لێدوانێکی به‌رێز که‌مال که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدک م بینی، ئه‌و کات دڵنیا بووم که ئه‌و ده‌مگۆیه‌ی بیستبووم له مه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی به‌رێزتان بۆ پلنۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به هێور بوونه‌وه‌ی وه‌زعی نیوان هه‌ردووک دیمۆکرات راسته وبه‌وهه‌واڵه‌ش گه‌لیك دڵخۆش بووم. سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ش که ئێستا بۆ به‌رێزتانی ده‌نیرم شکم نییه که ئه‌وجار ئه‌و نامه‌یه‌م ده‌بینن، حه‌ز ده‌که‌م له‌و نامه‌یه دا زۆر قسه‌ی دڵی خۆمتان ده‌گه‌ڵ بکه‌م و هیوادارم له هیچ جێگایه‌ک و هیچ دێرێکدا جگه له سه‌لماندنی دۆستایه‌تی و به ته‌نگه‌وه بوونی مه‌سه‌له پیوه‌ندیداره‌کان سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان رێگه لار نه‌که‌م و هیچ ئامانجێکی حیزبی و گروهی له پشت نوسینه‌که‌مه‌وه نه‌بێت، دیاره ئه‌گه‌ر بڵێم ته‌عه‌سوب و خۆشه‌ویستی حیزبم نییه(حدکا و حدک) ره‌نگه شتێکی راست نه‌بێ چوونکه لانی که‌م مێژوویه‌کی 30 ساڵه‌م له‌ناو حیزب دا هه‌یه.
به‌رێز کاک مسته‌فا، ئه‌گه‌ر به ویژدانێکی بێ‌دار و تۆزقاڵیک ئینساف ئاو‌ڕیک له دواوه‌و بده‌ینه‌وه وبگه‌ڕینه‌وه رۆژانی پێش له‌ت بوون یان جوی بوونه‌وه، ده‌بینین که ئه‌وده‌م هه‌ردووک لامان سه‌ره‌رای کێشه ناوخۆییه‌کان لانی که‌م حیزبێکی به هه‌یبه‌تتر و یه‌کده‌ستتر بووین و له ئاکام دا خه‌ڵکێکی پڕ هومێد ترمان هه‌بوو ، ئێمه به له‌ت بوون یان جوی بوونه‌وه زه‌برمان هه‌ر له په‌یکه‌ری حیزب نه‌دا به‌ڵکوو زه‌بری هه‌ره گران وه جه‌سته‌ی خه‌ڵکی به هومید و به ئه‌مه‌گی کوردستان که‌وت و پرسیارێکی بێ وڵام لای زۆر که‌س تا ئێستاش ئه‌و ده‌ست و ئه‌م ده‌ست ده‌کات؟ بۆچی له تاڕاوگه و له‌وپه‌ڕی بێ ئه‌نوایی و بێده‌سه‌ڵاتی دا ریبه‌رانی حیزب پێکه‌وه هه‌ڵیان نه‌کرد؟ کێشه‌ی ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌به‌ری ده‌حیزب دا بۆ گه‌یشته جیگایه‌ک که جارێکی دیکه حیزبی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دوچاری له‌ت بوون و که‌رت بوون بیت.
