mohammad_suleimani.jpg" کورتەباس کرۆکی کۆی ئەو داخواز و ئامانجانەیە کە بزووتنەوەی کورد خەباتی لە پێناودا دەکا".
بەشی دووهەم: محەممەد سلێمانی

سۆسیالیزمی دێمۆکراتیك بۆتە بە شێکی گرینگ لە ڕێبازی سیاسی و نەتەوەیی حیزبی دێمۆکڕات و مانەوەی وەك خۆی بێگوومان نیشانەی وشیاری و تێگەیشتنە لەو چەمکە سیاسی و فیکرییە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆی ئەو کێشە و گیروفتانەی کە دەمێکە خەڵکی کوردستان بە دەستیەوە دەناڵێنێ.

پاشان ئەگەر بێت و ئەو باسە لە ڕوانگەیەکی مێژوویەوە تەماشابکرێ و ناوی بیرمەندە جیهانی و مێژووی ساڵی رووداوەکان بە دوای یەکدا بێنین، هیچ شتێکمان نەکردوە کە دری بخات پێناسەی نوێی ئەو باسە کرابێ و ڕوانینی ئاسۆی وردی لەسەر سۆسیالیزمی دێمۆکڕاتیك وەك فەرزی عاڵ بیکەینە منەت لەسەر شانی خەڵك و ڕێبوارانی ئەو فیکرە مۆدێڕن و جیهانیە.
ئەو ڕێبازە هەمووخاڵێکی گرینگ و جەوهەری تێدا کۆکراوەتەوە و بە شێوەیەكی زۆر زانستی گەڵاڵەکراوە. هەر ئەوەندەی دەوێ زیاتر لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی روون و شیکردنەوەیان لەسەر بکرێ.
لانیکەم لە ئێستا و داهاتووشدا کەس نابینم بە چە شنی دکتۆر" قاسملوو" ی کە ئەو باسەی هێناوەتە گۆڕێ و لە توێی " کورتەباس " دا پێشکەشی کردوە، کەسێکی تر بتوانێ خۆی لە کێوماڵ و کرۆکی ئەو باسە چڕ وگشتگیرە بدات و رەشنووسێکی شیاو کە لە نێوەرٶکدا، کەمی نە هێنی بخاتەوە ڕوو لە ژێر ناوی خوێندنەوەی نوێدا.
دەورلێدان و خوولانەوە بەدەوری بازنەی ئەو فیکرەدا، بێگوومان ناچێتە خانەی خوێندوەی نوێ یان پێناسەی ئەمڕۆی لەسەر سۆسیالیزمی دێمۆکڕاتیك. دیارە کەس یان کەسانێك خەیاڵێکی ئەوتۆیان هەیە و دەهەوڵی سڕینەوەی ئەو بابەتە دان یان بەواتایەکی تر و وردتر بڵێین، نیازی سادەکردنەوەی نێوەرۆکی خاڵە گرنیگ و جەوهەریەکانیان لە لایی گەڵاڵەبووە.
بەدڵنیاوە کەش و هەوای سیاسی و تەشکیلاتی لە لای هیچکام لە دێمۆکڕاتەکان بۆ ئەو مەبەستە هێشتا گونجاو نیە و لایەنگرانی ئەو خەتە سیاسیە گەلێک زۆرن و کاریگەریشیان لە سەر ئاسۆی ڕوانگەکاندا هەیە.
هێنانە گۆڕی کورتەباس ، بێگوومان لەخۆوە و شتێکی لەناکاو نەبووە بۆ حیزبی دێمۆکڕات. دکتۆرقاسملوو وەك ڕێبەرێکی سیاسی و بەرچاو روون زۆر بە خێرایی هەستی بەزەرورەتی هێنانە گۆڕی ئەو چەمکە فیکریەی لە کوردستاندا کردوە. لە کورتەباس دا زۆر بەڕوونی سیاسەتی حیزب لە هەمبەر مەسەلەی نەتەوایەتی و چۆنیەتی پێك هێنانی دەسەڵاتێکی بەتەواوی گەلی و دێمۆکراتیك باس کراوە و ناکرێ ئەو باسە بەلاڕێدا ببرێ.
دکتۆر قاسملوو پاش ئەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو ڕێبازە دەکا، لە ئاکامی ڕوانینی ژیرانەی دا بەو ئەنجامەی دەگا کە جۆرە سیستمێکی ئەو تۆ لە کوردستان پیادە بکرێ کە بەگشتی لە گەڵ هەلومەرج و سروشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بگونجێ و تەبایی سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی سەقامگیر بکا.
ئەو هات سۆسیالیزمی دێمۆکڕاتیکی وەك ڕێچکەی خەباتی دواڕۆژ دیاریکرد، هەر چەندە ئەو گۆڕانکاریەش کێشە و هەرای زۆری لە نێو حزبیدا بە دوای خۆیدا هێنا. بەڵام بە خۆشیەوە ئەو رێبازە دەرفەتی سەرکەوتن و جێگربووونی بۆ ڕەخسا و بە سەر دژبەرانیدا سەرکەوت.

