لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٥٧ ی هەتاوی خەڵکی شاری سەردەشت پێکهاتوو لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ لە خۆپێساندانێکی بەرین دا لەبەرامبەر هێزی زۆر و

پۆشتە و پەرادخ بە زرێپوش و تانگ و ماشینی تایبەتی پڕ لە سەرباز دا لە شەقام و بەردەم پادگان و شارابانی شار بە دەم درووشمی بمرێ شا و دەرگای زیندان دەشکێنین و زیندانی‌یەکان دەردەێنن کۆببوونەوە و دوای ئەوە کە رژێمی پەهلەوی نەیتوانی بڵاوە بە ئاپۆرای خەڵک بکا و لە ئاکام دا بە هەموو جۆرە چەکێک تەقەی لە خۆپێشاندەران کرد و لە ئاکام دا چەندین کەس بریندار و ٨ کەسیش لە شەقام دا شەهید بوون.

لەو پەیوەندی‌یەدا کاک ڕەحمان نەقشی نامیلکەیەکی لە ٤٠ ساڵەی شەهید بوونی ئەو شەهیدانە دا ئامادە کردووە کە دەتوانن لە لە ڕێگای لینکی خوارەوە بیخوێننەوە.

ئامادەکردن و کۆکردنەوە: ڕەحمان نەقشی

بۆ دابەزاندن و خوێندنەوەی ئەم نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد