kurdistan5.jpgنووسینەوە و چاپکردن: ئومید وەیسی "جاف"
گفتوگوی جنابی قاضی محمد
پیشوای بەرزی کوردوستان دە گەل خاوە نانی روژنامەی تـاران.

هیندیی لە مدیرانی جرائدی تاران: آغای تفضلی خاوەنی روژنامەی (ایران ما) آغای عباس‌شاهبندە خاوەنی روژنامەی (فەرمان) آغایانی بزرگ علوی و هرمو نوسەرانی دو روژنامەی (رهبر و ایران ما) بو آگاداری لە وەصفـــــی کوردوستانی خود موختار هاتنە مهاباد و لە گەل جەنابی قاضی محمد رهبری میللەتی کورد یەکتریان دیت و گفتــگویان کرد بو آگاداری خویندەوارە بەرزەکان یەک‌یەک پرسیاری ئەوان و وەرامی جەنابی‌قاضی دەنوسری:

پرسیار- لەتاران دەلین کوردان بەرەهبەری‌جەنابت جوی بونەوە و استقلالی کوردوستانیان دەوی ؛ آیا راستە ؟
وەرام - خیر راست نیە؛ لەبەر ئەوەی کە ایمە لەدەولەتی ایران اجرای قانونی اساسیمان دەوی‌و دەمانەوی بە‌خودمختاری لەژیر بەیداغی ایراندا بژین؛ و خودموختاریشمان وە گیر کەوتووە.

b_300_220_16777215_00_images_kurdistan_serdemi_komar_kurdistan.jpgپ - چەند وەختە ئەنــگو خودموختارن .
و - چوار سالەخو دموختاری داخلیمان هەیە.
پ - چلون خودموختاری خوتان هەلدەسورینن ؟
و - لەووەلاتەی کە توانیومانەخودموختاری نیوخومان دەکار بـکەین دەگەل نوینـەرانی گەورەی میللتی کورد کە چەندیک لەوەی پیش لە مهاباد حاضربون انتخاباتمان کرد و هەیئەتیـکی (٩) نەفەری بە نیوی هەیئەتی میللی هەلبژیردران و سەروکی ئەو هەیئەتە بەخومـە.
پ - لەتاران دەلین جەنابت چەند کەست بو باکو ناردوە لەوی چاپخانە و کاغذ و اسلحەیان هیناوە و تشکیلی حزبی کومونیست و داوە ؛ آیا راستە؟
و - ئەم قسانە کاربەدەسەکانی لەشـکری بومان‌هەل دەبەستن ئەوانە راست نین ، کاغذوچاپخانەمان لە تەوریز کریوە و ایوەش دەتوانن لەو جیگای لیمان کریوە آگاداربن؛ تشکیلی حزبی کومونیست درویە؛ شتیک هەیە ایمە لەکوردوستان دا هەر وەکو قانونی اساسی ایران اجازە دەدا خەلک بەتەواوی معنی آزادی عقیدەیان هەیەو حزبیکی بە آشـکرامان هـەیـە ئەویش فرقەی دیموکراتی کوردوستانە .
پ - ممـکن دەبی کەمەرامی فرقەی دیموکراتی کوردوستانمان بوبەیان بفەرموی؟
و - بەلی‌ممکنە بە کورتی‌مەرامی‌فرقەی دیموکراتی کوردوستان بونگو بەیان دە کـەم:
١- میللتی کوردلەایراندا لە هەلسوراندن و پیک‌هینانی کاروباری جیگای خوی آزاد بی و لەسنوری دەولەتی ایراندا آزاد بژی.
٢- بتوانی بەزمانی‌کوردی بخوینی و لەوەلاتی// ماوەی لەژمارە٢، لاپەرە٢// کوردوستان کاروباری‌نوسین لەادارەکانی دەولەتیدا بە کـــوردی بی.
٣- ئەنجومەنی ایالەتی و ولایەتی کـوردوستان وەکوقانونی اساسی دەلی جی‌بەجی داندری- لە هەمو کارەکانی اجتماعی و دەولەتی دا چاوەدیری بکـا و پی‌رابـگا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاپخانەی کوردوستان (مهاباد)

