هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان پێویستیی به هاوده‌نگیی مۆسکو هه‌بوو. به دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌شدا پێویست بوو مۆسکو ئیزنی پێکهێنانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی بدات. کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربایجان و
لیژنه‌ی سێ که‌سیی سۆڤیه‌ت "میرزا ئیبراهیمۆڤ ، حه‌سه‌نۆڤ و ئاتاکشیۆڤ" که ڕێبه‌ری عه‌مه‌لیاتی پاککردنه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان بوون له سوپای ئێران و به هاوده‌نگیی له‌گه‌ڵ میرجه‌عفه‌ر باقرۆڤ سه‌رۆک کۆمار‌ی ئازه‌ربایجانی باشور "ئازه‌ربایجانی ژێرده‌ستی ڕووسیا" ، ڕۆژی 19/6/1324 (10/9/1945) یان بۆ کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان کرد. په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بووایه مافی گه‌لی ئازه‌ربایجان له چوارچێوه‌ی ئێران و ده‌ستوری شۆڕشی "مه‌شروته‌یه‌ت" واته ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌ت و ولایه‌ت دا دیاریی بکات. مۆسکو به‌م وه‌ڵامه‌ی خواره‌وه هاودنگیی کرد له‌گه‌ڵ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان:
ـ (باکۆ . هاوڕێ باقرۆڤ، له وه‌ڵامی بروسکه‌ی ژماره‌ی 339 – 2/9/1945 ئێوه‌دا، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم که له‌گه‌ڵ پێشنیازی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی فیرقه‌ی دیموکرات "سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی" هاوده‌نگین. مۆلۆتۆڤ 5/12/1945 کاتژمێر 2:55 (1).)
چونکه وه‌ڵامی مۆسکو له کاتی خۆی واته به‌رله 10/9/1945 نه‌درایه‌وه و نزیکه‌ی سێ مانگ به دوای ده‌ستنیشان کردنی ڕۆژی کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی فیرقه‌ی دیموکرات و لیژنه‌ی سێ که‌سیی سۆڤیه‌ت گه‌یشت، ئه‌وان نه‌یانتوانی له کاتی دیارییکراودا په‌رله‌مان بکه‌نه‌وه و یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانیان بۆ ڕۆژی 21/9/1324 (12/12/1945) دواکه‌وت که ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار‌ی ئازه‌ربایجانه.
له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ید جه‌عفه‌ر پیشه‌وه‌ریی سکرتێری گشتیی فیرقه‌ی دیموکراتی ئازره‌بایجان، له‌ژێر چاودێریی به‌رپرسانی سۆڤیه‌ت و به‌شداریی کردنی کۆمه‌ڵێک میوان په‌رله‌مانی کرده‌وه و حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی ڕاگه‌یاند. یه‌کێک له‌و میوانانه ، محه‌ممه‌د قازی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو که له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات به‌شداریی کرد له ڕاگه‌یاندنی کۆمار‌ی ئازه‌ربایجاندا.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان هه‌ر دوو به‌شی ئازه‌ربایجانی باشور و باکور و ڕووسیا "ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئێرانیان" به خاکی ئازه‌ربایجانی باکور ده‌ناسی و هیچ پرۆژه‌یه‌کیان بۆ پێکهاتنی کۆمار‌ی کوردستان نه‌بووه. ئه‌وان کێشه‌ی گه‌لی کوردیان له چوارچێوه‌ی پلانی ده‌ره‌کیدا ده‌بینی بۆ پارچه کردنی ئێران و بۆ کۆتاییهێنان به ده‌ستی ده‌ره‌کیی له کوردستاندا، ده‌یانویست به دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی ئازه‌ربایجان، حکومه‌تی ئازه‌ربایجان خودموختاریی ناوچه‌یی به گه‌لی کورد بدات. "ئاندره‌سمیرنۆڤ" سه‌فیری یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
ـ (له ئێران مه‌سه‌له‌ی جیاوازییخوازیی کورده‌کان به به‌رده‌وامیی یارییه‌ک بووه له ده‌ست سیاسیکارانی بێگانه‌دا. ئێمه ده‌بێ له خۆگلاندن له‌و یارییه دووریی بکه‌ین. ئه‌وه به‌و واتا‌یه نیه که په‌یوه‌ندیی خۆمان به کورده‌کانه‌وه ببڕین و به قازانجی خۆمان که‌ڵکیان لێوه‌رنه‌گرین. له هه‌ر حاڵه‌تێکدا تێکۆشانی سیاسیی ئێمه له باکوری ئێران په‌یوه‌ندیی به ئازه‌ربایجانییه‌کانه‌وه هه‌یه(2).)
ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دیموکرات و کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا له‌و سه‌فه‌ره‌دا به گه‌رمیی پێشوازییان له محه‌ممه‌د قازی و ڕێبه‌رانی کورد کرد. یه‌کێک له به‌ڵگه‌کانی ئه‌و پێشوازیی کردنه، کورته فیلمێکه که دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت که‌وته ده‌ست میدیاکان و هه‌ندێک جار له شاشه ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کاندا پێشانده‌درێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی قازی محه‌ممه‌د و هه‌ڤاڵانی بۆ مهاباد، سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکرات که به پلانی ڕووس و ئازه‌رییه‌کانی زانی، ده‌ستبه‌جێ بڕیاریدا وه‌ک چۆن له ته‌ورێز و شاره ئازه‌ریی نشینه‌کاندا ئاڵای ئێرانیان دابه‌زاند و ئاڵای ئازه‌ربایجانیان به‌رز کرده‌وه، ئه‌وانیش ئاڵای کوردستان له جێگه‌ی ئاڵای ئێران به‌رز بکه‌نه‌وه و له هه‌رێمی ئازادیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، جمهوریی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن.
به‌م مه‌به‌سته سێ ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنی کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان له ته‌ورێز، خه‌ڵکی مهاباد به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی دیاریی کراوی حیزبی دیموکرات، ڕۆژی 24/12/1945 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌زندا ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر ده‌زگا حکومییه‌کان دابه‌زاند و محه‌ممه‌د قازی به‌شێوه‌ی خواره‌وه سوێندی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌ی کوردستانیی خوارد:
ـ (ئه‌من به خودا به که‌لامی عه‌زیمی خودا به نیشتمان به شه‌رافه‌تی کورد به ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردستان سوێند ده‌خۆم که تا ئاخر هه‌ناسه‌ی ژیانم و ڕژاندنی ئاخر تنۆکی خوێنم به‌گیان و ماڵ له ڕێی ڕاگرتنی سه‌ربه‌خۆیی جمهوری کوردستان و یه‌کێتی کورد و ئازه‌ربایجان موتیع و وه‌فادار بم(3).
دوو ڕۆژ دوای دابه‌زاندنی ئاڵای ئێران له‌سه‌ر بانی ئێداره و ده‌زگا حکومییه‌کان، سه‌رله‌نوێ حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی 26/9/1324 (17/12/1945) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌زن و شکۆداری به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له مهاباد پێکهێنا. گۆڤاری کوردستان له ژماره‌ی سێی خۆیدا په‌نجه بۆ ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕاده‌کێشێ و ده‌نوسێت:
ـ (هه‌روه‌کو پێشتر به‌عه‌رزتان گه‌یشت ڕۆژی 26ی آذر هه‌موو نوێنه‌رانی کوردستان له شاری مهاباد کۆبوونه‌وه. کاتژمێر 10ی به‌یانی ئاڵای کوردستان له کانگای حیزبه‌وه گوازرایه‌وه. نزیکه‌ی ده هه‌زار که‌س له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداربوون. ده‌سته‌ی موزیک مارشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژه‌نی. له سه‌رتاپای شه‌قامی وه‌فایی پێشمه‌رگه‌کان به جلوبه‌رگی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ کچ و کوڕه خوێندکاره‌کان له باسکی ڕاستی ئاڵا ده‌ڕۆیشتن. گه‌وره و بچووکی مهاباد، هه‌یئه‌ته ڕه‌سمییه‌کان و نوێنه‌رانی حیزبی دیموکرات به‌دوای ئاڵادا ده‌هاتن. خه‌ڵک به شانازیی ئاڵا چه‌پڵه‌یان لێده‌دا. پێشه‌وای مه‌زنی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد. به دوای وتاره‌که‌یدا و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵا له‌سه‌ر بانی بینای هه‌یئه‌تی ڕه‌ئیسه‌ی میللی کوردستان، ڕێوڕه‌سمه‌که کۆتایی پێهات (4).)
