dr_qasimloo3.jpgئەم بابەتە بۆ خۆم لە وتەکانی دوکتور قاسملو لە پلینۆم دا نوسیومەتەوە. بە قبووڵ کردنی ئاگر بەس لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە ، دوای هەشت ساڵ شەڕ

لە گەڵ دەوڵەتی عێراق ،جۆرێک لە دڵە ڕاوکێ بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە پێش ، کە دوای ئەو ئاگربەستە وەزع چی لێدێت ؟ شوێن دانەریی لە سەر کار و چالاکی پێشمەرگانە لە گەڵ هەل و مەرجی نوێ دەبێ چۆن بێت؟

ساڵی ١٣٦٧ ی هەتاوی بەرانبەر 1988ی زاینی لە پلینۆمێک دا شەهید دوکتور قاسملوو ئەو پرسەی خستە بەر دەم ئەندامانی ڕێبەری حیزب و بە تێر و تەسەلی باسی لە سەر کرا، لەبڕگەی یەکەم دا ، کاک دوکتور لێکدانەوەیەکی سیاسی پێشکەش بە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کرد و هێندیک باسی لە سەر کرا ، پاشان فەرمووی وایدابنێن (ڕۆژێکی ڕەشە ) و هاتوەتە پێش ، دەبێ ئەو باسە بەرنەوە ناو بەدەنەی حیزب و لە گەڵ ئۆرگانەکانتان باسی بکەن و بۆ پلۆنۆمی داهاتوو وڵامەکەی لە گەڵ خۆتان بێننەوە

لەم بەشە دا تا ئەو جێگەی مەودا هەبێ لە باسەکانی شەهید.د، قاسملوو کە لە پلۆنۆمی سالی ( ١٣٦٧) تا ئێستا سی (30)ساڵی بە سەر دا تێپەڕ یوە دەخەمە بەر دیدی خوێنەران ،دیارە دەبێ بە چاوی سی ساڵ لەمەو پێش تماشا بکرێ و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ، هەر وەها پێویستە بڵێم وەک خۆم لە وتەکانی کاک دوکتور ئەوەندەی فریا کەوتووم نوسیومەتەوە، بێگومان نەم توانیوە هەموو قسەکان بنوسمەوە وپێی ڕانەگەیشتووم تێکۆشاوم ئەوندەی لە توانامدا بوە و ڕاستەو خۆ لە پلۆنۆم دا گوێ بیست بووم بەشێکیان یادداشت بکەم ، ڕستە و پیتەکان بەوشێوە زارەی دەربڕاون وەک خۆی بیان خەمە ڕوو

b_300_220_16777215_00_images_dr_qasimloo1.jpgڕاپۆرتی دەفتەری سیاسی بۆ پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی، د. قاسملو

لێکدانەوەی سیاسی هەل و مەرجی ئێران

وەزعی نێو نەتەوەیی و گەلی کورد

هۆی وەستانی شەڕ

گەلانی ئیران دژی درێژەکێشانی شەڕ بوون،بە هۆکارەکانی وەک (موشەک بارانی شارەکان ، چوونی لاوان بۆ بەرەکانی شەڕی عێراق و ئێران )

هۆی دوهەمی قبووڵی ئاتەش بەس هۆی ئابووریە ، دەست نەکەوتنی شتوومەک ،تێک چوونی کشت و کاڵ، نوشوستی سەنعەت
بە هۆی وەزعی پێکهاتووی عێراق و ئێران ، نەوت کەمتر بۆ ئێران دەفرۆشرا لە نەتیجە دا وەزعی ڕژیم بەرە و تێک ڕووخانی ئابووری دەچوو ،ڕژیم لە مەترسی کەوتبوو