لاپەرەی ٢ روژنامەی کوردوستان ژمارە ٢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٤- مأمورینی دەولەتی هەر دەبی خەلکی محل بی و بەپیی قانون لەنیو رعیت و مالک‌دا سازش بەجی‌بی کەدواروژی هەردویان تامین بکـری.
٥- حزبی دیموکراتی کوردوستان سعـی‌بکا کەمیللتی ایران هەمو بەبرایەتی و بەرابەری بژین و - بو خوشبەختی وترقی میهنی خویان سعی بکـەن.
پ- حزبی دیموکراتی کوردوستان لەهەمو ولاتی کوردوستاندا تشکیلاتی هەیە.
و - فرقەی دیموکراتی کوردوستان لەهەمو جیگایەک کەدەولەتی دیـکتاتور وارتجاع اجازەی دابی بە آشکرا لکی هەیە ولە جیـگای دیش بەدزی‌یە ودە گەل هەمو کوردی‌ایران پەیوندمان هەیە.
پ - فرقەی دیموکراتی کوردوستان لە گەل کوردی غیری ایرانیش پەیوەندی‌هەیە آیا یەکیەتی تەواوی کوردانو دەوی .
و - خیر بە هیچ وجە.
پ - ئەنگـو دەلین‌ایمە دەمانەوی‌قانونی اساسی لە ایراندا بەکار بهینری ئەگـەر داوای ایوە لەگەل قانونی ئەساسی بەرابەری نەکا چی دەکەن.
و - بەلی فرقەی دیموکرات دەکارهینانی قانونی ئەساسی ودیموکراسی ایرانی دەوی و هەر وەخت داواکانی مە لە گەل قانونی ئەساسی کە بخوینی گەلیکی‌زورلە پیاوە آزادی‌ خوایەکان تەواو بوایمە قانونی ئەساسی رادەگرین.
پ - فرقەی دیموکراتی آذربایجان لەهەلبژاردندا بەژنانیش حەقی رأی‌دابو آیاایوش ئەو کارەو کردوە؛
جواب - ئەمن دەگەل وەی کەئەو کردەوەی آذربایجان بەچاک دەزانم‌دەبی عرضتان بکـەم کە ایمە ئەوموقیەمان بوساز نبوە.
پ - لەومدەی چوارسالەدا کەایوە خودموختاری‌خوتان خەبەرداوە لەگەل دەولەتی مەرکەزی گفتوگوبوە یان‌نا ئەگەر بوتانە‌چلون بوە.
و - ئەمن دو کەرەت بوتاران چوم وەهەردوک جاران داوای خەلـکی کوردوستانم بە عرضی ملوکانە گەیاند و داوام کرد: لەباتی توپ وتانک بوسـەر کوردەکان کەحەقی خویان‌داوا دەکەن دەستور بدەن بهداری و فەرهەنگی‌وان چاک بکەن ئەما نەتیجەی نەبو ئەگەر دەولەت بی‌یەوی لەوەی زیاتر کەم‌رەحم بی ممکنە لی‌رەرا کارسەر چاوەبگری کە‌ئەمە بتوانین آزادی و دیموکـراسی بوتەواوی میللەتی ایران تأمین بـکەین.
پ - دەلـین گەلیک لە کوردی‌عراق بە ئەسلەحەوە هاتونە ایران ولیرەدا لەژیر حمایەتی روسەکاندا دژین وآزوخەیان بودانراوە آیاوایە؛
و - گەلیک لە عیراقەوە پەنایان بومەهیناوە وەلەم دەوروبەرەش مأمورینی شورەوی نیە تا کومەک بەوان بـکەن.
پ - لەنیو کوردوستان حزبی کومەلە هەیە.
و - کومەلە یانی حیزب و شتیکی واش لەایران دا نیە فقط لەعراق حزبیک بەونــیوە هەیە ئەما بەمە مربوط نیە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چاپخانەی کوردوستان (مهاباد)

 چرکە لەم نووسینە بکە بۆ خوێندنەوەی ئەو بابەتە بە شێوەی پدف.

نووسینەوە و چاپکردن: ئومید وەیسی "جاف"

ژمارەی ١ - ساڵی ییکەم -پینج شەممو ٢٠-١٠- ١٣٢٤ - 11 ژانویەی 1946. کوردوستان لە لایەن هەئیەتی تحریریە دەر دەچی.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشووی ڕۆژنامەی کوردستان چرکە لە سەر نووسینەکانی خوارەوە بکەن.

................................................

سێهەم بابەتی ژمارەی یەکەم

دووهەم بابەتی ژمارەی یەکەم

یەکەم بابەتی ژمارەی یەکەم

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.