shirini.jpgنووسینی: ئەحمەد حوسێنی
یادەوەریکی ناخۆشە کە لە زنجیرەی تەرح وپیلانەکانی کۆماری ئیسلامی

ئیران بە دژی تێکۆشەرانی دیموکرات بەڕیوە چوە و بەداخەوە لەبەڕێوەبردنی دا سەرکەوتنی بە دەسهێناوە، کە سێک بە نێوی نەوید فەتحی لە سالی (1992) (١٣٧١) لە ئاوایی دایەسڵێمان لە ناوچەی سەرشیوی سەقز بۆ یەکەمین جار و بە هەڵکەوت پەیوەندی لە گەڵ مەڵبەندی دووی حیزب بەرقەرار دەکات کە ئەو کات کاک موحەمەدی شەهرەوان بەرپرسی بوە، قسەی لە گەڵ دەکات کاری بۆ دیاری دەکرێ، دوای ماوەیەک لە پەیوەندەکەی لە ناو شاری سەقز ماشینێکی ڕژیم دەسوتێنێ، دواتر قاچاخ دەبێ و بە ژن و منداڵەوە دێتە ریزی پێشمەرگە وچەک هەڵدەگرێ لە دوای چەند ساڵێک پێشمەرگایەتی خۆی تەحویلی ڕژیم دەداتەوە و ،دواترهەر بۆ خۆی پەیوەندی لە گەڵ تەشکیلاتی حیزب دەگرێتەوەا.
جارێک نەفەرێک بە نێوی (خ )لە سەقزەوە هات بۆ بنکەی مەڵبەندی دوولە بازیان،ئەو کاتە من گەڕابوومەوە مەڵبەندی دوو،داوای بینینی منی کردبوو، چاوم پێێکەوت وتی نەوید ناردوومی ، پێیی خۆشە پەیوەندی بگرێتەوە لە گەڵ حیزب، وتم نامە؟ ناونیشان؟هیچی پێنەبوو،لێێ بە گومان کەوتم و وتم تۆ چۆن ئاوا بە ئاشکر هاوتویە ئێرە،کە چاوەدێری لە سەرە و کەس بە ئاشکرا بۆ پەیوەندی تەشکیلاتی ناتوانێ هاتووچووی بەوشێوەیە بکات، هیچ ناونیشان و شتێکی پێ نەبوو،ئیزنم داو پێم وت بڕۆ جارێکی دی ڕوو لێرە نەکەی.
ڕۆشیت و ماوەیەکی پێچوو جارێکی تر هاتەوە ،نامەیەکی نەویدی پێ بوو کە نوسیبوی هەڵگری نوسراو خزمی خۆمە و لێێ دڵنیا بە، لە درێژە دا نوسیبوی چوەتە ورمێ و شناسایی ماڵی سەحرارودی کردوە وئەگەر هەتانە وێنەیەکی سەحرارودیم بۆ بنێرن کاری لە سەر دەکەم و بۆ شناسایی پێویستمە و هێندیک نیشانەم بە دی کردوون منیش چوومە لای کاک چەکۆ ڕەحیمی و مەوزوعەکەم تێگەیاند، ،وێنەیەکی ڕەش و سپی سەحراروودی قاتڵی دوکتور قاسملووم وەر گرت و بۆم، ناردەوە ئەوە ئەوڵ و ئاخرین ئیرتبات و تەماسی نەوید بوو لە گەڵ من.

