xalidazizi zagrosسکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی زاگڕۆس‌دا ڕایگه‌یاند که‌ کورد مافی خۆیه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی پڕه‌نسیپه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی تێ بکۆشێ‌. خالید عه‌زیزی له‌ به‌رنامه‌ی " زایه‌ڵه‌ی ڕۆژ" ‌دا که‌ بۆ باس

له‌ سه‌ر بابه‌ته‌کانی پێوندیدار به‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ته‌رخان کرابوو، به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یامه‌ سیاسی‌یه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ گوتی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌ مێژه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ ده‌وڵه‌ته‌ ناوه‌ندگه‌راکان‌و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست داوه‌ که‌ ده‌یه‌وێ له‌ هه‌ر کام له‌و به‌شانه‌ی کوردستانیان به‌ سه‌ردا دابه‌ش کراوه‌، کێشه‌کانی له‌ رێگه‌ی وتووێژ‌و دانوستانی ئاشتی‌یانه‌ چاره‌سه‌ر بکا. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و کۆنگره‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ ده‌گیرێ، ده‌توانێ په‌یامی ڕوونی سیاسی به‌و وڵاتانه‌ بداو له‌و باره‌وه‌ یارمه‌تی به‌ سه‌قامگیریی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌دا بکا.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ چه‌نده‌ ده‌توانین به‌و کۆنگره‌یه‌و ئاکامه‌کانی گه‌شبین بین، گوتی، گۆڕانکاریی زۆر به‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها عه‌قڵییه‌تی سیاسیی کورد هاتوه‌، که‌واته‌ سروشتی‌یه‌ که‌ حیزبه‌ سیاسی‌یه‌کان کاریگه‌ری له‌و گۆڕانکاری‌یانه‌ وه‌ربگرن‌و پێشم وایه‌ حیزبه‌کان به‌ ڕووحێکی ئاوه‌ڵاتر پێ ده‌نێنه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی بتوانن ده‌رفه‌ته‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا بقۆزنه‌وه‌.

سکرتێری گشتیی حیزب له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی‌دا گوتی په‌یامی ئێمه‌و په‌یامی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕوون‌و ئاشکرایه‌، ئه‌ویش چاره‌سه‌ری ئاشتی‌یانه‌ پرسی کورده‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌رمان له‌و په‌یامه‌ تێ نه‌گه‌ن، یان نه‌یانهه‌ێ وه‌ک خۆی وه‌ری بگرن، ئێمه‌ش مافی خۆمانه‌ به‌رگری له‌ خۆمان‌و مافه‌کانمان بکه‌ین.

youtube1 فەرموون ئێرە چرکە بکەن بۆ گوێگرتن و بینینی ئەم وتووێژە.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.