betosh1.jpgبەداخێکی زۆر گرانە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠ ـ ٠١ ـ ١٣٩٦ ی هەتاوی لە روداوێکی دڵتەزێندا و بە هۆی وەرگەرانی ماشێنێک لە کوێستان و ڕێگای هوملی (کەچەکێ) ی ئالان پێنج کەسی خەڵکی بێتووش و دولکان

لە ناوچەی ئالانی سەردەشت گیانیان لە دەست دا.

لە نێو ئەواندا یاری دێرینی دێموکرات و پێشمەرگەی نەسرەوتووی ڕۆژانی سەختی خەبات کاک جەلال ئیبراھیم پور ناسراو بە جەلال بێتوشی گیانی لە دەست داوە .

 

کاک جەلال کوڕێکی باریکەڵەی گەنج و پێشمەرگەی چەلەنگ و هەڵسووری ڕیزەکانی حدک بوو، تا بڵێی ڕووح سووک و دەم بە خەندە و لە هەمان کاتیشدا دڵسۆز و بە ئەمەگ و تێکۆشەر بوو، لە هەموو مەئموریەتەکان دا پێشەنگ و پێشرەو بوو، ئازا و لە خۆبردوو و گیان فیدا بوو، لە یەک ڕەستەدا پێشمەرگەی چاونەترس و بوێری b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_betosh.jpgنێو سەنگەر بوو.

بەداخەوە ساڵانە بە هۆی خەراپی ڕێگا و بان و هەروەها قەرەباڵغی ڕێگاکان و نەبوونی هێمای تایبەت بە لێخورین لە سەر ڕیگاکان بە سەدان کەس گیانیان لە دەست دەدەن و ئەوەش زیاتر کەمتەرخەمی کاربەدەستانی شارەداری و فەرمانداری شارەکان دەگرێتەوە و ئیدارەی ڕێگاوبان بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویست خۆ لە چاک کردنی ڕێگاوبانەکان دەبوێرن. ئەوە لە کاتێک دایە کە ساڵانە بە میلیارد تەمەن لە دەرەوەی ئێران خەرجی وڵاتانێک دەکرێ کە هیچ پەیوەندی‌ بە ئێرانەوە نییە.
ناوی قوربانیەکانی ئەو روداو
1 ساڵح محەممەدی ناسراو بە ساڵحی مەحمود بەگی
2 کەریم محەممەدی
3 جەلال ئیبراهیم پور
4 نیگار ئەحمەدزاده
5 محەممەد ئیبڕاهیم زادە
لە ڕێگای ئەم کورتە نووسینەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی هەر پێنج قوربانی‌یەکە دەزانم و هیوادارم کە بنەماڵە و کەس و کاری قوربانی‌یەکان تەمەنیان درێژ بێ.
ماڵپەری گیارەنگ

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.