شایانی باسه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌ممه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی که به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه به‌شداریی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی کردبوو، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌یئه‌تی ڕه‌ئیسه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، محه‌ممه‌د قازیی به سه‌رۆک کۆمار‌ی کوردستان ناساند و پیرۆزبایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌شی له هه‌موو گه‌لی کوردستان کرد و خه‌ڵکه‌که‌ش نازناوی پێشه‌وایان به محه‌ممه‌د قازی به‌خشی.
هه‌نگاوی دووه‌می ڕێبه‌رانی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕاگه‌یاندنی کۆمار‌ی کردستان بوو که ئاماده کارییه‌کانی پرۆسه‌یه‌کی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی و دوای 35 ڕۆژی له 2/11/1324 (22/1/1946) به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مهاباد و به پاڵپشتیی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیی ئه‌نجامی گرت.
جگه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی که پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ڕێبه‌رانی حیزبی دیموکرات به دوور له هاوده‌نگیی کردنی ڕووسیا هه‌ڵیانگرت، کۆمار‌ی کوردستان له ناوه‌ڕۆکیشدا جیاوازیی له‌گه‌ڵ کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌ی کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان که گوێی خۆی له به‌رامبه‌ر کۆمار‌ی ئازه‌ربایجانی باشوردا کپ کرد، له کۆمار‌دا سه‌رنج به نه‌ته‌وه و خاکی کوردستانی مه‌زن درا. به‌م مه‌به‌سته ڕۆژی 28/2/1946 ، سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیی له‌سه‌ر بانگهێشتی قازی محه‌ممه‌د، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ک گه‌یشته مهاباد.
هاتنی بارزانیی بۆ مهاباد له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێکدا ئه‌نجامی گرت که پێشتر له نێوان پێشه‌وا قازی و سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیی و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی دا پێکهاتبوو. چوارچێوه‌ی خاڵه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه له یه‌که‌م وتاری مسته‌فا بارزانییدا ده‌رده‌که‌وێت که ڕۆژی 28/2/1946 له کانگای حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاڕاسته‌ی پێشه‌وا قازی و سه‌رکرده‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستانی کرد. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌ممه‌د مه‌حمود قودسیی وتاری بارزانیی خوێنده‌وه و ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌قی وتاره‌که‌ی له ژماره‌ی 23 ، ڕۆژی چوارشه‌ممه 15/12/1324- 6/3/1946 ، لاپه‌ڕه‌ی 3 دا بڵاوکرده‌وه. بارزانیی له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا که یه‌که‌م وتاریه‌تی له کۆمار‌ی کوردستاندا، ده‌ڵێت:
- (به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی ، گه‌شه‌پێدانی باری ئابوری گه‌ل ، دابینکردنی ئازادییه دیموکراتییه‌کان، هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی به‌شه‌کانی‌تری کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی کوردستانی مه‌زندا هاوکاریی کۆمار‌ی کوردستان و پێشه‌وا قازی ده‌کات(5).)
