b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_mustefa_mesror.jpgبه‌ڕێز جه‌نابی کاک مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی هه‌‌ڵبژێردراوی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز!

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، به‌ ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرینگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێک‌تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عیڕاق. بێگومان ئەم ئەرکە قورس و ئەستەمە، بەڵام توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکا.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێدا.
مسته‌فا مه‌ولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
11ی جوولای ٢٠١٩