osman_rahimi.jpgئەم نامیلکەیە لە دەیان بابەت و وتار و بیرەوەری و هونراوە و پەیامی جۆراوجۆر لە سەر کەسایەتی ناودار و تێکۆشەر نەمر کاک عوسمان ڕەحیمی لە ریزەکانی حێزبی

دێموکراتی کوردستان دا پێکهاتووە و بە گشتی باس لە ڕۆڵ و کاریگەری نەمر کاک عوسمان رەحیمی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها ژیان و تێکۆشانی ناوبراو لە ماوەی ژیانی چ ئەو کات لە شارە جوانەکەی بانە بووە و چ دواتر کە لە چیا سەرکلەشەکانی کوردستان خەریکی کار و تێکۆشانی سیاسی بوو بە دژی ڕژێمی ئاخوندی و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەم نامیلکەیە دا جیا لە هاورێ و هاوخەباتیانی لە ریزەکانی حدک دا چەندین کەسایەتی دیکەش لە سەر نەمر کاک عوسمان ڕەحیمی وتار و بابەتیان نووسیوە و بە بۆنەی ١٠ ساڵەی کۆچی نابەوەختی کاک عوسمان لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی کۆکراونەوە و بۆتە نامیلکەیەک کە ئەمرۆ لە بەردەستی خوێنەران دا بێ.
بۆ خوێندنەوەی ئەم نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.