شکستە نیزامیەکانی یەک بە دوای یەکی ڕژیم،نەتیجەی چەند ساڵ سەر کەوتنی ئێران لە ماوەیەک دا هەمووی لە دەست دا،کوشتاری زۆری لێکرابوو لە هێندێک شوێن مەجبور بوو بڕێک شوێن بە بێ شەڕ بە جێ بێڵێ، هەر وەها خەتەری پێشڕەوی عێراق بۆ ناوخۆی ئێران ، تەریک کەوتنەوەی ڕژیم لە سەتحی نێو نەتەویی دا، بێ ئیعتباری ،هاوکاری نەکردنی وڵاتانی دەرەوە، دەڕێژە پێدانی شەڕ خەتەری شەڕی ناوچەیی هەبوو، لەوش زیاتر خەتەری شەڕی جیهانی پێك دێنا، وڵاتان بۆ وەستانی شەڕ هێندێک ئیقدامیان کرد

ناکۆکی و توند و تیژی لە نێوان ئەفرادی خودی ڕژیم، لایەنگرانی درێژەی شەڕ، لایەنگرانی وەستانی شەڕ، (سەرۆک وەزیر، سپای پاسداران ،ڕەفسنجانی) هەر دوو جەناح هاتنە سەر ئەو باوەڕە کە ئەگەر شەڕ نەوەستێ ڕژیم دەڕوخێ،
هەست بەوە کرا تا شەخسی خومەینی ماوە مەسەلەی شەڕ چارە سەر بکەن لە دوای خومەینی لەو مەسەلە دەترسان،لە بارەی قانع کردنی خومەینی ڕەفسەنجانی نەخشی بەر چاوی هەبوو،
ئێستاش پاش هەشت ساڵ شەڕ، هەر دوو ڕژێم لە و نوختەیەدان کە شەڕ دەستی پێکردوە،

فەرقی ساڵی 1975 لە گەڵ ئێستا !
دانی هێندێک لە شەتول عەرەب بە ئێران لە بەرابەر پشتیوانی نەکردن لە بارزانی
قاتع و شۆڕشگێڕ نەبوونی ڕێبەرایەتی ئەو کاتی کورد

ئێستا !
بوونی حیزبی شٶڕشگێڕی دیموکرات ، بڕیاری داوە ئاش بەتاڵ نەکات
شێوەی کاری تازە ، شێوەی تەبلیغی هەر دوو ڕژیم ( ناسیۆنالیزمی شیعە) (تەعەسووبی عەرەبی) تەفاوەتی زۆرە لە گەڵ ڕابردوو
لە گەڵ هەموو گیرو گرفتێک کە لە سەر ڕێگەی ڕێکەوتن هەیە، ئیحتماڵی دەسپێکردنەوەی شەڕ زۆر کەمە، دوای ئەو سوڵحە موەقەتەش گەلانی هەر دوو وڵات ئامادەی شەڕ کردن نین، ئەوانەی چەکیان بە هەر دوو وڵات دەفرۆشت ئێستا چاوەڕوانی بازسازین، لەو تەریقەوە قازانجیان دەست دەکەوێ
سێ مەسەلە هەیە بۆ ڕێکەوتن کە موهیمن،

شەتول عەرەب، داوای عێراق ئەوەیە بۆیە سالی 1975 ئامادە بوین شەتول عەرەب بدەین بە ئێران، ترسی شەڕی ئێران مان هەبوو لەو مەسەلەیە پاشەکشە ناکەین

بەندی 6 ی بڕیارنامەی 598 تەشخیسی موتەجاوز، هەر کەس تاوانبار بێت دەبێ خەسارەت بدات، هەر وەها لە ئەنزاری خەڵکی وڵاتەکەی ڕیسوا دەبێ
مەسەلەی کورد، زیاتر لە 500 کیلۆمیترسنوری ئێران عێراق بە دەست کوردەوەیە،بە بێ حەللی ئەو مەسەلەیە ڕێکەوتن زەحمەتە، ئەگەر چەند جار تەقە لە سنوور بکرێ دەڵێن ئەوە ئێران یا ئێراق بوە تەقەی کردوە

بوحرانی گشتی ڕژیم ئێستا لە گۆڕێ دایە،ئابوری، کۆمەڵایەتی، ناکۆکی ڕژیم کە ناشاردریتەوە زۆر توند و تیژە، ئەو ناکۆکیانە شیرازەی لە دەست خومەینیش دەر چوە، ئیستعفای سەرۆک وەزیر، بڵاو بونەوەی نامە نهێنیەکانی ڕژیم، ڕژیم تەسبیت نەبوە، بە تایبەت ئێستا کە ناتوانێ هیچ یەک لە گیر و گرفتەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکات،ئاشتی ڕژیمی کزتر کردوە، مردنی خومەینی خۆشتری دەکات
دەبێ ئەوەش بزانین کە !

ڕژیم 120000سپاهی،10000ئاخوندی هەیە، ئەو ڕژیمە بە ناو وەک کۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە ، بەڵام لە نێوەرۆک دا دەگۆڕێ ،بیرو ڕای جیاواز وەک ئازادی ئەحزاب ،گرایش بە ئاشتی لە گەڵ ئامریکا و وڵاتانی غەربی و عەرەبی هەیە
لە بەردەم ڕژیم دا کۆسپێکی گەورە هەیە
ئایا هەر وا دیکتاتۆر دەمێنێتەوە؟ یا گلاسنۆست دەکات؟
نمونە تورکیە ،پاکستان، ئەفغانستان، ئێرانیش ناتوانێ وەک جەزیرەی دیکتاتۆری بمێنێتەوە، ئەمریکا دەیهەوێ هێندێک ئازادی لە ئێران هەبێ،لە بەر ئەوەی پڕۆسەی وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژئاوای ئوروپا

لە حوکومەتێکی وەک حکومەتی خومەینی، ئەمریکا لەو شێوە فکرە دەترسێ، تیرۆر بە شێوەی بیر کردنەوەی ئاخوند، تا کاتێک لە تەرکیبی ڕژیم تەغییرێک پێک نەیەت ئەمریکاش پێی خۆش نیە پەیوەندی بگرێ،بە بێ فەزای ئازاد بازسازی ناکرێت،قسەکانی مونتەزیری پێویستی بە فەزای ئازاد هەیە،پێویستی بە مەغزی موتەفەکر هەیە،ئەو کەسانەش بە بێ فەزای ئازاد ناتوانن بێنە ئێران، ڕژیم لە گەڵ گەلی کورد، لە ئەساس دا شەڕ ئیدامە پێ دەدات، بەڵام لە ئێران دا هێندیک ڕۆحی ئاشتی خوازی پەیدا بوە،شەپۆلی ئاشتی خوازی بە هێزە ، ئیڕانیش دەگرێتەوە،مەسەلەی کورد بوەتە مەسەلەیەکی نێو نەتەوەیی ،ڕژیمی ئێرانی تەحتی تەئسیر قەرار داوە ، مەسەلەی کورد لە ئیراق و تورکیەش مەترەحە،تورکیە و عیراق
دەتوانن مەسەلەی کورد بە دەستەوە بگرن و ئیران بخەنە تەنگانە

ئەرکی سەر شانی ئێمە چیە؟ لە ئاگر بەست تا سوڵحی دائیم؟

شەڕی ئێران و عێراق سەرپۆشێک بوو لە سەر شەڕی ئێمە، شاردرابوینەوە
خۆ مەترەح کردن مان لە نێو خۆی ئیران، نیشان بدەین ئێمە بە عێراقەوە بەستراوە نین،
ئەگەر سوڵح سەقامگیر بوو ئێمە ناتوانین لە عێراق وەک پشتی جەبهە کەڵک وەرگرین ،چار چیە؟
وەزعی نێو نەتەوەیی کورد، مەسەلەی چەکی شیمیایی بوەتە هۆی ئەوە کە لە دەرەوە وەزعێکی لە بار پێک بێت بۆ مەترەح کردنی مەسەلەی کورد، ئیسپانیا تا ڕادەیەک ئەمریکا،وڵاتانی ئیسکاندیناوی ،فەرانسە ،سوید، مەسەلی کورد لە جەرەیانی سوڵحی ئیران و عیراق دا مەترەح کردنی بە پپوسیت ئەزانن، داوا کاری ئیمە ئەوە بوە کە ئەوشتانەی وەک حقوقی بەشەر هاتوە بماندەنێ کە هەموو وڵاتێک پشتیوانی لێدەکات،هەر چی مەسەلەی کورد نێو نەتەوەیی تر بکەین دەبێ لە بەر نامەی کارمان دابێ، ماوەیەکی دیکە کۆنفرانسێک لە سەر چەکی شیمیایی دەبسترێ دوای ئەوە کۆنفرانسێک لە سەر حقوقی گەلی کورد،چەندین ئیمزا کراوە بۆ پێکهێنانی کۆنفرانسێک لە سەردیفاع لە فەرهەنگ و زمانی کورد وتووێژی
عێراق و کوردەکان تا ڕادەیەک چەند نامە ئاڵ و گۆڕ کراوە

بۆ پلینۆمی داهاتوو هەر کەسە لە ئۆرگانی خۆی ئەم باسە مەترەح بکات و نەزەر و بۆچوونی ئۆرگانەکەی لە گەڵ خۆی بێنێتەوە بۆ کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، ئەویش ئەوەیە
شێوەی کاری دواڕۆژ ، لە شەرایتی نەهێشتنی عێراق کە لە خاکی ئەو دا دانیشین ، چی بکەین؟

-----------------------
ڕۆژی ڕەش (بەشی ٢)
لەم بەشە دا سەرنج دەخرێتە سەر ڕا و بۆچوونی ئەندامانی بەشداری پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە مەڕ ( پرسیاری شێوەکاری دواڕۆژ لە هەل و مەرجی نەهێشتنی دەوڵەتی عێراق ، کە لە خاکی ئەو دا دانیشین)؟ ئەو نەزەر و بۆچوونانە بۆ 30ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە، دەتوانم بڵێم هەموو بەشدارانی پلینۆم ڕاو بۆچوونی خۆیان دەر بڕیوە کەس هەبوو دوو تا سێ جار قسەی کردوە بە گوێرەی ئەو یادداشتانەی هەڵم گرتوونەوە و تا ئەو جێگەی بگونجێ بەشێکیان دەخەمە ڕوو، دیارە هێندێک باس کراون کە بۆ هێنانە دنیای مەجازی نابن ئێستە کاتی بڵاو کردنەوەیان نەهاتوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە نەر زەر و بۆ چونە جیاوزەکاندا دەر دەکەوێ ڕێبەریەکی کارا و چاو نەترس و خاوەن بڕوا بە خۆ بوونە بۆ ڕۆژی تەنگانە ، بە داخەوە بەشێکی بەرچاو و هەرە کاریگەریان شەهید بوون و لە ژیاندا نەماون

