ali_mahmood.jpgئێمە لە 11 ساڵەی رابردوو تا ئەمڕۆ , بۆ 32 ەمین جار , لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان لە پێناو موچەو خوێندن و ژینگەو هەڵبژاردن و ... دادپەروەرانە گرددەبینەوە,

زۆرمان بۆتان نووسی و داوامان لێتان كرد, سنورێك بۆ نادادپەروەری لەكوردستان دابنرێت, ئێستا دەسەڵات دەیەوێت لە رێگای ئێوەوە نادادپەروەری خۆی بە یاسا بكات لە رێگای بەخشینی ئیمتیازات پێتان ,داواكارین ئەمجارە وەك رابردوو مەبنە دەسكەلا بۆ تێپەڕاندنی باسای نادادپەروەری و لە گەڵ گەلدا ژیانی شەرافەتمەندانە هەڵبژێرن , موچەو ئیمتیازاتی خۆتان بە قوربانی دادپەروەری بكەن , چاكسازی بۆ دادپەروەری نەبێت, جگە لە خراپەكاری هیچی دیكە نییە, داواكارین لێتان :
1- موچەی بنەڕەتی تەواوی پلە باڵاكان بۆ 50%ی ئێستا كەمبكرێتەوە.
2- خانەنشینی رێك بخرێت لە گەڵ داهاتی وڵات و تاك گونجاو بێت, هیچ خانەنشینیەك لە 3 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت لە هەرێمی كوردستان.
3- لانی كەمی موچەی خانەنشینی لە 500 هەزار دینار كەمتر نەبێت.
4- موچەی كەمئەندامان و چاودێری كۆمەڵایەتی بە رێژەی 100% زیاد بكرێت, دیارە ئەویش بە پێی پێویست و دابینكردنی ژیانێكی شەرافەتمەندانە نییە.
5- دەستكاری ئەمتیازاتی بنەماڵەی قوربانیان و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی نەكرێت, ئەوە بەشێكی بچوكی قەرەبووكردنەوەی ئەوانە.
6- لیستی ناوی شەهیدان, قوربانیان, زیندانیانی سیاسی, پێشمەرگەی دێرین بڵاو بكرێتەوە, بۆ ئەوەی شەفاف بێت لە داهاتوودا پاك بكرێتەوە.
7- ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنی خانەنشینی نایانگرێتەوە, كارێكی شەرافەت مەندانەیان دوای تەواو بوونی كاركردنیان لە پەرلەمان بۆ دابین بكرێت, خانەنشین نەكرێن, لە جیهاندا دیاردەی سەیرو سەمەرەی وا نەبووەو نابێت.
8- دامەزراندن تەنها بۆ ئەوكەس و خێزانانە بێت هیچ سەرچاوەیەكی داهاتیان نییە, كۆتایی بە دامەزراندن لەسەر بنچینەی تەسكیەی حیزبی بهێنرێت.

داواكارییەكانمان بەدی نەیات لەسەر هەوڵەكانی خۆمان بۆ كوردستانێكی دادپەروەر بەردەوام دەبین

هەڵمەتی دادپەروەری
12-1-2019

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد