kurdistan3.jpgنووسینەوە و چاپکردن: ئومید وەیسی "جاف"
لاپەرەی ٢،٣ . هەلکردنی آلای مقدسی کوردوستان
لە شــاری بوکان

 

بە پی‌ی دەستوری هەیئەتی مەرکەزی حزبی دیموکرات کوردوستان و ئەمری جنابی قاضی محمد صدراعظم و پیشەوای کوردوستان قرار درا آلای مقدسو سی‌رەنگی کوردوستان لەبوکانیش هەلـکری آغایان، میرزا مصطفی سلطانیان، عبدالقادر مدرسی، حســـــــــین فروهر، میرزمحمدامین شریفی، علی خسروی، محمود ولی‌زادە، میرزا رحیم لشکری، و اعضای هەیئەتی حزبی دیموکراتی کوردوستان و آغــــای شیخ‌الاسلامی هیمن شاعیری‌میللی و نمایندەی هەیئەتی رئیسەی‌میللی و آغای محمد نانوازادە فەرماندەی اوردوی‌میلی بە b_300_220_16777215_00_images_kurdistan_serdemi_komar_kurdistan.jpgفرماندەری گاردی احترام و دەستەی موزیک لە گەل آغای قاسم آغای ایلخانی‌زادە نمایندەی کمیتەی محلی حزبی دیموکرات لکی ‌بوکـــــــــــان بە مامــوری هەلکـردنی (آلای مقدەس) معلوم کران ساعت -١- پاش‌نیوەرویە روژی چوارشەمو ٥-١٠-٢٤ بە‌افتخاری وەری کەوتنی هەیئەتـــــــــــی هەلگری آلا لە‌حەساری کانگای‌حیزب مارشی میللی کوردوستان خویندراوە وموزیـــــــــک لیدرا لەو کاتەدا ئوتموبیلی مخصوص لەنیانی هەزاران نەفەر خوشکو برایانی سابلاغی گەیشتنە بەردەرکی کانگای حیزبی دیموکراتی کوردوستان راوەستا، هەیئەتی هەلگری آلا لەنیو شریخەی چەپلە ریزانو نەعرەتەی توندو بلیندی(هوریاوبژی کوردو کوردوستان)ی بەریکەرەکانەوە کەلەدلیکی گەرمو گورەوە بەکولـەوە دەهات وەری کەوت سەعات دوونیوی پاش‌نیوەرو هەیئەت گەیشتە میاندوواو و لەوی پیشواز هاتوەکانی آغایان، قاضی قزلجی، حسن‌خانی بداقی، برایم‌آغای ایلخانی‌زادە، حمدامین آغای ایلخانی‌زادە، ابوبکرآغای ایلخانی‌زادە ودوونەفەر شاعیری‌میللی هەژار و حەقیقی لــــەگەل‌ صەد نەفەرپتر لە ئەعضای کمیتەی‌محەلی بوکان گەیشتنی و مراسمی احترامیان بەجی‌هینا مارش‌و موزیک‌خویندرا ولیدرا ئەم جـــــــــار قطاری ئوتموبیلی هەلگری هەیئەتو پیشواز هاتووەکان کەوتنەروین تا گەیشتنە(تەقی‌آباد) لەوی‌ برادیوکراتە ئەرمەنیکان بەفەرمانـــــــدەی عشقی‌خان لە‌لای راستەوەی ریگاوە خوشکە ئەرمەنیکانیش b_300_220_16777215_00_images_kurdistan_serdemi_komar_kurdistan1.jpgلەلاچەپەوە راویستابون احترامی نیظامیو هوریاو چەپلە ریزانـــــــــــیان کرد وعشقی‌خان