ئیدی لەوێڕا ئەرك و بەرپرسیارەتی گەورەتری خستۆتەسەرشانی حیزب و ئەندامان و لایەنگرانی کە ڕێگای تێکۆشان پاش ڕزگاری کوردستان، دیسان ئیدامەی دەبێ و وەك زۆر نەیاری حیزب دەیانگووت، دەبی حدکا هەڵبوەشێتەوە، چوونکی بەرنامەی بۆ دواڕۆژی سیاسی کوردستان نیە. کورتەباس قۆناخەکانی تێکۆشانی حیزبی بە دواڕۆژیشەوە گرێداوە و تانەو تەشەری ئەو هێز و کەسانەیش وەك بەڵقی ئاوی لێهات سەبارەت بە حیزب.
ئەگەر هاتبا و هەرێمی کوردستان بەو داهات و نەوتە زۆری لەبەردەستیدایە، بەرنامەیەکی درێژخایەنی ئابووری ئەوتۆی هەبا، زۆر زیاتر لە ئێستا پێشکەتووتردەبوو. زۆر لە مێژە سۆسیالیزمی دێمۆکڕاتیك بۆتە ڕێبازێکی جەوهەری سیاسەت و ڕوانگەی حیزب، چوونکی سیاسەتی حیزب ئەوەیە ژیان و گوزەرانی شیا و سەردەمیانە بۆ هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵایەتی دابین بکات.
ڕێز لە یەکسانی ژن و پیاو لە کۆمەڵ و خێزاندا دەگرێ و بەتەواوی مافی ژنان لە تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بیمەی بێکاری و تەندروستی لە بەرچاو گیراوە و جەخۆرێك ئەو مەسەلەیە بایخی پێدەدرێت کە بەهەموو جۆڕێك هەڵاواردن کۆتای بێ.
ئەگەر ئاوڕێکی سەرپێێ لە رووی تەرکیبی کۆمەڵایەتیەوە لە حیزبی دێمۆكرات بدەین، دەبینین چ جۆرە پێك هاتەیەکی دەگمەن و بەربڵاوی هەیە و هێزێکی ئەوتۆ مۆدێرن کە خۆی بە نوێنەری خواست و ئاروزووی خەڵکی کوردستان دەزانێ، تەرکیبەکەی بێگوومان، پێك هاتەیەکی سەرنج ڕاکێشبووە. هەر ئەوەش بۆتە هۆی خۆشەویستی و پشتیووانی خەڵکی کوردستان لە حیزبی دێمۆکڕات کە بە نوێنەری ڕاستە قینەی ئاوات و ئامانجەکانیان زانیووە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نوێنەرایەتی ئیرادەی زۆربەی چین و توێژێکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان لە نێو تەشکیلاتی حیزبدا بوونیان هەبووە و ڕۆڵی بەرچاویان لەو خەباتەدا گێڕاوە.
لە شوان و جووتیار و زەحمەتکێش و ژن و دکتۆر و مامۆستای قوتانخانە و مامۆستایی ئاینی یەوەبیگرە کە، بە خوێنی خۆیان بەشداریان لە شۆڕشی نوێی کوردستاندا سەلماندوە و، لە نێو حیزبدا ڕۆڵی گەوەریان گێڕاوە کە ئەو جۆرە بەشداریە هەر درێژەی هەیە.
ئەوەش بەو مانایە کە حیزب لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئازادی بیروڕا دەربڕین و بەیانکردنی ڕوانین و خوێندنەوەی فرە ڕەنگی و رەهەندی جۆربەجۆر ئیمکانی تێکۆشانیان بۆ پێك بێ لە نێو خۆ و دەرەوەی حیزبدا.
نان و ئازادی لە ڕوانگەی دکتۆر قاسملوویەوە، دوو واتەی تەواوکەری یەکدین. وەختێك لە وڵاتێكدا ئازادی تێدا گەشەناکا، کە کۆمەڵگای مەدەنی و کڕیکاران و زەحمەتکێشان و چین و توێژەکانی تری کوردستان، دەرفەتی پێشکەوتن و خۆ نیشاندانیان نامێنێ و لەو کاتەدا شتێك بە نێوی ئاسوودەی ژیان و گوزەران بەدی نایەت.
هێزێکی تێکۆشەری وەك حدکا بۆیە جێگای ئومێد و دڵخۆشی خەڵکی کوردستان بووە، چوونکی کۆمەڵگای کوردستان بە هەموو چین و تووێژێکەوە ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنیدا هەبووە و، حدکا تایبەت بە چینێکی دیاری کراوی کوردستان نەبووە و خەباتەکەیشی لەو ڕاستایەدا قەتیس نەماوەتەوە.