ڕێککه‌وتنی سه‌رۆک بارزانیی و پێشه‌وا قازی و ڕێبه‌رانی کۆمار‌ی کوردستان، ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات که قازی محه‌ممه‌د و مسته‌فا بارزانیی خاوه‌ن بیری نه‌ته‌وه‌یی، دیموکراتیی، کوردستانیی و مرۆڤدۆستانه بوون. ویستویانه بۆ دیموکراسی، بۆ ئازادکردنی به‌شه‌کانی‌تری کوردستان، بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی گه‌ل هه‌وڵبده‌ن که ته‌مه‌نی کورتی 10 مانگ و 20 ڕۆژی کۆمار‌ی کوردستان ڕێگه‌ی پێنه‌دان که ئاواته‌کانیان بهێننه‌دی!
کۆمار‌ی کوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێك ده‌ستکه‌وتی سیاسیی، ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، فه‌رهه‌نگیی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێنا. سیستمی ئیداریی، ده‌زگای حکومه‌تی، سوپای نه‌ته‌وه‌یی، ده‌زگای په‌روه‌رده و ڕاگه‌یاندنی گشتی و چه‌نده ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ژنان، لاوان و ڕۆشنبیر‌یی دامه‌زراند، زمانی کوردی به ڕه‌سمی ناسی و له خوێندنگه‌کاندا که‌ڵکیان لێوه‌رگرت. چه‌نده‌ها ڕۆژنامه و گۆڤاری وه‌ك: كوردستان، هه‌ڵاڵه، هاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵانی كورد، ئاوات و هاواری كوردی بڵاوکرده‌وه. سینه‌مای سه‌یار و ڕادیۆی به زمانی کوردی دانا و به دامه‌زراندنی شیرکه‌تی ته‌ره‌قی و هێنانی ماشێنی کشتوکاڵ ویستی په‌ره به ئابووری کوردستان بدات، به‌ڵام ماوه‌ی نه‌بوو، که سیستمی په‌یوه‌ندییه‌کانی عه‌شیره‌تی بگۆڕێت و جگه له چوار به‌تالیۆنی بارزانییه‌کان که خاوه‌ن دسیپلینی سه‌ربازیی و ڕێکخراوه‌یی بوون و له به‌ره‌ی شه‌ڕی سه‌قز و سه‌رده‌شت که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرا، چه‌کدارانی عه‌شیره‌تیی سه‌ر به ده‌ره‌به‌گه‌کان، سوپای کۆماریان پێکده‌هێنا و به فه‌رمانی ده‌ره‌به‌گه‌کان هه‌ڵده‌سوڕا، که ئه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌کی هه‌ره لاواز بوو و له‌کاتی خۆیدا کۆمار‌ی کوردستانی به‌چۆک هێنا.
کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان ساڵێک ده‌وامی کرد. سوپای ئێران به فه‌رمانده‌یی سه‌رتیپ هاشمی ڕۆژی 20/9/1325 (13/12/1946) ته‌ورێزی داگیرکرده‌وه و پیشه‌وه‌ریی و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی فیرقه‌ی دیموکرات و کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان په‌نایان بۆ سۆڤیه‌ت برد. کۆمار‌ی کوردستانیش دوابه‌دوا‌ی ئه‌و، به‌دروستی ڕۆژی 26/9/1325 (17/12/1946) واته ساڵێک دوای هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له مهاباد، دڵه چکۆله‌که‌ی له لێدان که‌وت و دوژمن مهابادی داگیر کرده‌وه.