لەطرف هەموانەوە تەبریکی هەلکردنی آلای کوردوستانی کرد (قاسم‌آغای‌ایلخانی‌زادە)لەلایەن هەیئەت و تەواوی بــــــرایانی کوردەوە اظهاری مەمنونیەت وسپاسی بەخوشکو برا ئەرمەنیە هاوآمانجەکان کرد (حیزبی‌ دیموکراتی کوردوستان سوپاسیان دەکا وقەدری عشقی‌خان دەزانی) هەیئەت لەنیو هوریاو چەپلەریزانی برا ئەرمەنیکان وەری کەوت تاگەیشتە قەرەموسالیان (بانی ئەودییە کەمانــــــــگی رەشەمەی پارەکە "سروان خاکسار وسەربازەکانی" خەیالی خاوی‌دیکتاتوری بای‌بالی دانوبەری بواری هاتبونە ئەویو و مزگـــــــــــەوتیان هەلوەشاندبوو نیرو آموریان سوتاندبو وخەلکی ئەوی‌یان پەرشوبلاو کردبوەوە) لەوی میرزامصطفی‌ مقتدری و محمودخان و یونــــسخان‌و عبداللاخان‌ئەمیری اعضای‌لکی محەلی دیموکراتی ئەوی‌لەگەل تەواوی خەلکی ‌دیو چەند دیی دەروبەریش ریزیان ‌گرتبو میرزا مصــطفی لەجیاتی هەموان تبریکی اظهار کرد هەیئەت‌وەری کەوتو سەعات چوارونیوی پاش‌نیوەرو گەیشتە (علی‌آباد) سی کیلومتری بوکان لـــەوی گاردی احترام بەفەرماندەری سەلیم‌آغای ایلخانی‌زادە و عــدەی سوار لەژیر دەستوری جعفرآغا و مارف‌آغا ایلخانی‌زادە و قوتابخانـــــــەی بوکان وآغایانی احمدبەگی فیض‌للە بەگی و فیض‌اللە خان وعلی‌خان قازلیان واحمدآغاوعمرآغای عباسی و هباس‌آغاو خالد آغای حسامی و چوارپینج هەزار نەفەر خولکـی بوکان و دەوروبەر بەپیشوازەوە هاتبون لەوی هەیئەتی هەلگـری آلا پیادەبون و آلای‌مـــــــقدس وەک روژ لەپشت هەور بیتەدەری لە کەیف دەرکەوت‌و کوردوستانی گرتە ژیر شابالی پیروزی‌خوی ومزگینی سعادت و خوشبەختی بـــــــە نەتەوەی کورد دا. مارشی ملی خویندراوە و موزیک دەستی کرد بەلیدان و لەطرف گاردی‌احترامی مهاباد وبوکان وسواران سەشلینگ کـــــــــــرا گاوگردون کرا و آلا لەسەرشانی جەوانی رەشید ابوبکرآغای ایلخانی‌زادە لەنیو چەپلەریزان و هوریاو بژی کوردوکوردستان‌دا گەیشــــــتە کیلەشین ‌دیسان گاوگەردون کراوبە خوشی وبشارت‌وشای‌یەوە(آلا) گەی‌یەسەرحەوضی بوکان تەواوی کومەلی خەلکی‌لە دەوری حەوضو مەیدانی ئـەوی کوبونەوە (وقاضی محمد صـادق‌قزلجی) ووتاروشعری بەتینی خوی لەژیر آلادا خویندەوەوپاش وی حقیقی و هـــــــــــــەژار شاعری‌ملی هەرکام دەستە شعریکی زور چاکیان‌خویندەوە وهەیئەتی هەلگری آلاچونە عمارتی قەلا کە لەپیشدا بوبەخیرهینانی ئەوان‌ساز کرابو.

 هەژار

بی ‌ببینی ئەو کەسەی پیی‌وایە کوردسەر ناکەوی

کی‌بو پیی‌وابو تەمی نەگبەت لەسەرمان نارەوی

داری آلاکەم وەکو چەقلیکــــــــە بو چاوی عەدو

هەردلی خوشی‌نەوی رەبی‌وەبەر خەنجەر کەوی

داری آلام داری کردبوخوین مژی کوردی هەژار

پیی بلین باداکەوی لەوخـاکو آوە چــــــــــی دەوی

داری آلامان برا سی‌دارەیە بو دوژمنــــــــــــــان

هەرلە آسوگسەر کەوی پیویستە‌زینی خوی نـەوی

پارچەکەی‌سیرەنگی خوی‌دەنوینی‌رەنگی‌سوردەلی

تاتنوکیک‌خوینی کوردمابی قەدی من نانــــــــەوی

یان‌دەلی تالەشکری سوور بەرقەرارو زینـــــدوە

قەومی کورد رەزگارە ئەودلشدارەبەختوناخـــەوی

یاندەلی لیم‌سوورەدیموکراسی لەعالەم‌سەر کەوت

مســــــــتبدو مرتجع گیـــــــــژی گیـــــــــــــژەوی

سپیەکەی مژدەی بەیانی بەختی کوردی کردبەیان

روژی‌بەختی کوردی پەیدابونەما پەردەی شـــەوی

دو گولی گەنمی دەلی آگات لەرزقــــی خوت‌بـبی

خوت‌کە برسی‌بوچی دوژمــن پیی بژین لیرەولەوی

پیودەلی نوکی قەلەم گەر ژینی خوشو پــــی‌دەوی

غەیری من دەس‌ناکەوی بوریی تەرەقی پیش‌رەوی

رەنگی سەوز یانی‌دایـــکی(نیشتمان) لەوروکەوە

جوان‌و سەرسەوزە وەگیری کەوتەوە عومـــری‌نوی

لاوەکان ناموسی نومیلیونە ئەو آلایەمـــــــــــــان

گیان بدن بوحیفظی ئەوناموسە تان‌لەمنـــــو  کەوی

ریی نەجاتمانە پەنابو اتحــــــــــــــادی شورەوی

سورمەیە بوچـــــــاوی ایمەخاکوخولی مەســکەوی

ربی(استالیـن) بژی بولاگـری مظلومـــــــــەکان

تازەمانەخول دەدا تا روژ دەبەخشـــی پورتــــــەوی

رەبی هەرکەس دوژمنی ئەومیللەتە دلپاکەیـــــە

ژیرکەوی کوستی کەوی‌رەبی سەعاتیک نەسرەوی؛

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەنەر هەباسی حقیقی

نیشتمان‌ پەروەرەکان سەروەرەکان

لاوەکان هاو وەطەنان رەهبەرەکان

جیژنی آزادی کوردوســــــــــتانە

مەوقیـعی کار ولەخەو هەستــانە

غـەرقی خوشیم و سوپاسی باری

هەلکرا بەیرقی خودموختـــــاری

روژی عەیشوطەرەبەوشادی کورد

هەلـــــــکرا پەرچەمی آزادی کورد 

هەلدراخەیمـــەی ئەورەنگی وەطەن

هەلـکرا بەیرقی سی‌رەنگی وەطەن

هاتە بەر باغی سەعادەت ئەثــــەری

هەلـــکرا رایەتـــی فەتـح وظــفەی

خونچەی بەخت‌وتەرەقی پشــــکوت

لەچیاو دەشتی وەطەن هەردوبەجەت

کەو کەبی بەختـــی کەوا  چوبوە خــەو

لەناکــــاو سانـدی لە روژی پورتەو

بـــاری کرد لەشکــری رەنجـــوایدبار

هاتـــەجی شــــادی کە کردی ئەوبار

مــــال و ناموس و حەیا هاتەوە دەس

دەس‌بەجی لیکەوەبونا کەس و کەس

موشکــولی کوردی کەبو لایەنحـــەل

کردی حەل‌روحمی خودای‌عزوەجەل

کوردە توخاوەنی عەزمیــــــکی‌قەوی

شاهیدی غیرەتی تون خەلــکی زەوی

بەسە بیگـــــــــانە پەرەستی تاکـــــەی

تەنبــــــەلی‌و ســـستی‌و مەستی تاکەی

ئەو کەرەت هەستیی دوژمن تیــکدەن

پشت بەپشت دەست‌وودەستی یکـــدەن

دیتە گویم دەنـــــگی صلاح الـــــدینی

رو بەخاکی وەطــــــــەنی رەنــــــگی

کە ئەوی دیـــــــومە ئەوا دیمەوەمـــن

مردبــــــوم گەرچی ئەواژیمـــەوە من

هاتە جی ئەورو هەمـــــــو آواتــــــــم

گیان فیــــــدای میللتەکە و آلاتـــــــــم

 b_300_220_16777215_00_images_kurdistan_serdemi_komar_kurdistan1.jpgسعات دوازدەی بەیانی ئەوی روژی جنابی حاجی بابەشیخ رئیسی ملی کوردوستان لە احمدآغای ایلخانی‌زادە واردی بوکان بون وسلاوی سەربازی وتەپلوموزیک بەجی‌هات و ئەوی روژیش لەبەروەی کەتەواوی اهالی اطراف لەنعمتی ئەو جیژنە ملیـــــــــــــــــە بهرەوەربن و بگەنەشاری آلاهەلنەکرا.

