nawendi_hyzb.jpgڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەیبەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

خەڵکی ئازادیخۆاز و عەداڵەت خۆازی ئێران !

جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!

لە سێھەمین ڕۆژی نارەزایەتییە بەربڵاو و گشتگیرەکانی جەماوەریی خەڵکی ئێران بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخیبێنزێن، لە نێوان خەڵک و ھێزە سەرکوتکەرەکان و کاربەدەستانی ڕژیم، تێکهەڵچوون و پێکدادان هاتە ئاراوە و بە پێیدوایین ھەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە چەندین کەس لە خەڵکانی سڤیل گیانیان بەختکردووە,. ھەروەھا کەلە ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت لە ڕۆژانی ٢٤و٢٥خەزەڵوەر،لانیکەم خەڵکی ٥٢ شاریئێران لەوانە تاران، مەشھەد، سیرجان، پولدوختەر، ئەھواز، ئابادان، خورەمشەھر، بێھبەھان، ماھشەھر، تەورێز ،شیراز، ئیسفەھان، بیرجەند، بەندەرعەباس، بووشێھر، شەھر قودس، دەماوەند، بیرجەند، بەندەرریگ، یەزد، بابول،رەشت، گەرمسار، نەیشابوور، چابەھار، ئەھەر، روودھێن، ئیسلام شەھر، گەچساران، زاھیدان، فەردیس کەرەج، قەزوین،ھەمەدان، خورەم ئاباد،قم وبەم نارەزایەتیانەوە پەیوەست بوون ،لەکوردستانی ئێرانیش بە نیشانەی یەکگرتووییلەگەڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی و عەداڵەتخوازی سەرانسەری، خەڵکی شارەکانیئیلام،کرماشان،سنە،مەریوان،سەقز،ورمێ،جوانڕۆ، کامێران و سەرپێل زەھاو بە داخستنی جادە و شەقامەکان وبەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەربڵاو لەم جووڵانەوە و هەڵمەت و نارەزایەتیانە بەشداریان کرد. بە پێیھەواڵەکان تا ئێستا لەشاره كانی مەریوان و جوانرۆ گیان لە دەستدانی چەند کەس لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارانەپشت ڕاست کراوەتەوە.جێگای ئاماژەیە كەسانی زۆر لە نارازیان بە توندی بریندار بوون و لە ئێستادا لەنەخۆشخانەکانی ئەم شارانە لەژێرچاودێری پزیشکیدان و بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە. دەرئەنجامی چوار دەیەدەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی بەسەر ھەموو بەشەکانی ئابوری،سیاسی،کۆمەڵایەتی،فەرھەنگی،نیزامی و زانستیلە ئێراندا جگە لە ھەژاری و چەوسانەوەی کۆمەڵگا، هیچ ئاکامێکی نەبووە. زیاتر لە چل ساڵە خەڵک ماڵ و سامانیانلەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بارمتە گیراوە و لەم ساڵانەدا ئەمە خەڵک بوون کە تاوانی سیاسەتی دوژمنکارانە وزیانبار و ئاژاوەگێرانەی سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی و ناکارامەیی ڕژیمیان داوەتەوە. نارەزایەتی خەڵک بەبەرز بوونەوەی نرخی بێنزین لەم بارودۆخە خراپەیەدا کە ژیان و حاڵی چینی مامناوەند و ھەژاری کۆمەڵگایگرتووەتەوە، بە ھۆی زێدەخوازی و تاڵان کردنی دارایی و سامانی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوەیە. ئێرانوڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام خەڵکەکەی لەدەرئەنجامی سیاسەتگەلێکی نابەجێ، ھەلەی ئابووری و تەرخان کردنیمیلیاردها دۆلار دراو لەسامانی خەڵک بۆ پرۆژەگەلی ناپێویست، ئیختلاس و دزی و بەتاڵان بردنی سامانەنەتەوەییەکانی، و پشتیوانی لە گرووپ گەلی تێرۆریستی و تەرخانکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بەم گرووپانە لەپاڵدەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە لەوەھا بارودۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن. ناوەندی ھاوکارییحیزبەکانی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە لەسەر ھاوچارەنووسی، یەکبوون، یەکییەتی و پێویستی یەکگرتوویی لەنێوان نەتەوەکانی ئێران جەخت دەکاتەوە و خۆی بە پشتیوانی ئەم نارەزایەتیە بەرحەق و ڕەوایانە دەزانێت و ڕێز لەھەڵبژاردە و شێوازی گونجاوی خەباتی خەڵک بۆ نیشاندانی نارەزایەتی خۆیان دەگرێت.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاویی بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی نوامبری ٢٠١٩ی زاینیی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.