shehidani_qela.jpgدوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە ڕۆژی ١٧ ی خەرمانان دا و دوای شەهید بوونی ١٤ کەس لە کادرو پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەری و

برینداربوونی چل کەس لە کادر و پێشمەرگە و ژن و منداڵ لە نێو قەڵای خۆراگری دێموکراتدا، بە سەدان پەیامی هاوخەمی و هەروەها دەیان ڕاگەیاندراو و نامەی هاوخەمی لەگەڵ ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان دا بڵاو بوونەوە و بە دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتن.

شایانی باسە کە هاوکات لە خەمی لە دەستدانی ئەم شۆرەسوارانەدا بە دەیان چالاکی جۆراوجۆر لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باشووری کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەرێوەچوون و بە دەیان نووسین و بابەت و هۆنراوە و پەخشان لە خەمی لە دەستدانی ئەو شەهیدانە و بە نەفرەت کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ووەک بکەر و خوڵقێنەری ئەو جینایەتە دا بڵاو کرانەوە.

بەشێک لەو ڕاگەیاندراو و نامە و نووسین و هونراوە و پەخشان و کارو چالاکیانە لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی لەو نامیلکەیەدا کۆکراونەوە ، بۆ خوێندنەوەی ئەم نامیلکەیە دەتوانن لە سەر نووسینی خوارەوە چرکە بکەن.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی ئەم نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.