azizبە داخ و کەسەرێکی زۆر ئەورۆ چوارشەنبە رێکەوتی ٣٠ ژانویەی ٢٠١٣ ئاگادار کرایین کە برای خۆشەویستمان کاک عەزیز ئیسماعیل زادە دوای دو ساڵ بەربەرەکانی سەخت دەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٣٨ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کاک عەزیز کورێکی هێدی،فەرهەنگێکی شارەزا و لێهاتو بو. لە تەمەنی ١٤ ساڵ دانشسەرای مەهاباد بو بە پێگەی را‌هێنانی کاک عەزیزی خوێن گەرم و دوای چوار ساڵ وەک ماموستایەک لە زۆربەی دێیەکانی سەردەشت بۆ دەیان ساڵ خزمەتی بە منداڵانی نیشتمانمان کرد.هاوکات درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆی پەیامی نوری نەغەدە لیسانسی دەرونناسی وەرگرت و لە سەردەشت لە پۆلی ناوەندی خزمەتی کرد.کاک عەزیزی جوانەمەرگ لە بازەرگانی و تجارەتدا لە سەردەشت تا تاران و دوبەی جێ شوێنی دیار بو. بەداخەوە نەخۆشی شێرپەنجە ئەو دڵە پڕ جۆش و هیوایەی وەستاند و ‌هێلیای تەمن سێ ساڵ و نیوی بە یادگار بەجێ هێشت. بەو بۆنە خەمبارە هاوکات دەگەڵ کوردستان لە وەنکووەر بۆ بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری کۆچکردومان پرسە و سەرخۆشی بەرێوە دەچێ.

بۆ پەیوەندی:

٠٠١٦٠٤٧٢٣٨٢٨٩

٠٠١٧٧٨٧٠٧١٦٨٢

لە لایان بنەماڵەی ئیسماعیل زادە،خادمیانی،مەجیدی و ستەمدیدە


بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک عەزیز ئیسماعیل‌زادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی ئیسماعیل زادە، خادمیانی، مەجیدی و ستەمدیدە دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و تەمەن درێژ بن و هەروەها کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ڕووحی شاد.

حەمەرەسووڵ کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

حەوتوویەک