ده‌ركه‌وتنه‌ی خه‌ڵكی كورد ناچار ده‌بن كه به ئاشكرا باس له مافی خه‌ڵكی كورد بكه‌ن و دان به داخوازییه‌كانیاندا بنێن. هه‌روه‌ها ئه‌م شێوه حه‌ره‌كه‌ته له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورده‌وه توانای دیپلۆماسی حیزبه سیاسییه‌كانیش چ له دانیشتن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رز ده‌كاته‌وه.
4 ــ پێویسته ئه‌وه‌ش زیاد بكه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له تاران خه‌ڵك درووشمی توند دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كاندا ده‌رگیر ده‌بن، ئه‌وا له كوردستان به پێی ئه‌زموونێك كه هه‌مانه ده‌بێ خۆ له‌و شتانه بپارێزین. ئه‌مجاره‌یان با ته‌نیا یه‌ك شت به لای ئێمه‌وه گرینگ بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك له چه‌ند شاری كوردستان ئاپۆرای خه‌ڵك داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، گرینگ ئه‌وه‌یه كه خۆپیشانده‌ران له هه‌ر شارێك بتوانن له‌و چه‌ند ده‌قه‌یه فیلم بگرن و له راگه‌یه‌نه‌كاندا بڵاو بكرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو به توند و تیژی كێشرا وا باشه خه‌ڵكه‌كه پاش چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك بڵاوه‌ی پێ بكه‌ن.
بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م شێوازه خه‌باته پێویسته ئه‌وه وه‌بیر بهێنینه‌وه كه ئه‌ركی حیزبه سیاسییه‌كان، چالاكانی سیاسی و خوێندكارانی كورده كه رۆڵی پێشڕه‌ویی خۆیان له‌م رۆژانه‌دا ببینن و به ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به هان دانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئه‌م شێوازه خه‌باته به‌ره‌و پێش ببه‌ن و به‌م شێوه‌یه چیتر نه‌هێڵین ده‌رفه‌ته‌كان له‌وه زیاتر له كیسی خه‌ڵكی كوردستان بچێ.