روژی هەینو ٧-١٠-٢٤ لەسعات ٨ی بەیانەوە دەسب بەتشریفات کرا.
١- لەسەربانی عمارەتی قەلای‌بوکان بوهەلـــکردنی آلا لەطرفی راستی آلاوە جنابی حاجی بابەشیخ و لەلای چەپەوە جنابی حاجی‌بایزآغا راوەستان ولە هەردولاوە دومسلسل داندرا.
٢- قوتابیەکانی قوتابخانەی بوکان و ماموستاکان و خەلکیکی یەکجار زور لەسەرسەکوی قەلا- دەستەی موزیک و گاردی احترامی مهاباد وبوکان بەفەرمان دەری آغای‌محمـدی نانەوازادە فەرماندەی ئوردوی‌ملی مهاباد و سلیم آغای ایلخانی‌زادە فەرماندەی بوکــــــــان لەهەیوانی نیوەراستی قەلا آمادە بون- تەواوی آغایانی ناوبراوی سەرەوە وجمعیتیـکی کەش لە آغایــــان من جملە حسین‌آغای علی‌یار و
براکانی لەسەربانی قەلا بەریزلەم‌لاولای آلاوە بەچەندصف راویستان خەلکـیکی بی‌ژماریش لەمەیدانی خوارەوە ودەورەبەری حەوضی گەورەی بوکان راوەستان .
٣- قاسم‌آغای ایلخانی‌زادە پروگرامی خویندوە (جەنابی حاجی‌بابەشیخ)نطقیــکی زور گەرمی فــەرمو مزگینی خوشبەختی نەتەوەی کوردی داوتەواوی میللەتی کوردی بو گەیشتن‌بەحەقی خویان بەهەوباکردو (آلای) مبارەکی بەدەستی خوی‌هەلـکرد.
٤- سرودی میلی کوردوستان خویندراوە و موزیک لیدرا و بەدو سەد تفنگ و سی مسـلسـل سی دەسریژ کرا آقای حسن قزلجی لەلایەن رحمن‌آقای ایلخانی‌زادە وە کەلەریگای آزادی کوردو مەرامی دیموکراســید زحماتیکـی بیحد و حسابی کیشابو بو خوشی لەمال نەبو هەلکـــرانی آلای تبریک کرد.
٥- آغای قاضی محمـــــد صادقی قزلجی نطقیـــکی بە تینی کرد.
٦- آغای علی خســـروی سەروکی دایرەی چاپو بلاو کردنەوەی حزبی دیموکراتی کوردوستان نطقیـــکی بەتین‌ و باشی لەبابەت یەکیەتی و دەست وەدەست‌دان بو پیشـکەوتنو ســەرکەوتنی نەتەوەی کورد و بەهرە وەرگرتن لە آزادیو دونیای دیمــوکرات بیان کرد و ضمنا اظهاری کرد کە لە دونیای ئەوروداعمومی میلەل لە نعمت دیموکراسی بەهرەوەر بون لە بەروەی‌دەبی‌بە قوە باسـكی کوردی شمال برایانی کوردی کەلە جنوب لەژیر زنجــیری استبداد دا دەنالن رزگاریان کەین ولە آخریدا بە سلامتی پیشــوای آزادی دونیا ژنرالسیموس ستالین و رهبری میلتی کورد جنابی‌قاضی‌محمـد نطقکــەی دوای هات.
٧- آغای هەژار دەسـتە شعـریکی شیرینی کاملی خویندەوە.
٨- احمد آغا ایلخانی‌زادە نطقیــکی گەرم و گوری لە بابەت خوفداکردنو گیان‌بازی لەریـــگای کوردوستان وبلیـــند کردنی آلای کوردوستاندا بەیان کرد.
