shifa_gerdi.jpgبەداخ و پەژارەیەکی یەکجار زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی شیفا گەردی، ڕاگەیەندکار و مێدیاکاری لاو و هەڵسوور و سەرکەوتووی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ دا و لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕاپۆرتدا بە هۆی تەقینەوەی 

مینێکی چێندراوی دەستی داعش شەهید بوو و هاوکارەکەشی بە تووندی بریندار بوو.
شیفا گەردی یەکێک لەو خاتوونە بوێر و چالاکانەی بواری مێدیایی بوو کە بۆ گەیاندنی ڕاستی‌یەکان بە جیهان و بە کوردستان لە تۆڕی مێدیایی ڕووداو دا کاری دەکرد و لە زۆربەی شوێنەکان و تەنانەت شوێنە پڕ مەترسیدارەکانیش دا بەشداری دەکرد و لە ژێر رێژنەی گوللە و بۆمب دا هەواڵەکانی راستەخۆ ڕووماڵ دەکرد، شەهید شیفا گەردی زۆرجاری دیکەش گیانی لە مەترسی کەوت بوو، خاتوونی بوێر شەهید شیفا گەردی نموونەی ژنی ئازا و بەجەرگی کوردە ، کە شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕاودوونانی دوژمن لە سەفی پێشەوەی شەڕەگەکان دا بەشداری دەکرد ، بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی دوژمن لە کاتی ئازاد کردنی شاری موسڵ دا شەهید دەبێ و بە شەهید بوونی خەمێکی گەورەی خستە نێو دڵی هەموو ئەو کەسانەی کە خاتوو شیفا گەردی یان دەناسی و لە هەمان کاتیشدا مێدیایی کوردی کەسێکی خەمخۆر و بوێر و شارەزای لە دەست دا و هیوادارین کە نموونەی خاتوونی بوێر و ئازا و ئازادیخوازی وەک شیفا گەردی لە نێو گەلەکەمان دا هەر لە زیاد بوون دابن.
وەک بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگ لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەکەی خزم و کەسوکاری شەهید شیفا گەردی، هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و بە گشتی هاوڕێ و هاوکارانی و هەموو خەڵکی کوردستان و میدیاکاران دەکەین و هاوکاتیش هیوای چاکبوونەوە بە کاک یونس مستەفا کە لەم تەقینەوەیەدا زامدار بووە بە ئاوات دەخوازین.
ماڵپەری گیارەنگ

 

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.