ساڵ وەرسووڕایەوە کەوتینە ئاخر و ئۆخری مانگی بەهار، وادەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دەستی پێکرد،ئێمەش گەڕاینەوە بۆ ناوچە، بێ ئەوەی ئاگادار بین نەوید لە لایەن رژیمەوە کاری لە سەر کراوە و موعتادە،،بە گەیشتنەوە مان هێز و کۆمیتەکانمان بۆ شوینی دیاری کروای خۆێان دابەش کرد، ئەو بەشەی ئێمە لە مەسیری چلچەمەوە جەولەی خۆمان بەرەو مەسیری سەرشیو دەست پێکرد،لە جەرەیانی گەرانی تەشکیلاتی و نیزامی خۆماندا ڕێمان کەوتە ئاوایی سماقڵوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، لەو گوندە دکەڵێکی موخابراتی دانرابوو ،ئەگەر کەسانێک لەو گوندانەی دەورو بەرکارێکی بە پەلەیان بۆ ناوشار هەبوایە بتوانن بە ئاسانی پێوەندی لە گەڵ ناوشار بگرن دەچوونە ئەوێ و پێوەندیان بەرقەرار دەکرد،ئەو شەوە بە بێ ئاگاداری مەڵبەند سێ کادر دەچنە ئەو شوێنە ، عومەری بەیخانی کە ئێستە لە ژیان دایە و لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان دادەنیشێ، دەچێ کلیل لە مەسئولی موخابراتەکە وەردەگرێ کە لە گەڵ ماڵی خزمێکی تەماس بگرێ بەڵام سەرکەوتو نابێت و ژمارە کە حاسڵ ناىێ،دوای ئەو ساڵح شەریفی و عەتا رەزاپور پێکەوە ئەچن و تەلەفون بۆ نەوید ئەکەن و تەماسی لە گەڵ ئەگرن، هەدەف لە پەیوەندیەکە ئەوە بوە ،ساڵح لە باشوور ژنی مارە کردبوو،پێشتریش لە گەڵ نەوید هەم ئەو هەم عەتا نێوانیان خۆش بوو،ساڵح بە نەوید ئەڵێ ژنم مارە کردوە پێـخۆشە دایکم بێنی چاوم پێێ بکەوێت و برێک زێڕم لە گەڵ خۆی بۆبێنێت، پاشان عەتاش قسەی لە گەل ئەکات وهێندیک . شتی شۆخێ و یادەوەری سێقۆڵی خۆیان باس ئەکەن .

بۆ سبەی ساڵە و عەتا هاتنە لای من و کاک ساڵە وتی ئەمشەو لە گەڵ نەوید قسەم کردوە خۆت ئەزانی ژنم مارە کردوە پێم وتوە دایکم بێنێ ،سالە کادری مەڵبەد و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی مەڵبەند بوو،دریژەی داو وتی پشتی ئاوایی دەرەویانی شێخم بۆ دیاری کردوە بۆ حەوت رۆژی دیکە، دایکم لە گەڵ خۆی دێنێ ،داوای لە من کرد حەرەکەتمان بە جۆرێک بێت بۆ ئەو کاتە بگەینەوە شوێنی دیاریکراو، تا بتوانم چاوم بە دایکم بکەوێت، وتوومە بڕێک ئاڵتوونم بۆ بێنێ و پاییز دەمەوێ زەماوەند بکەم.دواتر عەتا قسەی کرد و وتی نەوید پرسیویەتی سەیدتان لە گەڵە ؟سڵاوی بگەیەنە وتومە لە گەڵمانە،من داواکەی کاک ساڵەم قەبووڵ کردو جەولەکەمان نیوە و ناتەواو هێشتەوە. بەرەو ناوچەی خورخورە و دەرەویانی شێخ گەراینەوە و بۆ ڕۆژی دیاریکراو وام ،دێتە یاد رۆژی هەینی بوو، گەیشتینە پشتی ئاوایی دەرەویانی شێخ لە ناوچەی خوڕخوڕە.

ڕێکەوت ٢٣/٥/١٣٧٥ی (13.8.1996) هەتاوی بوو. لە موچەو مەزراکانی ئاوایی دەرویان کاک سالە چاوەڕێی هاتنی دایکی بوو لە گەڵ نەوید، لای ئێوارە کاک ساڵە وتی من لە پێشەوە ئەڕۆم بۆ نزیک جادەی ورودی ئاوایی کە هات ئاگادارت ئەکەمەوە و تەماس ئەگرم، ئەو ڕۆیشت و دوای ماوەیەک تەماسی لە گەڵ گرتم. وتی نەوید هاتوە تۆش لە گەڵ عەتا وەرن، لەو کاتەدا من و عەتا پێکەوە دانیشتبوین، هێزەکەمان ڕۆژیک پێشتر کردبوو بە دوو بەش بەشێکیان بە سەر پەرەستی مستەفا پیرانی فەرماندەی نیزامی و میرزا عەلی کەسنەزانی کادری سیاسی مەڵبەند بەرە و مەسیری ئاوایی دەرەهوان ڕٶشتبوون، بەشەکەی دیکە حەمەی خاکسار سەرپەل لە گەڵ ئێمە پێکەوە بووین، قسەم لە گەڵ خاکسار کرد وتم ئێوە بڕۆنە ئاوایی دابمەزرین ئێمە داوتر دێین بۆ لاتان، لە بیرمە ئەو عەسرە من نان و ماستاو و پیوازم خوارد بە عەتام وت لە ئاوایی من نان ناخۆم.