وێڕایی خەباتی سیاسی و چەکداری بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی لە پێناوی دابینکردن و بەدی هێنانی مافی نەتەوەیدا، دەرکی بە گرینگی لادانی ستەمی چینایەتیشکردوە و هەنگاوی لەو بوارەشدا بەکردار هەڵگرتووە، کەلە کورتەباس دا بەگشتی ئاماژەی پێکراوە. باسی ئەو مەسەلە گرینگەش کراوە کە چ وەختێک قۆناخی ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی کە یەکسانی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تێدا ڕەچاوکرابێ، دەست پێدەکا.
حیزبی دێمۆکرات وەك هێزێکی نەتەوەیی کە نوێنەرایەتی بزووتنەوەیەکی بەتەواوی شۆڕشگێڕ و دژی زۆرداری و نابەرامبەری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکا، هەستی بە زەرەورەتی گۆڕانکاری بنچینەی سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەی کردوە و هەربۆیەش دەفیکری پیادەکردنی سیستەمێکی ئەوتۆدابووە کە بتوانێت لەو ڕێگایەوە ئاسایشی ژیان و ئازادی سیاسی بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات.
هەرجۆرە مەترسی و ستەمێکی لاوەکیان لەسەر هەڵبگرێ و پێش بەگەشەکردنی بیری توندئاژۆ و دەمارگیری نێوخۆی بگرێ و دەرفەتی زاڵبوونی بیری نایەکسانی بە کەس یان هێزێك نەدرێ و هەموو دەسەڵاتەکان، بەڕێگای هەڵبژاردنی ئازاد دادیاری بکرێن.
نەتیجەی هەموو شۆڕشە ڕزگاریخوازییەکان بەداخەوە ئەونەبووە، کە خەڵکی وڵاتەکان یان نەتەوەکان چاوەڕوانیان لێی هەبووە.
بەڵکوو بە پێچەوانەی لێدوان و سیاسەتی خۆیان وڵاتی ڕزگارکراویان بەڕێوەبردوە و دێمۆکڕاسی دەرفەتی گەشەکردنی نەبووە. ئەوە مەترسیەك بووە کە ڕێبەری نەتەوەی شەهید دکتۆر قاسملوو هەر لە زوویەوە هەستی بە گرینگی ئەو خاڵە کردوە پاش قۆناخی ڕزگاری کوردستان ئەرکە سیاسی و نیشتیمانیەکان دەست پێدەکات.
حیزبی دێمۆکرات لەکاتی دامەزرانیەوە هەتا ئەمڕۆش، بەرپرسیارەتی سیاسی و مێژووی گەورەی لە سەرشانە و بەرنامە و هەنگاوەکانی دەرئەنجامی لێکەوتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانبووە.
دکتۆر قاسملوو بە هێنانە گۆڕی سۆ سیالیزمی دێمۆکراتیك، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئەرکدارکرد کە بە گشتی ڕەساڵەتی مێژووی خۆی وەك هێزێکی میللی دێمۆکراتێك بپارێزێ و سەرەڕایی خەباتی نەتەوایەتی، لە دواڕۆژیشدا بیر لە باشترکردنی ژیانی خەڵك بکاتەوە و بە ڕێگایی ژیرانەدا شۆڕشی چینایەتی بەڕێوەبەرێت.
لەو نێوەشدا کەس هەست بە بەرکەوتن و تێکشان نەکا و ئاڵوگۆڕەکە بە جۆرێك بێ کە هاوسەنگی تێدا ڕەچاوکرابێ. سیاسەتی پیادەکردنی سۆسیالیزمی دێمۆکڕاتیك ئەوەنیە کە چینێك بە سەر چێنێکی کۆمەڵگادا زاڵبکا و ئەو جار بڵی ئەوە کاری خۆم تەواوکرد.
لە کورتەباسدا بە روونی ئەوە باسکراوە کە دژی ناتەواوی و نابەرانبەری خەبات دەکرێ . لە ڕێگای پلان و بەرنای دیاریکراوە، ئەوەش روونکراوەتەوە کە لە نیزامی سۆسیالیستیدا بازار پەیڕەوی ئەو بەرنامەیە دەکا کە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردەدا، لەوێدا بازاز تابعی پلان نە .
کەوابوو سەرمایەداری ئەو دەرفەتەی نابێ کە بە ئارەزووی خۆی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان هەڵبسووڕێنێ و هەموو شتێك لە بەرژەوەندی ئەو سیستمە ئابووریەدا بەڕێوەبچێ.
حیزبی دێمۆکرات دژی گەشەکردنی سەرمایەداری نیە، بەڵام بەو ڕێگایەدا کە حکوومەتی کوردستان توانایی کۆنتڕۆڵکردنی هەبێ و گەشەکردنی بە قازانجی کۆمەڵگا و ئازادی سیاسی و بنەما دێمۆکراتیکەکان بێ.

محەممەد سلێمانی
درێژەی هەیە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.