به‌هه‌ر حال حیزب تووشی ئه‌و وه‌زعه بو که ده‌ی بینین و بوو به دوو حزبی لێک جیاواز، ئه‌وه‌ی له‌م پیوه‌ندیه دا پێویسته ئاماژه‌ی پیبکه‌م ئه‌وه‌یه که من زۆر خۆشبین نیم به یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزب چوونکه وه‌ک ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر له یه‌کێک له نوسیه‌کانم دا باسم کرد به‌داخه‌وه هه‌ردووک دیمۆکرات هه‌ر دین و لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه و تا ئێستاش هه‌ر ره‌وتی دوور که‌وتنه‌وه له‌یه‌کتری فه‌زای زاڵه به‌سه‌ر ئێمه دا، ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه دواوه و کورته سه‌رنجێکمان هه‌بێ ده‌بینین پیش له‌ت بوونی حیزب و کاتێ که به رواڵت هه‌ر یه‌ک حیزب بوین کێشه ناوخۆییه‌کان و رکه‌به‌رایه‌تییه ناساڵمه‌کان وایان کردبوو که هێندێ که‌س ئێوه‌یان ناخۆش بوێت و هێندێکی دیکه مامۆستا. ئه‌و ره‌وته چه‌ند ساڵی خایاند و له‌و ماوه‌یه ده‌سته‌ییه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و کادره‌کانی حیزب که‌وتنه سه‌نگه‌ربه‌ندی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتری دا و له‌م به‌ینه‌ش دا خه‌ڵکێکی به‌ر چاو له حیزب دانیشت و ریگای ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گرته به‌ر، دوای له‌ت بوون ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب بوون به 3 به‌ش. ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئه‌وانه بوون که له به‌ر رقابه‌تی ناساڵم و ده‌سته به‌ندی سه‌رکردایه‌تی حیزب یان دژی مامۆستا بوون یان دژی ئێوه! ئه‌وانه وازیان هینابوو و له ده‌ره‌وه‌ش کاری حیزبیان نه‌ده‌کرد، پاش له‌ت بوون ئه‌وانه‌ی ئێوه‌یان ناخۆش ده‌ویست ده‌گه‌ل ماموستا که‌وتن و ئه‌وانه‌ی مامۆستایان ناخۆش ده‌ویست ده‌گه‌ل به‌رێزتان که‌وتن،ده‌سته‌ی دووهه‌م به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگران له هه‌ردووک لا بوون که به پیی بیر و بۆچون و هه‌لسه‌نگاندنی خۆیان هه‌رکه‌سه ده‌گه‌ل لایه‌ک که‌وتن. له‌م نیوه دا به‌شێکیش له هاوڕێیانی حیزبی ده‌گه‌ل هیچ لایه‌ک نه‌که‌وتوون و به نیشانه‌ی نارازه‌یه‌تی ده‌ربڕین هاوکاری حیزبی ده‌گه‌ل هیچ لایه‌ک ناکه‌ن. به‌شی یه‌که‌می ئه‌و ده‌سته خه‌ڵکه هه‌ر که گه‌رمی بازاره‌که له تین که‌وت به‌ره‌به‌ره هه‌م له ئێمه کشانه‌وه و هه‌م له ئێوه، به‌ڵام دووبه‌شه‌که‌ی دیکه هه‌ر مانه‌وه به تایبه‌تی به‌شێکیان له ریزه‌کانی هه‌ردووک دیمۆکرات دا هه‌روا درێژه به تێکۆشان ده‌ده‌ن.
من له‌وه زیاتر ناچمه نێو باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌وه دلنیام ئێوه‌ش به باشی هه‌ست به‌و باسه ده‌که‌ن، به‌ڵام یه‌ک شت ده‌بێ له‌م پیوه‌ندییه دا باس بکه‌م که من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کان دا باسم کردبوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به ئێعتیباری ئه‌وه‌ی که به‌رێزتان سکرتێری حیزب بوون و که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه بوون قورسایی مه‌سئولییه‌تی هه‌ر تێشکان و سه‌رکه‌وتنیک زیاتر هه‌ر ده‌که‌وێته سه‌رشانی ئێوه‌ی به‌رێز. هه‌ر له‌م پیوه‌ندییه دا وه‌نه‌بێ خه‌ڵکی دیکه ئاوی پاکیان به‌سه‌ر ده‌ستی دا کرابێ. هاوڕێی به‌رێز ئێستا به دلنیاییه‌وه هه‌ست ده‌که‌ی که ریفۆرم ده‌ناو حیزب دا و دا‌به‌ش کردنی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزب به شێوه‌ی عادیلانه و له سه‌ر بنه‌مای شایسته سالاری گه‌لێک که‌م هه‌زینه‌تر ده‌بوو له‌و لێک دابران و له‌ت بوون و جوێ بوونه‌وه‌یه، له‌م نێوه دا ئه‌وه‌ی له هه‌موو که‌س زیاتر قازانجی کرد و هه‌له‌که‌ی قواسته‌وه و باره‌که‌ی به‌ره‌و گرژی زیاتر برد ناحه‌زانی حیزب و دوژمنانی حیزب بوون که به دروست کردنی هێندی ماڵپه‌ری نه‌ناس و به نێوی نادیار و شاراوه تا توانیان ئێمه‌یان به گژ یه‌ک دا کرد و به‌داخه‌وه هێندێ له‌و هاوڕێیانی زۆر به ئه‌زمونیش ده‌داوی ئه‌و جۆره پیلانانه ده‌که‌وتن و کاتی له سه‌ر مامۆستا و ئێمه‌یان ده‌نوسی شاییان ده‌ده‌ڵ دا ده‌گه‌را! بۆ نموونه و هه‌ر بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه له خۆشی سازکردنی هێندێ به ناو کاریکاتیر که هیچ بنه‌مایه‌کی هونه‌ری کاریکاتێری تێدا نه‌بو و جگه له گاڵته‌جاری و بێرێزی کردن به که‌سایه‌تییه‌کانی هاوڕێی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆت هیچی تر نه‌بوو کۆمه‌ڵی خه‌ڵک شاگه‌شکه ده‌بوون و کۆپی به ناو کاریکاتێره‌کانیان له مقه‌راته‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز دا ده‌ستاو ده‌ست بڵاو ده‌کرده‌وه! ئه‌و کاره به نیسبه‌تێکی که‌متر له لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش دیتراوه و ئه‌وانیش دوچاری ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوون له کاتی خۆی دا. من لیره دا پیشنیارتان پێ ده‌که‌م به مێژووی ئه‌و رۆژانه دا بچنه‌وه وبزانن ئایا ئێمه که ئیدیعای ئه‌وه‌مان ده‌کرد یه‌که‌م حیزبی کوردی بووین ئه‌خلاقمان ده‌گه‌ل سیاسه‌ت تیکه‌ڵ کرد ده‌بوو ئه‌وه ره‌فتارمان بێ ده‌گه‌ڵ یه‌کتری؟ یان ئه‌و ره‌فتاره ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ دوژمنانیش دا له لایه‌ن ئێمه‌وه ره‌وا نه‌بوو و پێشینه‌ی نه‌بووه؟!
