ئامادەکردنی ڕەحمان نەقشی: نامیلکە و کۆکراوەی بەشێک لە وتووێژ و چاوپێکەوتنەکانی بەرێز کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
ئەم وتار و بابەتانە لە ماڵپەر و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها شوێنە جیاجیاکانی دیکە و کوردکاناڵ دا بڵاو کراوانەوە، شایانی باسە کە وتار و بابەت و وتووێژەکانی ئی ساڵەکانی نێوان ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٨ ی زائینیین، بە هۆی گرینگی وتار و وتووێژەکان، بە پێویستمان زانی کە لەو نامیلکەیەدا پێشکەش بە خوێنەرانی بکەین، بەشێک لەو وتووێژانە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەر و لاپەرە ئیلکترۆنییەکان نەماون و یا بە هۆی داخرانی لاپەرەکان لەبەردەستی خوێنەران دانەماون.
جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی وتووێژەکان ئی کاتێکن کە ڕێزدار خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە.بۆ خوێندنەوە داگرتنی ئەم نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.