خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵوێستی جیدی بگرن.
ئه‌م رێكخراوانه له به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێرای ئاماژه‌دان به سه‌ركوت, گرتن و داسه‌پاندی سزای قورس به سه‌ر چالاكانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی كورد‌و هه‌روه‌ها ئێعدامی تێكۆشه‌ران به گشتی بارودۆخی مافی مرۆڤ له كوردستان، به توندی ره‌خنه له كۆڕ‌و ناوه‌نده‌كانی موده‌عیی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌گرن كه له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان دا بێده‌نگن.
مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له چاو شوێن و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران هه‌میشه زیاتر رووبه‌رووی پێشێلكاری بۆته‌وه. به ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان كراوه‌و ده‌كرێ، هه‌میشه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانه‌وه كه‌مترین سه‌رنجی دراوه‌تێ و تائێستاشی له گه‌ڵدابێ زۆر جار له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان دا بێده‌نگییه‌كی سیستماتیك ره‌چاو كراوه‌و ده‌كرێ.
ئه‌گه‌ر چاوێك به بارودۆخی مافی مرۆڤ كورد له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بخشێنین، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی له راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان و گرتنی به ده‌یان كه‌س له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی و به‌رێوه‌چوونی حوكمی دوو كه‌س له‌زیندانیانی به مه‌رگ مه‌حكومكراو، بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستیه‌كی به‌رچاو له لایه‌ن كۆڕ‌و ناوه‌نده‌كانی موده‌عیی به‌رگری له مافی مرۆڤ و راگه‌یه‌نه‌كانه‌وه هه‌ست پێ ده‌كرێ. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌م پێج رێكخراو‌و ئه‌نجومه‌نه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ بێ هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كۆڕ‌و ناوه‌نده‌كانی دیفاع له ماڤی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و راگه‌یه‌نه فارسی زمانه‌كانن.
هه‌ر ئێستا نزیك به 20 كه‌س له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی كورد له لایه‌ن دادگا‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه حوكمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه‌و هه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی رابردوودا جیا له ئێعدامی دوو كه‌س له تێكۆشه‌رانی كورد به ناوه‌كان فه‌سیح یاسه‌مه‌نی و شیرین عه‌له‌م هوویی، له شاره‌كانی خۆی و ماكۆ به ده‌یان كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سه‌قزو سنه ره‌وانه‌ی گرتووخانه كراون كه تا ئێستاش چاره‌نووسیان ناروونه. به‌ڵام جیا له چه‌ند كه‌مپه‌ینێكی لۆكاڵی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی به‌رته‌سكی كوردی، هێچ كۆڕ‌و ناوه‌ندێكی پشتیوانی مافی مرۆڤی جیهانی و هێچ راگه‌یه‌نێكی فارسی زمان، سووكه ئاوڕێكیان له‌م هه‌مووه سه‌ركوت و پێشێلكارییه نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌م پێنج رێكخراو‌و ئه‌نجومه‌نه كوردییه‌دا هاتووه: بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌م ناوه‌ندو كۆڕ‌و راگه‌یه‌نانه، نه‌ته‌نیا ژێر پێ خستنی ئوسول و ئه‌خلاقی پیشه‌یی و مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیانه، به‌ڵكوو ناراسته‌وخۆ هاندان و ده‌ستئاوه‌ڵه‌هێشتنه‌وه‌ی سیستمی سه‌ركوتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه بۆ هه‌رچی زیاتر سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان.
ره‌خنه‌یه‌كی دیكه كه هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر جار له لایه‌ن كۆڕ‌و ناوه‌نده‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه دێته گۆڕێ، روو له ئازادیخوازانی ئێرانی و رۆشنبیرانی فارس ده‌كا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان و رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی بۆ خه‌بات دژ به دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران (كۆماری ئیسلامی ئێران) هه‌میشه له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌دا بوون و زۆرترین قوربانییان داوه، به‌ڵام وه‌ك شایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و رۆڵه‌كانییه‌تی، كه‌م وا هه‌بووه له لایه‌ن ئازادیخوازانی ئێرانی و كۆڕ‌و ناوه‌نده‌ی دیفاع له مافی مرۆڤ و راگه‌یه‌نه‌كانی فارسی زمانه‌وه گرینگیی خۆی پێ بدرێت و له به‌رانبه‌ر سه‌ركوت، زیندانی كردن و ئێعدامی تێۆشه‌رانی دا هه‌ڵوێست گیرابێ.
درێژه‌دان به بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی له به‌رانبه‌ر سه‌ركووتی خه‌ڵكی كوردستان و گرتن و ئێعدامی رۆڵه‌كانی دا له زۆر رووه‌وه ده‌توانێ شوێنه‌واری گه‌لێك مه‌نفی لێ بكه‌وێته‌وه:
هه‌روه‌ك تا ئێستا سه‌لمێنراوه له قۆناغی یه‌كه‌م دا ده‌توانێ ده‌ستی سیستمی سه‌ركوتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان دا به ئاوه‌ڵایی بهێڵێته‌وه‌و له درێژخایه‌نیش دا مه‌یل بۆ دابڕان له ئێران له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان دازیاتر له هه‌میشه به هێز بكات.
لێره‌دا ئه‌ركی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ررووناكبیرانی كورد‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردییه كه، هاوكات له گه‌ڵ جیدی بوون له‌سه‌ر گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت بارودۆخی مافی مرۆڤی كوردستان به كۆر‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤ، له رێگای جۆراوجۆره‌وه لایه‌نه ئیرانییه‌كان: كۆڕ‌و ناوه‌نده‌كانی پشتیوانی مافی مرۆڤ، رووناكبیران و راگه‌یه‌نه فارسی زمانه‌كان تێ بگه‌یه‌نن كه ، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتكارانه‌ی رێژیم و پێكهێنانی متمانه واز له بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی بێنن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*یه‌كیه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی به‌ندكراو
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهری كوردستان
رێكخراوی دژی ژینۆسایدی كورد
كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی كورد