هاوڕێی به‌رێز، رابردوو چرای ئایندیه، هه‌رکه‌سێ ئاوڕ له رابردو نه‌داته‌وه رێگای داهاتوو هه‌تڵه ده‌کات. سۆرن کیه‌رکگارد وته‌یه‌کی جوانی هه‌یه که ده‌ڵی" هه‌ست کردن به ژیان ته‌نیا به ئاوڕدانه‌وه له رابردوو ده‌سته به‌ر ده‌بێ به‌ڵام درێژه‌ی ژیان ته‌نیا به ڕوانین بۆ داهاتوو" ئه‌و وته‌یه له ژیانی سیاسیش مانای پڕاو پڕی هه‌یه، به تایبه‌تی بۆ مه‌مانانیش وه‌ک دیمۆکرات لانی که‌م ئه‌و وته‌یه و وته به‌نرخه‌که‌ی د. قاسملووی نه‌مر له‌م پیوه‌ندییه دا ده‌بێ هه‌موو کات بکرێ به تابڵۆیه‌ک و له ژوور سه‌ری خۆمانی هه‌ڵاوه‌سین و وه‌ک ئه‌سلێک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حیزب و ئاوڕدانه‌وه له مێژووی خۆمان و حیزب بایه‌خی پێبده‌ێن، د. قاسملوو له‌م پیوه‌ندییه دا‌و له کتێبی چل ساڵ خه‌بات له پیناو ئازادی دا ده‌ڵێ:
" پێشره‌و بوون و راده‌ی شۆرشگێر بوونی هه‌موو حیزبێکی سیاسی
له‌وه‌را ده‌ر ده‌که‌وێ که چۆن سه‌یری رابردووی خۆی به تایبه‌تی هه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌کا، حیزبی شۆرشگێر نابێ له‌وه بترسێ که گۆیا به باسی هه‌ڵەی رابردوو دوژمنی شاد ده‌بێ، یا له ئێعتباری حیزبه‌که که‌م ده‌بێته‌وه. به پێچه‌وانه پێ لێنان و راست کردنه‌وه‌ی هه‌له‌و چه‌وتیه‌کانی رابردووی تێکۆشان، ناوبانگی حیزب له نێو کۆمه‌لانی خه‌ڵک دا ده‌باته سه‌رێ و جیدی بوون و به‌رپرس بوونی حیزبه‌که نیشان ده‌دا."