لە گەڵ عەتا بە دوا پێشمەرگەکانەوە بوین کە بەرەو ئاوایی دەرۆیشتین چاومان بە کاک ساڵە و نەوید کەوت کە دووسەد میترێک لە خوار ئاواییەوە دانیشتون ، نەوید ماشنێکی سایپای شینی پێبوو، چوینە لایان و دانیشتین پرسیم کوا دایکی کاک سالە؟ وتی وەڵا بۆی نەکراوەو نەیتوانیوە بێت، دوای کەمێک قسە و باس پاکەتێک شیرینی هێناوبوو لە سەر پاکەتەکە نوسرابوو قەنادی فاتحی، شوتیەکی گەورەشی لەوێ دانابوو، هەروا قسەی عادیمان ئەکرد و خەبەری وەزعی ناوشارمان دەپرسی، تەماشایەکی ماشینەکەیم کرد. بێ ئەوەی هیچ پرسیارێک بکەم ، نەوید وتی ئەوە ماشینە هی کوڕەکانی ساحیبە، خۆشیان دەوێم، پێان داوم ‌پێی هاتووم، پاش کەمێک پاکەتە شێرینیەکە کە پێچرابۆوە هەڵپچڕی فەرموی کردین ساڵە و عەتا لە تەنیشت یەک و من و نەویدیش لە لای یەکەوە دانیشتبوین.

شیرینیەکە لە جۆری نان خامەیی بوو، خامەی سپی تێدا بوو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە هاوئاهەنگی و ئاگاداری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو کارە کرا بوو، دەرمانێکێان تێ کردبوو بە ناوی سالیۆم بە کوردی مەرگەمووش کە نە رەنگی هەیە نە بۆن و نە تام من لە بەر ئەوەی نانم خواردبوو برسیم نەبوو . ساڵە و عەتا هەر یەکەی سێ بۆ چوار دانەیان لە شیرینیەکە خوارد ، نەوید بە منی وت بۆ ناخۆی ؟ چەکەکەم لە سەر ڕانم دانابوو، زەردەی خۆر خەریک بوو ماڵئاوایی لێدەکردین، وتم تێرم ئیشتیام لێ نیە وتی نابێ ئەبێ بخۆی ، نەوید خۆی لە سوچێکەوە دەنکێکی هەڵگرت منیش لە لای دەنکەکەی ئەوەوە دەنکێ شیرێنم هەڵگرت و یەک دوو قاشی شوتیشم خوارد، دوای دانیشتنێکی نزیک بە دوو سەعات خواحافیزیمان لێکرد و ئەو بەرە و ناوشار و ئێمەش بەرەو ئاوایی بۆ لای پێشمەرگەکان کەوتینە ڕێ.

