b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_arm-pdk.jpgئه‌م ساڵ که سی ساڵه‌ی تێرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی بوو، ئه‌ندامان و

لایه‌نگرانی حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییانه‌دا که ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی ٣٠ ساڵه‌ی دوکتور قاسملوو دایڕشتبوو، له چه‌ندین چالاکیی دیار و دره‌شاوه‌ له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌م یادی ڕێبه‌ری شه‌هیدیان به‌رز راگرت، هه‌م جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی و مامه‌ڵه‌ی سه‌وداچییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوتریش له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته‌یان ڕیسوا کرد.

تێکۆشان و ماندووبوونی ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌کانی حیزب بۆ ئاماده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م چالاکییانه و پێشوازیی به‌رچاوی ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها پێشوازی و به‌شداریی به‌رچاوی دۆستانی حیزب و هۆگرانی مه‌سه‌له‌ی کورد، نیشانده‌ری ئه‌مه‌گناسیی ئه‌وان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو و زیندوویی هه‌رده‌م زیاتری یاد و وانه‌کانی ئه‌و گه‌وره نه‌مره له زه‌ین و دڵ و ده‌روونی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و خه‌ڵکی کوردستاندایه.

به‌م بۆنه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به پێویستی ده‌زانێ به گه‌رمی سوپاس و پێزانینی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه و به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان د‌ه‌رببڕێ که له‌‌م یاده‌دا به‌پیل به‌رنامه و بانگه‌وازه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه چوون و به‌م شێوه‌یه‌ هیوا و دڵگه‌رمیی زیاتریان به‌ رێبوارانی رێگای شه‌هید دوکتور قاسملوو به‌خشیوه.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ (١٥ی ژووئیه‌ی ٢٠١٩)

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.