به‌خێر بێن
   ژیاننامه‌ی شه‌هیدان
   چه‌ند ماڵپه‌رێک
   بابه‌ته‌کانی پێشوو

گوڵه‌ به‌رۆژه‌. نزار کوێستانی

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ سمیناری پارتی سۆسیالدێموکڕاتی سوئێد له‌ ستۆکهۆڵم

امداد ذیقیمت عرفان قانعی فرد به‌ ادبیات سیاسی کوردی

جاشی مۆدیرن. سیامه‌ند خوسره‌وی

شێوازی نۆێ نه‌یارانی کورد! جه‌ماڵ عه‌ڵیاڵی

''ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی'' به‌ چ مه‌به‌ستێک. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی و ناخودی و ناوچه‌گه‌ری بوو

لەبارەی بورسیەكانی خوێندن له حیزبی دێموكرات دا. ب. هیوا

له‌لایه‌ن که‌س یا که‌سانێکی نه‌ناسراو مۆنۆمێنتی شه‌هید دوکتور قاسملوو ده‌شێوێندرێ.

مه‌یلی چوار وه‌رز بۆ بووکی خه‌یاڵم! ئه‌یووب ره‌حمانی

دیداری هه‌یئه‌تێکی پایه‌ به‌رزی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ولاتی نۆروێژ

شێواندنی مێژووی نەتەوەیی لە پێناوچی؟ د. رۆژان ئاشتاب

'' ده‌گمه‌ن '' کاوه‌ سوور

رەخنەیەکی دۆستانه‌ لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! سه‌ید عه‌لی هاشمی

هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئامریکا وئیسرائیل. لوقمان زه‌هرایی

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە ئۆرێبروو

دژکرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

کۆچی دوایی ئه‌ندامێکی له‌ مێژینه‌و کادرێکی دلسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان

له‌ ئادلایدی ئوستڕالیا جێژنی 25ی گه‌لاوێژ بەڕێوەچوو

ئەو وانەیەی كە دەبێ لەشەڕی كوردستانەوە فێری ببین.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ 541 له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

راهێنانی گه‌نجانی موسولمان بۆ دژایه‌تی کردنی فۆندامێنتالیزمی ئیسلامی. لوقمان زه‌هرایی

گلەیی لە دوو تەلەڤزیۆنەکەی دێموکڕاتەکان. قادر قازانی

مزدورانی مدرن مانند'' عرفان قانعی فرد'' ؟ عزت پیرانی

ئاگاداری کۆمه‌له‌ی کوردی kdp، به‌ بۆنه‌ی 25 گه‌لاوێژ 65 مین سالیادی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.

وەڵاتی سویس و ئێران. ڕەحمان ئیبراهیم زادە

نامه‌یه‌ک بۆ قانعی فه‌رد. حه‌مید عه‌زیز

که‌رکووک و یه‌ک دوو وته‌. مه‌هاباد کوردی

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر مه‌نگوره‌کاندا هه‌ڵه‌ی کرد یا ...

این کیست؟ سیامندخسروی


بابه‌ته‌کانی پێشووتر
 
  دیداری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان
پێشنێوەرۆی چوارشەممە 27/1/2010 (7ی رێبەندانی 1388) هەئیەتێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەرێز  خالید عەزیزی، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هاوینە هەواری سەلاحەدینی كرد.


هەیئەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە لایەن بەرێز فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و كۆمەڵیك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێ كڕا. لە دانیشتنی هاوبەشی هەئیەتی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دا، سەرەتا رێزدار فازڵ میرانی، بە گەرمی بە خێرهاتنی هەیئەتی میوانی كرد. سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات دوای ئاوردانەوە لە پێوەندییەكانی پارتی و حیزبی دیموكراتی كوردستان و، خوشحاڵی دەربڕین لە چۆنیەتی و ئاستی ئەم پێوەندییانە، باسێكی سیاسیی لە چەند تەوەر دا خستەروو. لە چوارچێوەی ئەم باسە دا روانگە و هەڵویستی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە بارەی بارۆدوخی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، رووداوەكانی چەند مانگی رابردووی ئێران، ئاڵوگۆرەكانی توركیە و پرسی كورد لەم وڵاتە دا روون كرانەوە.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پێوەندی لەگەڵ ئاكامەكانی هەڵبژاردنی رابردوو لە هەرێمی كوردستان گوتی ئێمە بوونی ئۆپوزیسیونمان قبوول كردوە. دیارە ئێمە پێمان نارەوایە هەرچی حكوومەتی هەرێم كردویە ه‌ دەیكا، بە چاویلكەی رەش سەیری بكرێ، هەر لەو كاتە دا پێمان وایە هێندێك لە رەخنەكانی ئۆپۆزیسیونیش لە حكوومەت، راستن ه‌ لە جێی خۆیان دان. میرانی، وێرای پێدا گرتنەوە لە سەر سیاسەتی وێكهەڵكردن لە ئاستی كوردستان وعێراق دا، باسی هەوڵەكان بۆ پاراستنی دەسەڵات و نفووزی كورد لە بەڕێوەبردنی عێراقی دا كرد و گوتی كە پێویستە بە وشیاریی سەركردایەتیی سیاسی كوردو هاوكاریی نوێنەرانی پێكهاتە سیاسییە جۆراوجۆرەكان، وێرای پارستنی دەسكەوتەكان، سەنگی كورد لە ئیدارە و بەرێوەبردنی عێراق دا هەروا قورس رابگیرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ پرسی كورد لە توركیە دا، رێزدار فازڵ میرانی گوتی ئێمە لەگەڵ بەرەوپێشچوون و سەركەوتنی بزووتنەوەی كورد لەم وڵاتە داین. هەر لەم روانگەیەشەوە پێشوازیمان لە سیاسەتی كرانەوەی دەوڵەتی توركیە بە رووی كورد دا كردوە.
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە پێوەندی لەگەڵ ئالۆگۆرەكانی چەند مانگی رابردووی ئێران دا هیوای دەربری كە گۆڕان لە ئێران دا بە دوور لە توندو تیژی بێتە دی.
دواتر بەرێز خالید عەزیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان، باسێكی لە بارەی سیاسەت و روانگە و هەڵوێستەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان پێشكەش كرد.
بەڕێز عەزیزی وێڕای بەرز نرخاندنی پێوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكرات، ئەزموونی ئەم پارتە و كوردەكان لە وڵاتی فرەنەتەوەو فرەئایینی عێراقی بۆ حیزبەكەی و گەڵی كورد لە ئێران بە گرینگ دانا.
گوتیشی هاوبەشیی كورد لە دەسەلاتی سیاسیی عێراق دا و دابین بوونی مافەكانی لەم وڵاتە دەتوانێ بۆ وڵاتانی دراوسێ جێگای لێ وردبوونەوەء فێر بوون بێ.
سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان پاشان چووە سەر رووداو ئالۆگۆرەكانی چەند مانگی رابردووی ئێران. لەم پێوەندییە دا هەڵوێستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی لە بارەی هەڵبژاردنی سەركۆماری و رووداوەكانی دواتر خستە روو و، روونیشی كردەوە كە حیزبی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوە دایە كە خەڵكی كوردستانی ئێران هیچ دەرفەتێك بۆ هێنانە گۆڕی داخوازەكانیان و شوێندانان لەسەر رەوتی رووداوەكان بە قازانجی پرسی نەتەوەیی خۆیان لە دەست نەدەن.
عەزیزی گوتی ئێمە پێمان خۆشە رووخانی رێژیم یا هەر ئالۆگۆڕێك لە دەسەلات دا، بەرهەمی رێككەوتن و هاوهەنگاویی پێكهاتە و لایەنە جۆراوجۆرەكانی ئێران بێ، نەك بەرهەمی شورشێك كە مەعلووم نەبێ چ شتێكی لێ شین دەبێتیەوە. لەم روویەشەوە ئامادەیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی بۆ دیالۆگ و هاوكاری و هاوخەباتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، چ كوردء چ ئێرانی دووپات كردەوە. لەم دانیشتنە دا عەزیزی پێشبینیی ئه‌وه‌ی كرد كە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی فشاری زیاتر بخاتە سەر رێژیمی ئێران.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان خوشحالیی خۆی لە نزیكبوونی روانگە وهەڵوێستەكانی هەردوو حیزب لە بوارە جیاوازەكان دا دەربری و دووپاتی كردەوە كە پێوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستان هەڵكشان و بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ.
دیداری مەكتەبی سیاسیی هەر دووحیزب، دوای زیاتر لە دوو كاتژمێر باس و بیڕورا گۆڕینەوەی بەسوود و پێداگرتنەوە لەسەر دۆستایەتیی دوولایەنە، لە نێو بەدرەقەی گەرمی وەفدی خانەخۆی دا، كۆتایی پێ هات.
پێویستە بگوترێ هەئیەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە سكرتێری گشتیی حیزب و  بەڕێزان مستەفا مەولوودی جێگری سكرتێر، حەسەن رەستگار و قادر وریا ئەندامانی دەفتەری سیاسی و عومەر باڵەكی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە هەولێر پێك هاتبوو.
لە پارتی دیموكراتی كوردستانیش وێرای سكرتێری مەكتەبی سیاسی، بەرێزان محەممەد مەلاقادر، عیزەدین بەرواری و مەحموود محەممەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، رەمزی شەعبان، ئەندامی سەركردایەتی، سەلاح دەلۆ بەرپرسی مەكتەبی پێوەندییەنیشتمانی و كوردستانییەكان و ئەحمەد مایی، سكرتێری راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی، بەشداری ئەم دانیشتنە بوون.
ڕێکه‌وتی ناردن : Saturday, January 30 - 02:47:22 UTC
 
   هه‌ڵبژاردنه‌کان
بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

سیاسی

ماڵپه‌ری گیاره‌نگ بۆ خزمه‌ت كردنی ئێوه ئازیزان ساز كراوه و ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی، سیاسی، هونه‌ری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌كان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆكی نووسراوه‌کانیانن.

هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون        giareng@giareng.com