من شیرینیەکەم هەڵگرت و بژاردم دەقیق نازانم چەندی تێدا مابوو، وتم لە بەینی پێشمەرگەکان تەقسیمی دەکەین، گەیشتمە پێشمەرگەیەک بە ناوی خالید شێخ ئەحمەدی وتم ئەم شیرینیە هەڵگرە بەڵام نەیخۆی دەبێ وای دابەش بکەین هەموان لێێ بخۆن زەردەیەکی گرت ، ترسام لێێ بخواو بەشی ئەوانی تر نەکا ، حەمەی خاکسار سەر پەل بوو بە بێسیم تەماسم لە گەڵ گرت پێموت چوو لە خالیدی وەرگرتەوە و شیرینیەکەی تەحویلی حەمە دابو، وتم بەڵام لێێ مەخۆن تا دوایی بەشی دەکەین، حەمە لە گەڵ ڕەحیم هێژا پێکەوە لە ماڵێک دەبن ، خاکسار دوایی وتی ویستمان لە شیرینیەکە بخۆین ، بەڵام لەو شوێنەی دانیشتبووین سێ منداڵی لێ بوو گەر بمان خواردایە دەبوو بەشی ئەوانیش بدەین وتمان دوایی کەمی دینێ هەر بۆیە دەسمان لێ نەدا.
کاتی مانەوەمان لە ئاوایی دوو سەعاتێکی پێچوو ، پاشان لە ماڵەکان هاتینە دەر ، دیتم پێشمەرگەیەک لە حەوشەی ماڵێک دا بوو بە هێواشی هەنگاوەکانی دەنا و و ئەم سەرە و سەری حەوشەی خانەخوێ دەکرد چرایەکی پڵیتەداری قەدیمی لە داڵانێکی سەر داپۆشراودا بە شەوقێکی کەم و دوكەڵاوی بەروە بن میچ ، ئەو ناوەی تا ئەو ڕادەیە ڕوناک کردبوو کە نەمدەتوانی بزانم کاک ساڵەیە یا کەسێکی تر بڕێک چومە پێش و یەقینم حاسڵ کرد ساڵە سەقزیە، بانگم کرد وتم وەر دەر با بڕۆین وتی تەواو نیم ! بۆ چی؟ هەموو گیانم دێشێ و گێژم، وتم لەو مالەی لێێ بووی چیت خواردوە ؟ وتی گۆشتیان بو، لە گیرفانی کۆڵەپشتیەکەم شیشەیەکی بچووکی ئاولێمۆی تیدا بوو دەرم ‌هیناو دامێ وتم بیخۆرەوە، پێموابوو مەسموم بوە، پاشان هەموو کۆبوینەوە فەرماندەکان سەر ژمێری نەفەراتی خۆیان کرد هەموان ئامادە بوون و کەوتینە ڕێ، تماشام کرد عەتا خوار و خێچ رێگە دەبرێ و لە نێو سەفی پێشمەرگەکان دەترازێ و ئیرادەی ڕاست ڕۆیشتنی بەدەست خۆی نیە،، خێرا گومانم بۆ دروست بوو کاری شیرینیەکەی نەویدە!! بێ ڕاوەستان چووم لە سەفی پێشمەرگەکان حەمەی خاکسارم دیتەوە وتم کوا شیرینیەکە؟ لێت خواردوە ؟ بەشی کەست لێداوە؟ وتی نا! نەمکردۆتەوە! لە دەستیم وەر گرت و فڕێـم دا، وتم دەرمانی تێکراوە بەو جۆرەش رەحیم هێژا دەیوەت هیچ نیە با بیخۆین ڕەحیم ئێستە لە وڵاتی دانمارک دەژی.

b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_pm4.jpgلە بەر وەزعی ساڵە و عەتا نەمانتوانی زۆر دوور بکەوینەوە، چوار پێنج کیلۆمیترێک رۆیشتین و لە شیوێک دا ماینەوە ، ئەو شەوە تا سبەی ساڵە و عەتا هیچیان خەویان لێنەکەوت، وەزعێکی ناخۆش و خراپمان هەبوو، هەر ئاهو ناڵەیان بوو.
بە رووناک بونەوەی هەوا نگابانەکانمان ئاگاداریان کردین هێزێکی زۆری ڕژیم بەرەو ئاوایی دەرەویانی شێخ و شاخەکانی دەوروبەری هاتوون چمەس کە نەوید گەڕابوەوە بۆ سەقز وەزعەکەی ئێمە و ئاکامی پێلانگێڕیەکەی خۆی و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی بۆ گێڕابوونەوە بە نیازی ئەوەی هەموومان بەو دەرمانە تێدا چوین و لە کار کەوتوین هێزێکی زۆریان هێنابوو جەنازەکانمان ببەنەوە یا بە بێهۆشی دەسگیرمان بکەن هەموو کون و کەلەبەرێکی ئەو ناو بە ناوە گەڕان تەنیا ئەو شوێنە نەهاتن کە ئێمەی لێبوین شوێنێکی چەپەک و گومان هەڵنەگر، پاسدارەکان خەڵکی ئاواییان دیبوو زۆریان پرسیبوو بەرە و کوێ ڕۆشتتتون کەس ڕاستی لە ئێمە نەگوتبوو، دیارە کەسیش نەیدەزانی بۆ کوێ دەچین و بۆ مەسەلەی دەرمانەکەش جەگە لە خۆمان کەس ئاگادار نەبوو، دواتر خەڵکەکە بە ئێمەیان وت لە ناو ماشنێک دا نەفەرێکی تێدا بوە پەتویەکیان دابوو بە سەری دا نەمادەزانی کێیە وادیار بوو هەر نەوید بوو لە بەر ئەوەی پێشمەرگەکانی دەناسی بۆ شناسایی دوبارە لە گەڵ خۆیان هێنابوویانەوە، کە ئەگەر دەسگیرمان بکەن ئەو ناو و موشەخەساتی ئیمەیان پێ بڵێ و زانیاری تەواویان بداتێ.