فەتاح عەبدولی ، شەهید

لە کوردستان ڕژیم لە باری نیزامیەوە تا ڕادەیەک سەر کەوتنی بەدەست هێناوە ،بۆ بە دەسهێنانی سەر کەوتنی سیاسی؟ بەڵام سەر کەوتنی سیاسی بە دەست نە هێناوە، کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پاشەکشە بکات چونکە وەزعیەتی سیاسی بە قازانجی حیزبی دیموکراتە ، تەواو بوونی شەڕی ئێران و عێراق تەئسیری خستۆتەو سەر ورەی خەڵک و پێشمەرگە،بۆ نمونە سەربازگیری زۆرتر بوە لە جاران، کەم هاتن بۆ ڕیزی پێشمەرگایەتی، کز بوونی ورەی خەڵک، ئەرکی دوا ڕۆژمان ئەهەمیەت دان بە تەشکیلات، ئەفراد تەنیا لە تەشکیلاتی عەلەنی دا شۆڕشگێڕ نین، لە سەر موافقەتی حیزب کادر بنێرینەوە ناو شارەکان خۆی تەحویل بداتەوە، واتە بە هێز کردنی تەشکیلاتی نهێنی لە تەریقی ناردنەوەی کادری بە ئەزموون، زیاتر کردنی تەبلیغاتی دەرەوە، خۆ مەترەح کردن لە سەتحی نێو نەتەوەیی، ئارایشی نیزامی لە سەر سنووری ئێران و عێراق، بۆ سنووری ئێران و تورکیا پێشمەرگە بەڕێ بکرێ، لە سەر سنوورەکان شوێن هەیە کە لە کۆنتڕۆڵی هیچ حوکومەتێک دا نەبوە، بەشێک لە ئەفرادی خۆمان کە بارقورسن بنێرینەوە نێو شارەکان، کەیفیەت ئەهەمیەتی پێبدرێ، هێندێک بنێرینە دەرەوەی وڵات، ژن و منداڵەکان بنێرینەوە ئێران، نابێ تەقە ڕابگرین، عەمەلیات دژی ڕژیم ئەمساڵ زۆر باش بوە، تەوەهومی بۆ خەڵک نەهێشتۆتەوە،لە ئیستا دا موهیمات و تەقەمەنیەکی زۆر بنێرینەوە نێو خۆی وڵات، حیزب دەبێ مانۆڕێکی سیاسی بدا،

مەنسوور فەتاحی، شەهید

ئەمساڵ سێ مانگ لە ناوچە بووین، فشاری ڕژیم بەرە بەرە زیاتر بوە باسی ئاش بەتاڵ نەبوە و نیە، دەبێ خەباتی ئێمە لە قاڵبی چەکداری بێتە دەر، ،بە شەڕ و حزوری چەکداری دەتوانین خەڵک سازمان بدەین،دەبێ تێکۆشانمان بە چەکەوە بێت ،بە بێ چەک مانای تەسلیم بوونی هەیە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی نیشتمانی بێ ئەهەمیەت نیە، تەغییراتێکی سازمانی لە هێز و کۆمیتەکاندا بە کەڵکە، هێزی پێشمەرگە لە سێ ناوەندی شومال و مەرکەز و جنوب دا سازمان بدرێ،

جەعفەر حامیدی

ئەگەر ڕژیم پاشەکشە بکات لە سەرانسەری ئێران دەیکات نە تەنیا لە کوردستان، پاشەکشە غەیری مومکینە، کشانەوە لە کوردستان چەکی پێشمەرگە جێگای دەگرێتەوە، بەڵام لە شوێنەکانی دیکەی ئێران هێندێک فەزای ئازاد و جمووجوڵی خەلک، ئێمە دەبێ هێندێک تەعدیل بکەین ،بە نیسبەت سازمانە کانی دیکە، ئیحتماڵی هەیە لە جەرەیانی بازسازی دا بە نیسبەت ، ڕژیم هێندێک ئازادی بدات، ئەگەر ئەو ئازادیە شتێکی بۆ کورد تێدا بێت با پێک بگەین، پێویستمان بە بیرو ڕای گشتی گەلانی ئێران هەیە،ئێمە لە بەر نامەو ئەساسنامەماندا هێناومانە کە دۆستی گەلانی دیکەی ئێرانین، بەڵام لە گەڵ زۆربەی سازمانە سیاسیەکانی ئێرانی دۆستایەتیمان نیە، ئێمە بە شێوەیەک دەبێ جەبهەگیری سازمانە سیاسیەکان لە گەڵ خۆمان لە نێو بەرین لە گەڵ ئەوان یەک بگرین باشترە تا یەکیەتی و پارتی کە تەشکیلاتیان نیە، لە گەڵ درێژەی خەبات موافقم، بەڵام دەبێ بە ڕژیم نیشان بدەین ئەگەر ئازادی درا دەبێ باری نێونەتەوەیی خەبات بە هێز بکەین، لە باری تەشکیلاتیەوە زەعیفین، هێندێک لە هاوڕێیان ئەسڵەن هەر باوەڕیان بە تەشکیلات نیە، موناسباتی تەشکیلاتی لە نێو ئۆرگانەکانی خۆماندا جێگیر نەبوە، تەنانەت ڕفێقایەتی و خۆشەویستی جێگای ئوسوڵی حیزبی گرتۆەتەوە . ئاموزش و بارهێنان ئەساسی ترین مەسەلەیە کە دەبێ لە گٶڕێ دا بێ ، زۆر کەسمان لە حیزب دا هەیە ناردنەوەی بۆ نێو خۆ باشترەتا لە گەڵمان بن تا ڕادەیەک سەربارن،

