arm_pdk.jpgدوو ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی دەستڕێژی هێزە دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون.

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، 6ی خەرمانان هێزێکی پۆشتەوپەرداخی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی پەلاماری گوندی “قەلەڕەش”ی ناوچەی سەردەشت دەدەن و تەقە لە خەڵک دەکەن.

لەم تەقە و هێرشەی هێزە پەلاماردەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا دوو ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوەکانی ئیبراهیم عەزیزنیژاد و عەلی بایزپەروەر بەداخەوە شەهید بوون و کەسێکی خەڵکی ئەم گوندەش بە توندی بریندار بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای مەحکومکردنی ئەم جینایەتەی هێزەکانی ڕێژیم، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان ئیبراهیم عەزیزنیژاد و عەلی بایزپەروەر دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.