٩- آغای حقیقی شاعری میللی دەستر شیعــــریــکی بەرزی خویــندەوە.
١٠- آغای رحمن مدرسی لەلایەن دەستەی لاوانی مهابادەوە هەلکـــردنی آلای مقدسی کوردوستانی لە تەواوی برایانی منطقەی بوکان تبریک کرد.
١١- خالد آغا حســـامی دەستە شیعریکی باشی سویندەوە.
١٢- حمدامین آغا ایلخانی‌زادە نطقیــکی بەتینی کرد لەکاتیدا ناوی سەردار حمەحسیـن خانی برد شلینگیـــکی احترام کرا.
١٣- مارف آغا ایلخانی‌زادە نطقیـــکی چاکی کرد و بەتایبەتی لەبابەت دیلی و یەخسیری براکوردەکانی جنوبەوە باش دواوکوتی بوایمە غیرەت نیە ئەوبرایانەمان بەوجورە لە حقوقی نەتەوایەتیو انسانیت بی‌بەش بن و لەژیر چەنگالی‌استبداد وزورداریدا بنالینن.
١٤- جـــعفرآغای ایلخانی‌زادە لە نطقی خویدا مبارکبادی آلا بە بیانیــکی شیرین کوتی تەواوی میلەتی کورد پیویستە لەریگای بەرز کردنەوەی آلا وپیک هینانو وەدەست خســتنی آزادی بو براکانی دیــکەش سەری خویان لەپیناو نین.
١٥- جنابی حاجی بایزآغا ایلخانی‌زادە لەســەر نعمتی گەورەی آزادی و هەلکــردنی آلای مقدسی کوردوستان شکرانەی‌خودای بژارد و آموژگاریەکی زوربەنرخی بوبرادیموکراتەکانی فەرمو لە فداکاری ئەوان آفرینی کرد.
لە خاتمەدا قاسم‌آغا ایلخانی‌زادە نطقیـــکی زور بەتینی لەبابەت خوشی و آزادی کوردەوە بەیان کرد وسعات یەکی دوای نیوەرو بە خویندنەوەی مارشی میلی و لیدانی موزیک جیژن تەواوبو.
برا مهــابادیەکان سعآت چواری پاش نیوەرو بەهوریا و چەپلەریزان و نەعرەتەی بژی کوردو کوردوستان بەری کران.
کوردوستان:ایمەش بەنوبەی خومان لەفداکاری هەیئەتی حزبی‌دیموکرات‌ وکارگەرانی حزبی بوکان وبەتایبەتی لە آغایانی ایلخانی‌زادە کە لەریی آزادی‌و دیموکـــــــراسیدا سالهایە فداکاری‌دەکەن ولەجیژنی هەلکردنی آلای مقدسی کوردوستــــــــــــــــان‌دا متحمل زحمت و مخاریجیکی زوربون بی ئەندازە سوپاسیان دەکەین و ئومیدوارین کە‌انشاللە لەسەر مەرامی مقدسی خویان موفق و سەربەرز بن.

چرکە لەم نووسینە بکە بۆ خوێندنەوەی ئەو بابەتە بە شێوەی پدف.

نووسینەوە و چاپکردن: ئومید وەیسی "جاف"

ژمارەی ١ - ساڵی ییکەم -پینج شەممو ٢٠-١٠- ١٣٢٤ - 11 ژانویەی 1946. کوردوستان لە لایەن هەئیەتی تحریریر دەر دەچی.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشووی ڕۆژنامەی کوردستان چرکە لە سەر نووسینەکانی خوارەوە بکەن.

یەکەم بابەتی ژمارەی یەکەم

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.