حەمە عەلی عەنایەتی

دوو شێوە کارمان لە بەرە، یا ڕژیم دیکتاتۆری پێادە دەکات یا دیموکڕاسی ئەدات، شێوەی کاری ڕژیم دیکتاتۆری درێژە پێدەدات، قەبووڵی سوڵح ، تەبلیغ پۆ فەزای ئازاد، تەبلیغ بۆ کورد، لە جیهاندا ئە گەر ئێمە لە تەریق نێونەتەوەییەوە فشار بۆ ڕژیم بێرین سوڵحمان لە گەڵ بکات داخوازیەکانمان کلاسە بکەین و تەبلیغی بۆ بکەین، لە گەڵ سازمانە کوردستانیەکان دۆستایەتیمان گەرمتر بکەین، لەم حاڵەتەدا چەندین زەربە لە ڕژیم بدەین تەبلیغی لە سەتحی جیهانی پێوە بکەین. لە گەڵ ڕژیمی تورکیە تەماس بگرین ئەگەر ئاشتی لە نێوان ئیران و عێراق بە تەواوی کرا، دەبێ هەر لە ئێستەوە لە فکری سازماندەهی خۆماندا بین. نەفەراتی سەر بار بنێرینەوە ئێران و لە ناوخۆ سازماندەهی بکرێن،

عەوڵا شەریفی، شەهید

لە سەر خەباتی چەکداری زیاتر کارمان کردوە،زێهنیەتی خەڵک وا ڕاکێشراوە، تەشکیلات و جولانەوەی ئێمە ئەوە یەکێک لە زەعفەکانیەتی،شەڕی چەکداری بەمشێوەیە نامێنێت بۆ چوونی هێندێک لە هاوڕێیان ئەوە دەبێ وەک نیوە ئاشبە تاڵی لێ دێ، بە شێوەی نفوزی بتوانین لە نێو خەڵک دا هەستەی چەکداری پێك بێنین،ئەهەمیەت بە کاری سیاسی و تێکۆشانمان لە دەرەوە زۆر زەعیف بوە، ڕژیم لە کوردستان شناختی زیاتری پەیدا کردوە، پێشڕەوی کردوە، هاوکاری خەڵک لە گەڵ پێشمەرگە کەمتر بۆتەوە،بە سەقامگیری سوڵح بەرەبەرە لە دۆستانی تاکتیکیمان دوور دەکەوینەوە، لە گەڵ تورکیە پێوەندی بگرین بە قسەی فڵان سازمان نەکەین ، واقعیەتی مەوجود قەبووڵ کەین، موتتەکی بە خۆمان بین، لە گەڵ سازمانە کوردستانیەکان پەیوەندیمان هەبێ، هێندیک لە ئەفرادی خۆمان بنێرینەوە ناوشارەکان و کاری تەشکیلاتیان پێ بکەین ، شێوەی مین و کەمین بێ کەڵک نابێ، دەبێ شێوەی خەبات بگۆڕین ،هێندێک عەمەلیات ئەنجام بدەین، موهیمات بنێرینەوە ناوخۆ،مانۆڕێکی سیاسی بە نیسبەت سازمانە سیاسیەکان لازمە

