b_300_220_16777215_00_images_supas.jpgهەر وەک ئاگادارن  بەداخەوە خۆشەویستی بنەماڵەکەمان حاجی غەفووری حاجی شەخسەی لە رۆژی ٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد و

بۆ هەمیشە چاوی لەسەریەک دانا و بە ماڵئاویی خۆی خەم و پەژارەی خستە ناو دڵی بنەماڵە و گشت خزم و کەس و کار و ناسیاوانی.

 ئێمە وەک بنەماڵەکانی نەسرین مەحموودنژاد و حەسەنپوور سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین کە لە پرسە و بەخاکسپاردنی خۆشەویستمان حاجی غەفوور لە شاری سەردەشت دا بەشدارییان کردو جێگای بەتاڵی ئێمەیان بە بوونی خۆیان پڕ کردەوە، هەروەها سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو دۆستان و ئازیزانی دیکە کە بەهۆی دووری ڕێگا و نەبوونی کات نەیانتوانی بە حزووری راستەخۆ بەشداریی بکەن، بەڵام لە رێگای تەلەفون و تۆرە کۆمەڵەیەتییەکانەوە هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ ئێمە دەربڕی. بە بێ شک بە بێ هاودەردی و هاوخەمیی و بەدەنگەوەهاتنی ئێوەی ئازیز، تەحەموولی ئەو خەمە قورسە  زۆر دژوارتر دەبوو، جێگای خۆیەتی کە سوپاسی کوردانی دانیشتووی فینلاند و بە تایبەت کوردانی دانیشتووی شاری تۆرکۆ بکەین بۆ هاوخەمی و بەشداریان لە پرسەکەمان دا.

رووحی حاجی غەفوور شاد و ئێوە تەمەن درێژ بن و بە هیوای ئەوە کە ئێمە لە شادی و خۆشی‌یەکانی ئێوە ئازیزان دا بەشداری بکەین.

  لەگەڵ رێز و حورمەتی دووبارەمان بۆ هەموو لایەک

بنەماڵەکانیی نەسرین مەحموودنژاد و ڕەحیم و ڕەحمان حەسەنپوور و بە گشتی مەحموودنژاد و حەسەنپوور

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.