به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری، هه‌م من له پله‌ی خوارێ ڕا و هه‌م به‌رێزتان له پله‌ی سه‌ره‌وه‌ڕا ره‌نگه زیاتر له سێ به‌شی ته‌مه‌نمان گوزه‌راندبێ و به‌شی هه‌ره که‌می مابێ، ئاوڕێک له دواوه بده‌وه و بزانه ئه‌و هه‌مووه ره‌فیق و هاورێ قاره‌مانه هه‌ر له سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه وئه‌ندام ڕا که له ده‌ورمان نین و له میژه بوونه‌ته قوربانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان چیان له پاش خۆیان به‌جێ هیشت؟ ئه‌گه‌ر زانایی بۆ هێندێ که‌س ناسنامه‌یه‌که، بۆ هه‌ندێکی دیکه قاره‌مانه‌تی و ئازایه‌تی پێناسه‌یه، بۆ هێندێ خه‌ڵکی دیکه دڵسۆزی و سه‌داقه‌ت کارنامه‌یه‌که که هه‌تا هه‌تایه له مێژوو دا باسی ده‌کرێ، به ئاوڕدانه‌وه به‌و ڕابردووه ره‌نگه هه‌ست به گۆڕنکارییه‌ک بکڕی که ده‌بێ له یه‌ک به‌یه‌کی ئێمه‌دا بکرێ و سه‌رتاپای حیزبیش بگرێته‌وه، گۆڕان و به خۆداچوونه‌وه هێنده ئاسان نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیددی بین ومه‌نتیقی، ده‌بینین دار و به‌رد گۆڕا، ته‌نانه‌ت چیاکان وه‌ک خۆیان نه‌ماون، باوه‌ر بکه‌ن ئێستا بچنه‌وه جانداران و نواوێ و شێوه‌جۆ و شاخ و کێوه‌کانی کوردستان ئه‌وانیش به هۆی بارانی به‌خوڕ و رنووه به‌فری به هه‌یبه‌ت گۆڕاون و وه‌ک خۆیان نه‌ماون، هیچ شتێک وه‌ک خۆی نه‌ماوه، به تایبه‌ت کوردستان و ئێران ئه‌وه نییه که کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی باسی ده‌کات و حاشا له بوونی خه‌ڵکانی تێکۆشه‌ر له نێو رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان دا وه‌ک ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر زاری دا دێت! دنیاکه ئه‌وه نییه که خه‌ڵک چاویان نه‌بینی و گوێچکه‌یان نه‌بیسێ که هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئێوه و ئێمه ده‌گه‌ڵ یه‌کتری چۆنه؟ کێ ئینساف له‌به‌ر چاو ده‌گرێ و کێ ره‌فتاری بێ ئینسافانه‌ی کردۆته ئامانج و ستراتیژی ؟!
شتێکی دیکه که حه‌ز ده‌که‌م به کورتی ئاماژه‌یه‌کی پێبکه‌م و وه‌بیری بێنمه‌وه ئه‌وه‌یه که له‌و ماوه‌یه‌دا 2 وتاری ئێوه و کاک خالید عه‌زیزی هه‌م که‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی خه‌ڵکانی دلسۆز وهه‌میش که‌وته به‌ر هێرشی هێندێ خه‌ڵک که وه‌دوای مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ده‌که‌ون، من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم وابێ هه‌ردووک لاتان له سه‌ر هێندێ له مه‌سه‌له‌کان دوچاری هه‌ڵه بون، هه‌ر بۆیه له سه‌ر وته‌کانی هاوڕێی به‌رێز کاک خالید عه‌زیزی نوسیم، به‌ڵام چون به ته‌مای نوسینی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئێستا بووم به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌که‌ی ئێوه بێده‌نگ بووم، لیره‌دا ده‌م هه‌وێ ئه‌وه بڵێم من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که نه کاک خالید به‌و وتووێژه‌ی ویستویه‌تی خۆی و حیزبه‌که‌ی ته‌سلیم به ریژیمی ئیسلامی کاته‌وه و نه ئێوه‌ی به‌رێزیش به‌و لێبوردنه ویستووتانه ئاوی پاک به‌سه‌ر ده‌ستی به‌کریگیراوانی ریژیم دا بکه‌ن و به قه‌ولێک ویستبیتان هاوپه‌یمانه‌تییان ده‌گه‌ڵ ببه‌ستن، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدک یان راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه ئه‌وه‌ی ئێوه له سه‌ر وتووێژه‌که‌ی کاک خالید کردتان ئه‌وان له‌سه‌ر وته‌کانی به‌رێزتان کردیان؟ ئه‌گه‌ر نا ئێوه ده‌بێ وه‌دوای ئه‌و جیاوازی ره‌فتاره بکه‌ون و بزانن که شێوازی هه‌ڵس‌وکه‌وتی هاوڕێیانی حدک به‌رامبه‌ر به ئێوه ره‌نگه موناسیب‌تر و ئه‌خلاقی‌تر بێت له سیاسه‌ت کردندا، و به گشتی پیویسته ئێوه‌ش سه‌رنجێک بده‌نه ئه‌و سیاسه‌ته که به دڵنیاییه‌وه خۆتان زیاتر تێیدا سودمه‌ند ده‌بن.