حەسەن شیوەسەڵی

گەیشتن بە سوڵح ڕێگایەکی دوور ودرێژی لە پێشە،هەر دوو وڵات بەو نەتیجە گەیشتوون کە شەڕ نەکەن، خومەینی تا ئێستاش عامیڵێکی گەروەی وەحدەتی ڕژیمە،حوکومەتی عێراق هیچ بە میلەتی کورد نادات، نابێ بە نیسبەتی سوڵح بێ موبالات بین،دەبێ لە سەر واقعیاتی موشەخەس کارەکانی دوا ڕۆژ دیاری بکەین .خۆمان بار سووک کەین چەک و چۆڵ و موهیمات دابین کەین ،تەماس لە گەڵ نەسڵی جەوانی خۆمان بگرین، ئەوەش بە حزوری خۆمان لە ناوخۆی وڵات دەبێ، ئەرتەشی هەر دووک لا ماندوون،داوی سوڵح سنوورەکان بە جێ دێڵن ، تەماس لە گەڵ سازمانی ئازدی بەخشی فەلەستین بگرین ، شومالی کوردستان جێگای حەسانەوەی هەیە

ئیقباڵ سەفەری

لە حاڵەتی ئێستا دا عەمەلیاتی گەورە لە نێو خۆی وڵات دەست پێ بکەین، کەمکردنەوەی تەجەمولات، دانانی دەورەی تەخریب، نەفەرات تەعلیم بدرێت و بیان نێرینەوە، نێوخۆ

غەفوور هەمزەیی ، شەهید

قسەکانی منیش تەقریبەن تەئیدی قسەکانی کاک فەتاح عەبدولیە،گۆڕینی شێوەی خەبات، بە هێزی گەورە ناتوانین بچینەوە نێو خەڵک ،لە تیمی ٥ کەسی کەڵک وەرگرین،بۆ گەڕانەوەی ناوچە، تیمەکانی ئێمە دائیم دەبێ لە ناوچە بن لە تەشکیلاتی نهێنی بۆ پاراستنی تیمەکان کەڵک وەرگرین ،بایەخی زۆر بدرێ بە تێکۆشانی نێونەتەوەیی،ناردنەوەی موهیمات بۆ نێو خۆ لە ژێر نەزەری سەڵاحیەت دار، ناردنەوەی ئەفرادی ڕێبەرایەتی بە شێوەی نهێنی بۆ نێو ریزی دوژمن،

تەیموور مستەفایی

دەبوایە دەفتەری سیاسی چەند گەڵاڵەی پێشنیاری بهێنایە، ئێمە لە سەر ئەو گەڵاڵانە قسەمان بکردایە، تاکتیکی تازە ،کەرەسەی تازە،پێوەندی ڕێبەرایەتی و بەدەنە نابێ بپسێ،لە تورکیە ئەو دیموکراسیە نیە کە هیوامان پێی بێت،پێوەندی تورکیە لە گەڵ ئێمە شتێکی وانەبوە،کە ڕژیمی تورکیە بەرەسمی هاتبێ لە گەڵمان دانیشێ، لە تەریق پایگا و شتی واوە بوە، هیوامان زۆر بە مەنتەقەی شومال نەبێ، نەفەرێک بە نێوی مەلا ئەحمەد ئەی وت، شەڕ بوو لە نێوان حیزبی شیوعی عیراق و حکوموتی عێراق دا، حیزبی شیوعی هەڵدەهاتن مەلا ئەحمەد دەیوت بیان کوژن بیان کوژن،دەوڵەتی شۆڕەوی کڵاشینکۆف
ئەدات بە حکومەتی عێراق و کتێب ئەدات بە شیوعیەکان

درێژەی بۆچوونەکان لە بەشی سێهەم

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.