mstefa_mewlodi1.jpgپەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینی

بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی کریسمەس و ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان و ئێران و ئەو هاونیشتمانانە دەکەم کە سەری ساڵی زایینی جێژن دەگرن. هیوادارم کە ساڵی نوێیان، ساڵێکی پڕ له‌ خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت.

ساڵی ٢٠١٨ لە‌ حاڵێکدا به‌جێ ده‌هێڵین و پێ ده‌نێینه‌ ساڵێکی تازه،‌ که نەتەوەی کورد لە چوار پارچەی کوردستان سەرەڕای خەباتی بێوچان و تێکۆشانی بەردەوامیان هێشتا بە مافەکانیان نەگەیشتوون و کاروانی خەباتی مافخوازیی کورد هەروا درێژەی هەیە، هەروەها ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، واتە ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێیدا دەژین، ئێستاش لە کڵپەی گۆڕانکاریی قووڵ دایە کە بۆ کورد هەم دەتوانن دەرفەتخوڵقێن و هەم دەکرێ مەترسیش بن.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم لە سەرجەم مەسیحییەکان لە کوردستان و ئێران، هیوادارم ساڵی نوێی زایینی ٢٠١٩ ساڵێکی پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت بێت بۆ هەموو لایەک، بە تایبەت خەباتکارانی کورد و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بتوانن بە یەکڕیزی و هاوپێوەندیی خۆیان وەڵامێکی شیاو بە سیاسەتی سەرکوت و تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەنەوە و یەکگرتووانە لە پێناو سەرخستنی پرسی کورد لە ئێراندا تێبکۆشن.

 

مستەفا مەلووودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

٢٩ی دیسامبری ٢٠١٨ (٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی)

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.