لەو کاتەدا کۆمیتەی سنە توشی شەر ببون برینداریان هەبوو سکرتاریا ئاگاداری کردبوین بچین بە هانای بریندارەکانەوە و هاوکاریان بکەین ئێمەش بەشێک لە پێشمەرگەکانمان ناردبوو بۆ مەسیری چلچەمە بە هانای بریندارەکانەوە چووبوون بەشێکی دیکەمان لە شوێنی تر لە هەڵسوڕاندا بوون. هەموان پێشمەرگەی بەڵەد و کارلێهاتوو بوون، دەفتەری سیاسی مان لە وەزعی خۆمان ئاگادار کرد ، ئەوانیش وەزعی ئێمەیان بە نەخۆشخانە وتبوو، پەیام مان بۆ هات ، ئاگاداریان کردین دوکتورەکانی نەخۆشخانە دەڵێن سرۆنگی غەزاییان بۆ وە سڵ کەن چەند ئامۆژگاری و ڕێنوێنیان بە پەیام بۆ ناردبوین کە دەبوو چیان لێ بکەین و دواتر بێان گەرێننەوە بۆ نەخۆشخانە، نە ئەو ئیماکاناتی پزیشکیەمان پێ بوو نە لەو ناو بەناوەش دوکتور و دەرمان دەست دەکەوت، دیارە لەو کاتانەدا تەنیا فکر و هۆش بۆ سەربازە بێ ناوو نیشانەکان ، یانی تەشکیلاتی ناوشار دەچێت، بە کەسێکی کار قایم دا خەبەرم بۆ یەک دوو کەسیان ناردو و ناونێشانم دایە بە جۆریک لە وەزعەکەم تێگەیاندبوون بە زوترین کات ئەو پێداویستیانەمان بۆ بنێرن، ڕۆژی تەنگانە و لێقەومان ئینسانە بە جەرگ و خۆنەویستەکان دەردەکەون و تاقی دەکرێنەوە، ئاخۆ لەو کاتەدا دەستت لە ئەرز و ئاسمان گیر نابێ کێ بە فریاتەوە دێ، ئەو شێرە بێ ناو نیشانانە زۆر ئازایانە کارەکەیان بۆ ئەنجامداین و بۆ ڕۆژی دوایی ئەوانەی داوامان کردبوو بەو ڕێگە پڕ لە مەترسیە، بە زیادەوە گەیشتە دەستمان.

b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_pm5.jpgگرفتی ئەسڵی سەر ڕێمان گیرانی سنورەکان بە مین و کەمین بوو هێزی زۆر بوو، دوژمن زانیبوی دەرمانمان خواردوە بە دوای سەرەداوی ئەوە دا دەگەڕا کە بێجگە لەو سێ کەسە چەند کەسی دیکەمان خواردومانە و چۆن بتوانێ لە داومان خات و بۆیە ئامادە باشی بە هەموو مۆڵگەکانی دابوو کە لە دانانی کەمین کۆکردنەوەی زانیاری غافڵ نەبن،، زۆر نیگەران بوین لە تێپەر بوونی جادە و سنوور، نەفەرێکمان پێ شک دەهات ، ئەویش هیممەتی خۆی نواند و جادەی سەقز- مەریوانی بە ڕووناکی بۆ شناسایی کردین، دواتر بە شەو پێشمان کەوت و لە جادە پەڕینەوە، ئەو هەر ئەوەندە بەڵەد بوو گرفتە ئەسڵیەکە سنوری نێوان ئێران و عێراق بوو، هەم پایگای لێ بوو، هەم مین ، هەم کەمین شوێنێکی قاقڕ و بێ ئاوەدانی و ئاو ، شانسێکی باشمان هێنا کاتێک لە جادە پەڕینەوە بە هەڵکەوت تووشی کەسیک بووین بە ناوی سەرکۆ خەڵکی نەرمەڵاس ، هێستریکی پێبوو هێندیک جار باری بە قاچاخ ئەم دیو ئەو دیو دەکرد قسەمان لە گەڵ کرد وتمان لێرە چی ئەکەی وتی جار و بار بارێک دێنم و شتێک بۆ ماڵەوە پەیدا دەکەم، لەسەر شوێنی دەرباز بوون لێمان پرسی ،وتی باریکە ڕێگەیەک بەڵەدم شەش حەوت مینی لێ دادەنێن و هەمو جار لە سەر رێگە لایان دەبەم و پاشان وەک خۆیان لێدەکەمەوە . سەرکۆ زۆر مەردانە لە گەڵ عەزیزی ئەڵماسی کادری مەڵبەند و بەھا ئیبراھیمی یەک دوو پێشمەرگەی دیکە ، کەوتنە مین هەڵگرتنەوە. لە نێوان کەمینە دانراوەکانی دوژمن دا، ،وتیان ڕێگەکە حەوت مینی لێ دانرابوو هەڵمان گرتۆەتەوە، لە بەر کەمینەکانی دوژمن تا درەنگ وەخت ماینەوە تا کەمینەکەیان هەڵگرتەوە، دەورو بەری سەعاتی چواری بەرەبەیان تێپەر بووین ، بە حاستەم لە باریکە ریگە ترازابای دەکەوتیە سەر مین و جگە لەوەش مۆڵگەکانی سپا و بەسیج هەموو زاڵ بوون بەر سەر کۆی ناوچەکەدا، حەسەن قەبەغڵوویی لە دوا منەوە بوو خەوی دەهات ، یەک دوو جار دەنگم دا وتم وریا بە لە خەت لابدەی دەکەویە سەر مین هەم خۆت تێدا دەچی هەم ئێمەش ئاشکرا دەبین لە بەر ماندوویی زۆر خەو خەریک بوو بە سەری دا زاڵ دەبوو،، جاریک خەریک بوو بکەوێت بە لای خوارەوە دا مەجبور مشتێكم تێسرەواند و هوشیارم کردوە حەسەن بەخۆشیەر لەژیاندا ماوە،،

