ahmad-rejeb.jpgئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب. جارێكی تر خه‌لیفه‌ رووره‌شه‌كه‌ی عوسمانلی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆكانی فاشیست له‌سه‌ر بنه‌مای بیری بۆگه‌نی ئیخوان ئه‌لموسلمین هه‌ره‌شه‌ له‌ داگیركردنی

خاك و كوشتنی رۆڵه‌كانی كورد له‌ رۆژئاوا ئه‌كات و، بۆ ئه‌م كاره‌ چه‌په‌ڵه‌ پشت به‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردله‌ سوریا ( ئه‌نكه‌سه‌) و تاقمه‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان و، كۆمه‌ڵێك هه‌رچی و په‌رچی له‌ ناو سوپای تێرۆریست به‌ناو "" ئازاد"" ئه‌به‌ستێت.
ده‌مێكه‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان له‌ سوریا به‌ پاڵپشتی توركیا و ده‌وڵه‌تی ئێسلامی له‌ شام (داعش) كورد ئه‌كوژن و، په‌لامار ئه‌ده‌ن بۆ داگیركردنی خاك و، كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ڵویستی بێشه‌رمانه‌و هه‌ڵپه‌رستانه‌ی (ئه‌نكه‌سه‌) یه‌و، ئه‌و له‌شكره‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و، ئه‌نجومه‌نی به‌دناوی ئیسته‌نبوڵ دامه‌زراوه‌ به‌ ناوی "" پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا "" كه‌ شان به‌ شانی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و داعش و هه‌موو تێرۆرستان له‌ دژی شه‌رڤانان و یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ شه‌ر ئه‌كه‌ن و. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌و له‌شكره‌ به هاوكاری توركیاو،‌ پاره‌و بژێوی هه‌ژان و خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه‌و پر چه‌ككراوه‌.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست به‌ شانازییه‌وه‌ وتی به‌ 20 فرۆكه‌ی جه‌نگی هێرشمانكرده‌ سه‌ر شه‌نكال ،پێشتریش توركیای ره‌گه‌زپه‌رست به‌ هاوكاری فه‌رمانده‌ پله‌ به‌رزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌له‌ شه‌نگالهه‌ڵهاتن و،رێگایان خۆشكردو، نه‌رم ونیانیان پیشانداو گڵۆبی سه‌وزیان بۆ داعش هه‌ڵكر، ئه‌وه‌ بوو له‌ 3 ی ئابی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی( داعش) هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌ى شه‌نگال ‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری و، بووه‌ هۆێكوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی سڤیلی ئێزدی و، ده‌ستگیركردنی هه‌زارانی ترو، رفاندنی زیاتر له‌ 6000 (شه‌ش هه‌زار) كچ و ژن و، ئه‌و هێرشانه‌، هێرشی قركردن بوو له‌ دژی ئێزدییه‌كان.

پار ساڵ 2017 له‌ مانگی نیسان له‌ لایه‌ن 26 فرۆکەیجەنگیتورکیابه‌چری بۆردومانی شنگال و ده‌وروبه‌ریان كردو به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانێك شه‌هیدو یانزه‌ پێشمه‌رگه‌و سێ شه‌ڕڤانی‌ تریش، برینداربوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوە بۆ سه‌ر ناوه‌ندی گشتیی یه‌په‌گه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چۆغ 20 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و 18 ی شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون و، ئەو کارەی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و  دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەست تێوەردانه‌ لە كاروباری ناو وڵاتێكیتر و، ئه‌وه‌ش پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیه‌ ‌پێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌ف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ریسواو شه‌رمه‌زار بكه‌ن و، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ ( بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و چوارمشقی دانیشتووه‌) ‌سنورێك بۆ ئه‌و دەستدڕێژیانەی توركیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە ناو باشوری كوردستان تەراتێن بكات.
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی دوژمن له‌ ناو خاكی كوردستان بێ رێزی و سوکایەتییە به‌ گه‌ل و نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێشك لێدانه‌ له‌ شكۆی گه‌لی كوردستان ‌و، خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواو شه‌رمه‌زارییه‌ و، لە راستیدا بەردەوامی ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی وڵات و خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێک ناتوانن لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بە ئارامی بژێن و، ئازادانە بەردەوام بن لە کاری رۆژانەیان به‌ تایبه‌ت جوتیاران..
له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌ قیزه‌ونه‌كانی توركیا پێویسته‌ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و، ئازادیخوازان و هه‌موو دڵسۆوانی گه‌ل و نیشتمان نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و كرێكاران و جوتیاران بێنه ‌ده‌نگو، هه‌موو ده‌نگه‌كان یه‌ك بخه‌ێن و، ئه‌و كاره‌ ملهورانه‌ی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست ریسواو شه‌رمه‌زار بكه‌ن و، وڵات بپارێزن و، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ هه‌ڵوێستی بته‌وو ته‌واوی هه‌بێت له‌ ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان و، لێره‌وه‌ داوا له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌‌كرێت دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و بۆردومان كردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور كردنی دێهات و، سوتاندنی پوش ودارستان

و باخه‌كانی وڵات بگه‌یه‌نێته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و، به ‌فه‌رمی سكاڵا به‌رامبه‌ر به‌ توركیای ره‌گه‌زپه‌رست تۆمار بكات و، هاوكات داوا له‌ پارت و لایه‌نه ‌سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌‌كرێت هه‌ڵوێستی راشكاوانه ‌به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه‌ ده‌رببڕن.
ئه‌مریكا زۆرجار كوردی فریوداوه، بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌ت به‌ ره‌فتاره‌كانی باوه‌ر نه‌كرێت و، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و، ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش له‌ ئاستی كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست بێده‌نگن، بۆیه‌ ئه‌بی پشت به‌ تواناو یه‌كگرتنی گه‌له‌كه‌مان ببه‌ستین.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.