mam_mrad2.jpgمراد هەمزەیی خەڵکی بەردەقەل لەبەری لاجان لە ناوچەی پیرانشار کوڕی حاجی محەممەدی هەمزەی بوو. ناوبراو پێشمەرگەی هێزی ئەفشینی حدکا بوو. ساڵی ١٩٨٢ لە شەڕێکی ناوچەی نەغدە بریندار دەبێ و بە دیل دەگیرێ.

مراد سێ ساڵ لە زیندان بە برینداری و بێ ئەوەی حەول بۆ چارەسەری زامەکانی بدەن، لە زیندان رایدەگرن و کەس هیچ هەواڵێکی لە مراد نابێ و پێیان وایە شەهید بووە. دوای سێ ساڵ مراد کە برینەکانی قورس دەبن و لە زیندان پێی ڕاناگەن، لاقێک و دەستێکی دەبڕنەوە و دواتر ئازادی دەکەن. ساڵی ١٩٨٥ مراد خۆی دەگەیەنێتە نێو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرت و ئەوانیش دەینێرنە نەخۆشخانەی شۆڕش لە گوندی دەشتێوی بناری کێوی ئاسۆس لە ناوچەی قەڵادزێ. هەر ئەو ساڵە حیزبی دێموکرات، مام مراد و چەند پێشمەرگەی دیکە بۆ چارەسەر دەنێرێتە وڵاتی سوئێد و لەو کاتەوە تا رۆژی کۆچی دوایی لە شاری لینشۆپینگ لە سوئێد مایەوە.
پیشمەرگەکان مرادیان خۆشدەویست و ناویان نابوو '' مام مراد''. بەداخەوە مراد بە نامرادی و دوور لە کەس و کار و ئازیزانی لە غوربەت سەری نایەوە.
b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_mam_mrad_2.jpgبەم لەتبوونەی دوایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مام مراد زۆری خەفەت دەخوارد و هیوای یەکبوونەوەی حیزبی دەخواست. زۆر بەداخەوە مام مراد لە یەکێک لە بنکە خزمەتگوزاری‌یەکانی پیر و بە ساڵاچووان لە شاری لینشۆپینگ لە وڵاتی سوئێد دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بە بۆنەی کۆچی دوایی مام مراد هەمزەیی پێشمەرگەی تێکۆشەری ریزەکانی دێموکرات و یەکێک لە کەم ئەندامانی سەنگەری بەرگری لە کوردستان، سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەکەی و خزم و کەس و کاری و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە نزیکەوە لەگەڵی لە پەیوەندی دابوون. ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ،

ماڵپەری گیارەنگ

 

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.