بە هاوکاری سەرکۆ بە سەلامەتی سنوورمان بری و گەیشتینە ناوپارێز، هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا، نیگەرانیم جگە لە دەرمان خواردنەکە زیاتر ئەوە بوو بەو وەزعەوە توشی شەڕ ببوایەین توشی زیانی گەورە دەبوین، ساڵە و عەتامان لە سەر هێستر سوار کردبوو لە پێ کەوتبون توانای رۆیشتنیان نەمابوو، کە گەیشتنە بەشی باشوور و ناوچەی شلێر، ئەو کات هیزەکانی باشور لە هاتو چووی ئیمە بۆ ناوخۆ بەرگریان دەکرد ، هەر دوو شەو پێش ئیمە شەهید کەریم سەقزی و ٢٥ پێشمەگەی حیزبیان چەک کردبوو، ناوپاریز بنکەی لەشکری، ی.ن.ک، لێبوو، فەرماندەکەیان کەسێک بوو بەناوی حەمەشوان ،چووم لە.وەزعی خۆمان ئاگادارم کرد، پیاوانە سالە و عەتای ناردە لای ئەو دوکتورانەی لەوێ بوون حەمەشوان وتی ئەوە چیە هەر دووکیان وەزعیان خراپە.

بە جووتە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران ، بە حەمە شوانم وت خۆشم لەو دەرمانەم خواردوە تەواو نیم ، دەس مەهێننە ڕێمان با بڕۆین وتی ئەمرمان بۆ هاتوە نابێ لێرەوە هاموشۆ بکەن ، چەند شەو لەوە پێش کەریم سەقزی و جەماعەتیک لیرەوە هاتوون، مەجبوور بوین چەکەکانیان لێوەر گرین ، کاک کەریم زۆری قسەی ناخۆش پێ وتوین، ئێوە من بە دەر کردن ئەدەن، بەڵام یەک شتم لە دەست دێت نامەیەک بنوسە بۆ بەشی پێوەندیەکانتان لە سلێمانی بۆ تان بەڕێ دەکەم بە شەو سەیارە بێنن و بە تاریکی برۆن تێپەڕن، پەیامێکم بۆ کاک سەید مەنسووری ناسری شەهید نارد کە ئەو کات بەرپرسی بنکەی سڵێمانی حیزب بو ، نوسیبووم چیمان بە سەر هاتوە و دوو نەفەرمان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سڵیمانی کروان، هەم ماشێنی بۆ ئیمە نارد و هەم چووبون بۆ نەخۆشخانە بۆی لای دەرمانداو کرواەکان، ئێمە ئەو شەوە بەو ماشینانەی هاتبوون بەداواماندا خۆمان گەیاندە بنکەی حیزب لە سڵیمانی و هەر وەها دواتر بەرەو.
درێژەی هەیە .....

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.