nabaz_alidoost.jpgئێواره‌یه‌كی ‌مانگی ‌گه‌لاوێژ سه‌روبه‌ندی ‌رۆژئاوا بوونێ‌ به ‌ده‌م‌ گۆرانی‌ گووتنه‌وه‌ خۆی ‌به ‌مووچه‌ی‌ چه‌كۆی ‌گوندی ‌بێشاسپێ ‌دا كرد. به‌ نێو ڕه‌زی ‌ماڵێ‌

برایمی ‌ئه‌حمه‌دی ‌دا تێپه‌ری ‌و ‌له‌ سه‌ر كانیه ‌سۆفی ‌قادری‌ لای‌دا. پاش‌ ده‌ست ‌و دمووچاو شتن ‌و خواردنه‌وه‌ی ‌ئاوێكی سارد له‌ سه‌ر تاته ‌به‌رده‌كه‌ی‌‌‌ راكشاو چاوی‌ له ‌ئاسمانێ‌وه ‌بڕێن، له ‌چاو ترووكانێكدا ئه‌سپی ‌خه‌یاڵ ‌قه‌دولاپاڵ ‌و كه‌ژوكێوی ‌نێوان چه‌كۆ و شاری ‌سه‌رده‌شتی ‌برین و ‌له ‌به‌رده‌م ‌ماڵێ‌ له ‌‌عه‌رزی‌دا. هه‌زار و یه‌ك ‌‌پرسیار بۆ وه‌ڵام ‌وه‌ر گرتنه‌وه ‌‌له ‌مێشكی‌ دا كێ‌به‌ركێ‌یان بوو، ئاخر كاتێك ‌ئه‌و بۆ گه‌یاندنی‌ راسپارده‌یه‌كی‌ گرینگ به‌ره‌و گه‌رمێن ‌ببۆوه ‌خێزانی ڕۆژ و ‌مانگی ‌خۆی ‌بوو، ‌چاوه‌روانی ‌منداڵی ‌سێ‌هه‌میان ‌بوون بیری‌ خیزانی‌ و دوو کچه‌كانی‌ چركه‌یه‌كیش‌ ده‌ست‌ به‌رداری‌ نه‌بوون، منداڵه‌كان ‌د‌‌ه‌بێ ‌چۆن ‌بن، خێزانم‌ چی‌ به ‌سه‌ر هاتبێ، بڵێی كوڕ بێ‌ یان ‌كچ. له‌و بیر و فكرانه‌ دا بوو به‌ردووچكه‌یه‌ك‌ كه‌له‌كه‌ی‌ ئه‌نگاوت،‌ سه‌ری ‌هه‌ڵبری‌ و به‌ نیوه‌ راكشاوی‌ سه‌یرێكی‌ پنچكه ‌ده‌وه‌نه‌كانی پاش‌ رێگاکه‌ی ‌كرد چ‌ دیار نه‌بوو، بوولێڵه ‌كه‌وتبوو، ناسینه‌وه‌ی ‌دۆست‌ و دوژمن ‌چاوی ‌تیژ و به ‌حووكمی ‌ده‌ویست. سه‌ری ‌تۆزێكی ‌دیكه‌ش‌ هه‌ڵبری، ده‌نگێك‌ به ‌له‌ سه‌ره‌خۆیی ‌بانگی‌ كرد عه‌لی، عه‌لی‌ كه ‌زیاتر ‌هاته‌ پێش ‌وه‌ك ‌‌جارانی ‌پێشوو مه‌ند و له‌ سه‌ره‌خۆ بوو بزه‌یه‌كی نه‌رمی‌ له‌ سه‌ر لێوان‌ بوو، رانكه‌وچۆ‌غه‌ی ‌له‌ به‌ردا بوون ‌و كلێته‌یه‌كی ‌مه‌ره‌زی‌ له‌ سه‌ر بوو، سێ‌چوار پێشمه‌رگه‌ی ‌له‌ گه‌ڵ‌ بوون. ده‌ست ‌و مشتاقی ‌یه‌كتری‌ بوون‌ و یه‌كتریان ‌له ‌ئامێز‌ گرت، عه‌لی ‌رووی‌ وه‌رگێراو و به ‌په‌له ‌شتێكی‌ له ‌پزووی ‌پانتۆڵه‌كه‌ی ‌ده‌رهینا و بۆی ‌راداشت، ها ئه‌من ‌شه‌رتم ‌په‌ری ‌ده‌بێ‌ برۆم، به ‌ده‌م ‌لێ وه‌ر گرتنی‌ ‌راسپارده‌كه‌یه‌وه ‌گوتی ‌مزگێنی ‌كوڕ و بووه، عه‌لی ‌له ‌خۆشیان‌ واقی ‌وڕما، بیرت ‌له‌وه‌ی ‌كردۆته‌وه ‌نێوی‌ چ‌ بێ، ناوه‌ڵلا‌.

