ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

زەمین لەرزەی کرمانشان و شارەکانی دەورووبەری و خەمساردی دەسەڵاتی ئاخوندی! محەممەد سلێمانی

mohammad_suleimani.jpgرووداوی زەمین لەرزەی کرمانشان و شارو گوندەکانی دەورووبەری کە بەڕێژەیەکی بەرچاو هاونیشتیمانی بوونەقوربانی و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون و هەتا زانێکی گەورەی

بە باڵەخانە و بەگشتی ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاو ناوچانە گەیاند و بەوجۆرە، کە داخ و کەسەرێکی زۆری بۆ گەلی کورد لە پاش خۆیدا بە جێهێشت . بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر ئازاری هاونیشتیمانیانیدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر رووداوی زەمین لەرزەکەدا، کە شوێنەوارێکی گەورەیی لە ماڵوێرانی و دەربەدەری بە دوایخۆیدا هێنا، خەمساردی و بێمووبالاتی کاربەدەستانی حکوومەتی ئاخوندی بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتووانی زەمین لەرزەکەبوو! کاربەدەستانی ئێران ئەگەر هاتبا و ئەو زیانە مرۆڤی و ژینگەیە بەر ناوچەیەکی فارس نشین کەوتبایە، بەدڵنیایەوە یارمەتی و بەهاناچوونەوە رەوتێکی خێراتری بەخۆیەوە دەبینی و، ئەوجار خەڵکی ئەو ناوچانەی کوردستان دەبێت لە ڕابردوو باشتر سیاسەتی دوورووی و بانێک و دووهەوای دەسەڵاتی نادێمۆکراتیكی ئێرانیان بۆ دەرکەتوبێت، کاتی دەنگدان و ریکلامی خۆگەورەکردنەوەی بەرپرسانی نیزامی ئاخوندی، کێبەرکێییانە لە سەر بەدەست هێنانی پشتیوانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لە وەخت و کاتی تەنگانێدا هیچکامیان خۆیان بەدیار ناخەن و بە ئەرکێکی زۆر گرانی دەزانن بۆ دڵ نەوایی خەڵك سەردانی دەڤەرەکەش بکەن. کاربەدەستانی تاران زۆر شارەزان لە تەفرەدان و بەلارێدابردنی هەستی خەڵکدا، بەڵام بەو رووداوە لە هەموو کاتیك باشتر نێوەڕۆکی دوژمنکارانەیان بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان ئاشکرابوو. ئێستا هەموو کەس ئەو قسەی حەسەن رووحانی لە بیر ماوە کە گووتی: براکوردەکانمان، خەڵکی رەسنی ئێرانن، بەڵام زۆر بەسەر قسەکانیدا تێپەڕ نەبوو کە دەرکەوت تاچ ڕادەیەك بەدڵ ئەو قسانەی کردوە، باشە خۆ ئەوانەی بەر رووداوی زەمین لەرزەکەوتوون ئەو برا کردانەن کە رووحانی بە بەژن و باڵایانیدا هەڵدەدا! گەلۆ زامانێکی سەیرە! ئەی چۆنبوو ئەو خەڵکە ڕەسەنەتان لەبیرکردوو و هەتای لە کاتی زۆر پێویستدا بە هانایانەوە نە چوون و بۆ ماوەیەك پشتگوێتانخستن. ئەگەر بە هانەوە چوون و یارمەتی خەڵکی کوردستان بۆ براکانیان بەو خێرایە نەگەیاندرابایە، شوێنی رووداوەکان، زیانە گیانیەکان زۆر زیاتر لەوەی ئێستا دەبوون. ڕێژیمی تاران وەك لە ڕابردوودا بەردەوام دژایەتی خواست و ئامانجە سەرەتایی و مەدەنیەکانی کۆمەڵگای کوردستانی کردوە و بە بڕیاری لابەلا و پێچەوانەی ماف و ئازادیەکانی تاك خراونەتە پشتگوێ و پەراوێزخراون! بۆچی چوونکی کوردبوون و لە نەتەوەیی کوردن. بەداخەوە دەسەڵاتی تاران بە بەرچاوی دونیا و خەڵکی لێقەوماوی بەرکەوتووانی رووداوی زەمین لەرزە، بە نیەتی پەراوێزخستن و دژایەتی نەتەوەی کورد، ئاوری لە کرمانشان و ناوچەکانی دایەوە. کاتێك وڵاتانی دەرەوە پاش بڵاو بوونەوەی رووداوی زەمین لەرزەکە و زیانە گیانی و ماڵیەکانی، بە خێرایی ڕایانگەیاند کە ئامادەن یارمەتی و هاوکاری بگەیەنە ئەو خەڵکە ، کەچی وەزیری دەرەوی ئێران بە خێرای ئەو یارمەتیانەی رەدکردەوە و زۆر دووروویانە و رووهەڵماڵاوانە گووتی: خۆیان هاوکاری و یارمەتی بەخەڵک دەکەن. بەڵام بینیمان ئەو خەڵکەی کوردستان سزای کورد بوونیان وەرگرت لە لایەن حکوومەتی ئاخوندی ئێرانەوە و بە چ شێوەیەك و تا چ ڕادەیەك یارمەتیان پێگەیشتووە. بەڵام کۆدەنگی و بەهاناوەچوونی خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوورترین نوخەتەی باکوور هەتا دوورترین خاڵی باشووری کوردستان توانی ئومێد و دڵگەرمی بۆ براکانیان لە کرمانشان و شارو و ناوچەکانی دوورووبەری بگەڕێنەوە. دیارە ئەو یارمەتی و بەهاناوە چوونە هەتا ئێستایش بەردەوامی هەیە و ئەوەی ئەمڕۆ بۆتە خەمی هەمووان، زۆر تر ئەوەیە کە بۆچی دەسەڵاتی تاران وەك شوێنە کانی دیکەی ئێران بەهانای زیان لێکەوتووانی کرمانشان و دەوروبەریەوە نەچوون. یارمەتی و هاکاری شارو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو خێرایە و بە ڕێكوپێكی کە گەیاندرایە شوێنی رووداوەکان، بۆ جارێکی دیکە چین و توێژە گەلیەکانی کۆمەڵگای کوردستانی بە خزمایەتی و لە روونەتەوایەتیەوە پێکەوە لێك گرێدایە وە و دەریان خست، خەمی هەر کوردێك، دەردی هەمووانە و بەگشتی شانی دەخەنە ژێر. بێگوومان ئەو رووداوە دەریخست کە گەلی کورد لە هەر گۆشەوکەنارێکی گێتیدا بژیت، خۆی بە بەشێك لە خەمەکانی رووداوەکە دەزانێت و کرمانشان ڕۆژهەڵاتیەکانی بە هەموو ڕەنگ و جیاوازیەکانەوە لێك کۆکردنەوە و سەرفەسڵێکی تازە لەپەیوەندیە نەتەوەیەکان پیك هاتووە. ئیدی ئێستا کورد بەیەك دەنگ گۆرانی خەم و سەرکەوتن دەڵێتەوە.
روحی قوربانیەکان شاد
محەممەد سلێمانی