ڕووخانی کۆمار‌ی ئازه‌ربایجان‌و کوردستان بۆ چه‌ند هۆی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕایه‌وه، وه‌ك: پشتیوانی نه‌کردنی هاوپه‌یمانان له‌و کۆمارانه، پاشه‌کشه‌ی سۆڤیه‌ت له ئێران و کوردستان، خیانه‌تی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته به‌زیوه‌کان که به وته‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بۆ خزمه‌تکردن به دوژمن و خیانه‌ت به گه‌له‌که‌یان پێشبڕکێیان بوو، به‌ڵام به‌ڕای من سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵه گرنگانه و چه‌ند خاڵێکی‌تر، هۆی سه‌ره‌کی ڕووخانی کۆمار‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دره‌نگ ڕاگه‌یاندنی کۆمار و بێ توانایی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات له په‌روه‌رده کردنی ئه‌ندامانی حیزب و ڕۆشنبیران و به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ یه‌ک هه‌ڵوێستی و به‌رگریی کردنیان له کۆمار‌ی کوردستان.
ئه‌و به‌شه‌ی که کۆمار‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجانی لێ ڕاگه‌یندرا، له مانگی ئاگۆستی ساڵی 1941وه ئازاد بوو، که‌چی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان له ساڵی 1946دا به فیکری بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی کۆمار و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان که‌وت. واته ئه‌وکاته‌ی که جه‌نگی دووه‌می جیهانی کۆتایی پێهاتبوو و به‌ریتانیای مه‌زن، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت (هاوپه‌یمانانی جه‌نگ) ده‌بووایه به‌گوێره‌ی په‌یمانێک که ڕۆژی 29/11/1941 له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون، بۆ ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی ئێران، شه‌ش مانگ دوای کۆتاییهاتنی جه‌نگ ئێران به‌جێهێڵن(6).
هه‌رچه‌نده سۆڤیه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت و نوسینی په‌یمانێکی نه‌وتیی له‌گه‌ڵ ئێران له 4/4/1946 به ئیمزای ساوچیکۆڤ سه‌فیری سۆڤیه‌ت و قه‌وام سه‌لته‌نه(7) له ئێران مایه‌وه و به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی "ترومن" سه‌رۆک کۆمار‌ی ئه‌وکاتی ئه‌مریکادا، له سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مبه‌ری 1946 ئێرانی به‌جێهێشت(8)، به‌ڵام ده یازده مانگ ماوه‌یه‌ک نییه بۆ حیزبێکی سیاسی که بتوانێ کادیر و گارگێڕ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌رگری کردن له وڵات په‌روه‌رده بکات و له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکی پڕچه‌کدا خۆی ڕاگرێت.
بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر ، سه‌ردانی ئه‌م وێبلاگه بکه‌ن.
http://hamedgohary.kurdblogger.com
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌کان:
1- Ibid, V. 137
له کتێبی فراز و فرود فرقه دمکرات آذربایجان وه‌رگیراوه
2- AR MDYTA, f. 28, s. 4, i. 2, v.55
له کتێبی فراز و فرود فرقه دمکرات آذربایجان وه‌رگیراوه
3- قازی محمه‌د و جمهوری در آینه اسناد، بهزاد خوشحالی، لاپه‌ڕه‌ی 40، چاپ اول 1380 همدان.
4- گۆڤاری کوردستان ژماره‌ی 3.
5- ڕۆژنامه‌ی کوردستان ، ڕۆژی چوارشه‌ممه 15/12/1324- 6/3/1946 ، ژماره‌ی 23 ، لاپه‌ڕه‌ی 3.
6- قازی محمه‌د و جمهوری در آینه اسناد، بهزاد خوشحالی، لاپه‌ڕه‌ی 7، چاپ اول 1380 همدان.
7- ساڵێک بوو کورد ئازاد ئه‌ژیا، نووسینی عوله، 1988، سوید.
8- ئێران و زلهێزه گه‌وره‌کان له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا. دوکتۆر ئیره‌جی زه‌وقی. لاپه‌ڕه‌ی 297. وه‌ڵام به مێژوو، نووسینی محه‌ممه‌د ڕه‌زاشا. قازی محمه‌د و جمهوری در آینه اسناد، بهزاد خوشحالی، لاپه‌ڕه‌ی 286، چاپ اول 1380 همدان.