nawendi_hyzb.jpgخەڵکی عەداڵەتخواز و ئازادیخوازی ئێران

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان

پاش ڕاگەیاندنی بەرز بوونەوەی٣٠٠٪ی نرخی بێنزین

لە لایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییەوە، خەڵکی شار و ناوچەجیاجیاکانی ئێران و كوردستان لە ناڕەزایەتی بەم بڕیارە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان، داخستنی شەقام و جادەکان،بێزاری و بێ دەرەتانیانی خۆیان ڕاگەیاند و هێزە ئەمنیەكان دەستیان نەپاراسنو شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.

گران کردنی نرخی بێنزین کە دەبێتە هۆی گرانبوونی زیاتری هەموو پێداویستیەکانی ژیانی خەلک لە لایەن دەوڵەتەوەلە کاتێک دایە کە خەڵکی ئێران و بە تایبەتی لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لە خراپترین دۆخی ژیان، بەئابوورییەکی هەژارانەوە دەژین.

هەمووان دەزانن کە ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتی، بەڵام ئەوە سیاسەتە هەڵە و چەوتەکانی کۆماریئیسلامییە کە لە ماوەی چوار دەیە دەسەڵاتداری خۆیدا، ئەم دۆخەی بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری هێناوە. کۆماریئیسلامی بە پرۆژە ناپێویست و زیانبارەکانی، بە دزینی و تاڵانکارییەکانی سەروەت و سامانی خەڵک و بە تەرخانکردنی دارایی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و دەست تێوەردانە ئاژاوەگێڕییەکانی لەوڵاتانی ناوچەکە و جیهان، هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی ئێران و ئەو هەژارەییە لە ڕادەبەدەرەی خەڵکی ئێرانە.

بە پێی ڕاگەیەنراوی جەماوەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر خەڵک لە مەیدان وشەقامە سەرەکییەکاکانی شارەکانی خۆیان دژی ئەم بڕیارەی دەوڵەت بوەستنەوە. تا نووسینی ئەم ڕاگەیاندنە(ئەگەرچی هێڵی ئێنتێرنێت لە ئێران بچڕاوە یان زۆر خاوە) خەڵک بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان لە سەر شەقام وجادەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕێن دان.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینانەی خەڵکی ئێران بەم بڕیارەو بە دۆخی ژیانیان بە ڕەوا و بەحەق دەزانێت و پشتیوانی لێ دەکات و داواکارە تا بە چۆک داهێنانی رژیم و باندەمافیاییەکانی درێژە بە هەڵوێستی شیاو و بوێرانەیان بدەن.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی

١٦ی نوامبری ٢٠١٩ی زایینی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.