b_300_220_16777215_00_images_Aware_shehid_aware5.jpgده‌ێ‌ باشه‌ ئه‌مه ‌نێوی ‌لێ‌ ده‌نێین، به ‌ئه‌سپای ‌كلێته‌كه‌ی ‌له ‌سه‌ری ‌‌لابرد و قه‌ڵه‌م ‌و ده‌فته‌رێكی له‌ گیرفانی‌ باخه‌ڵی ‌ده‌رهێنان و ده‌ستی‌ به‌ نووسینێ ‌كرد. پاشان‌ ‌دراندنی ‌و هه‌مووی‌ گرمووله ‌گرمووله‌ كردن و‌ بۆ خۆی‌ یه‌كی‌ لێ ‌هه‌ڵبژاردن و كردیه‌وه ‌و گوتی‌ ئه‌وه ‌ئه‌من ‌نێوم ‌نا نه‌به‌ز. پاش ‌تاوێكی‌ عه‌لی‌ ئیزنی‌ خواست‌ و به‌ره‌وماڵ‌ بۆوه.‌

ده‌سه‌ڵاتی پڕ له‌ زه‌بر و زه‌نگ و ‌نگریسی ‌پاشایه‌تی‌ كه‌ باوكی‌ عه‌لی یه‌ك ‌دوو ‌ساڵ‌ به‌ر له ‌كۆماری‌ كوردستان ‌له ‌شاری ‌سه‌رده‌شت‌ له‌ سێداره ‌دا بوو له ‌درێژه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ كورد‌ تواندنه‌وه دا ‌قه‌ت ‌رازی‌ نه‌ده‌بوو بۆ منداڵانی كوردستان ‌ناسنامه‌ "شناسنامه" ‌به ‌نێوی‌ كوردی ‌دروست‌ بكرێ‌، عه‌لی‌ سجیلی ‌به‌ نێوێكی ‌دیكه‌ بۆ نه‌به‌زی ‌وه‌ر گرت، به‌ڵام‌ هه‌تا له‌ ژیان ‌دا بوو قه‌ت ‌بۆ جارێكیش نه ‌بۆ خۆی‌‌ و نه ‌ئه‌ندامانی ‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی ‌و نه ‌كه‌سیش ‌له‌ خه‌لكی ‌شاری ‌سه‌رده‌شت‌ ئه‌و‌ كوره‌یان‌ جیا له‌ نه‌به‌ز به‌ ناوێكی ‌دیكه ‌بانگ‌ نه‌كرد عه‌لی‌ باوك‌ له ‌ده‌ست‌داوی ‌مه‌ینه‌ت چێشتووی ‌ده‌ستی ‌ئیستبدادی ‌پاشایه‌تی،‌ ئه‌و كوڕه‌ی‌ به‌ بیری ‌كوردایه‌تی ‌گۆش ‌كرد، ‌دایمه‌ له‌ گه‌ڵ ‌باس ‌كردن له ‌قاره‌مانه‌تی‌ پێشمه‌رگه، ‌وه‌بیر‌ نه‌به‌زی‌ ده‌خسته‌وه‌ كه‌ ماموستا ئاواره‌ی ‌نه‌مر‌ نێوی‌ لێ‌ناوه‌ و ده‌بێ ‌رێبواری‌ ڕێگای ‌ئه‌و‌ نه‌مره ‌بێ.

له‌ ساڵۆگه‌ری ‌شه‌هید بوونی‌ ماموستا ئاواره‌ی‌ مه‌زن ‌دا سه‌ری‌ رێز له‌ ئاست ‌گه‌وره‌ی‌ تێكوشه‌ری ‌ماندوویی ‌نه‌ناس،‌ خۆشه‌یستی‌‌ كۆمه‌ڵانی ‌خه‌ڵك، شه‌هید ‌ماموستا ‌ئاواره‌ی ‌بلیمه‌ت ‌داده‌نوێنم ‌و له ‌گه‌ڵ‌ رووحی ‌به‌رزی‌ په‌یمان‌ نوێ ‌ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك ‌شانازی ‌نێو دێریم ‌له‌و بلیمه‌ته‌ پێ‌براوه ڕێبواری ‌‌و درێژه‌دان‌ به‌ رێبازی ‌به‌رێزیان ‌تاجی ‌فه‌خر و شانازیم‌ بێ.

رووحی ‌هه‌موو ‌شه‌هیدان ‌شاد و ڕێگایان‌ پر ڕێبوار

نووسینی: نه‌به‌ز عه‌لی‌دوست

تایبەت بە ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی مەلا ئاوارە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.