به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری، له قسه‌کانی کاک که‌ماڵ که‌ریمی له وتووێژی ده‌گه‌ڵ کورد کاناڵ دا بیستم که به‌رێزتان گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایی کردنه‌وه و هێور کردنه‌وه‌ی نێوان حدک وحدکا تان داوه به پلنۆم که به داخه‌وه ده‌نگی نه‌هێناوه‌ته‌وه و ره‌د کراوه‌ته‌وه، من به‌و هه‌واڵه دڵخۆشم و ئومیده‌وارم به‌ر له‌وه‌ی ده‌فکری خه‌بات کردن له دژی ریژیمی سه‌ره‌رۆی ئیسلامی ئێران دا بیت ئه‌و رێگایه بگره که بتوانی نێو ماڵی کورد رێک بخه‌یه‌وه، گرینگ ئه‌وه نییه دوو دیمۆکرات ده‌ستاو به‌جێ یه‌ک بگرنه‌وه، جارێ گرینگ ئه‌وه‌یه پیوه‌ندییه‌کان ئاسایی بکرێنه‌وه، خۆ ئێوه باش ده‌زانن وا 3 ساڵه سیاسه‌تی بایکۆت کردنی حدک له لایه‌ن حدکاوه وڵامی ئه‌رینی به سیاسه‌ته‌کانی ئێوه نه‌داوه‌ته‌وه و حدک به‌و سیاسه‌ته بایکۆت نه‌کراوه که ئێوه په‌یره‌وتان کردوه. بمانهه‌وێ و نه‌مانهه‌وێ راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له گۆره‌پانی سیاسه‌تی کوردستان و ئێرانیش دا حدک وجودی هه‌یه و زۆریش ئاکتیوه. که‌وایه هه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به بیرۆکه‌یه‌کی مه‌نتیقی و نیشتمانی بزانه و شێلگیرانه بۆ په‌سه‌ند کردنی هه‌وڵ بده، له و پیوه‌ندییه دا دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه بۆ سیاسه‌تی لێک نزیک بوونه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی حدکا و حدک- ت له‌گه‌ل دایه، زۆربه‌ی روناکبیرانی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد پاڵپشتیت ده‌که‌ن! ئه‌و رێبازه رێبازێکی نیشتمانییه و جێگای شانازییه بۆ خۆت و بۆ هاوفکرانت لێی شل مه‌به‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ت بوون دڵی خه‌ڵکی کوردستانی شکاند لێک نزیک بوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه‌ی دیمۆکراته‌کان ده‌بێته هۆی شایی لۆغانی له ناو دڵی خه‌ڵکی کوردستان و داڕمانی وره‌ی داته‌پیوی سه‌رانی ریژیمی ئیسلامی.
به‌رێزم، نامه‌که‌م به‌و پاراگرافه‌ی خۆواره‌وه کۆتایی پێ‌دێنم که پێش له‌ت بوون و له نامه‌یه‌کی دیکه دا ئاراسته‌ی به‌رێزتانم کردبوو و له کاتی خۆی له ماڵپه‌ره‌کاندا بڵاو بووه.
"ئەوەی لە
هەموو کۆمەلگای رۆژهەلاتی ناوەراست دا
بە گشتی غایبی گەورەیە و
دەبێ خەڵکی
بە دوای دا بگەرێن یەک زاراوەی زۆر ئاسان و زۆر جوان و لەبەر دڵانە کە ئەگەر بدۆزرێتەوە و رێگە بدرێ جارێکی دیکە بچێتە ناو دڵ و دەروونمانەوە
رەنگە کلیلی زۆربەی کێشەکان بێ و زۆر بە ئاسانی گرفتەکان
چارەسەر بکرێن، ئەم غایبە یەکجار مەزنە خۆشەویستییە! هاورێی بەرێز،
ئێمە ئەوەندەی بۆ رق و تۆڵەئه‌ستاندن و سرینەوە و پاکتاو کردن فێر کراوین و خۆمان فێر کردووە هەرگێز لە سەدا یەکێشی هەوڵی یەکتر خۆشه‌یستنمان نەداوە، هەر لە منداڵییەوە راهاتووین تۆلە بکەینەوە و جوابی تەحا بە پەحا بدەینەوە هەر کەس کوتی سیر گورجێ
پێوازی لە پێش دانێن! هەر ئەوەش وای لێکردووین کە هەمیشە خۆمان بە حەقی موتلەق و بەرامبەرەکەمان بە ناحەقی موتلەق بزانین! 2006/11/10"
ده‌گه‌ل ئه‌و په‌ڕی ریزم دا و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه بۆ هاوڕێیان له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دا.
برایم جه‌هانگیری کانادا 20 January 2010