ahmad_hoseni.jpgنووسینی: ئەحمەد حوسێنی
هێندێک بیرەوەی هەن خۆش و ناخۆش لە ژیانی تاکەکاندا دەمەوێ جار و بار بە سەریان بکەمەوە بیان نووسم

بنکەو بارەگای مەڵبەندەکانی یەک و دوو و سێی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بازیانی باشووری کوردستان بوون، سێ ئۆرگان لە دەوروبەری یەک و نێوانمان زۆر خۆش بوو ساڵانە دوای گەرانەوە لە تیکٶشانی ناوچە لە بۆنە جۆراوجۆرەکانی حیزبی و بنەماڵەیی پێکەوە بووین ،باوکی پێشمەرگەیەکی مەڵبەندی یەک کۆچی دوایی کردوبوو ئیمەش لە مەڵبەندی دوو بەڕێ دەکەوتین بۆ بەشداری لەو پرسەی کە لەساڵۆن دایاننابوو، پێشمەرگەیکی ماندوو نەناسمان کە بڕێکیش لە تەمەن ڕۆچووبو بە ناوی لالە حەمەخان لە گەڵ بوو وتم لالە پێشمان کەوە و دەبێ خۆشت فاتیحا بخوێنی.

b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_pm_seqz1.jpgلالە حەمە خان کەبە خۆشیەوە لە ژیان دا ماوە و ئیستەش هەر پێشمەرگەیە، بە هۆی ئەوەی گوێچکەکانی تۆزێک گران بوو. لە کاتی ئاخاوتن و قسەکردن دا بڕێک بە بەرزی قسەی دەکرد، هەر کە گەیشتینە ساڵۆن لالە حەمەخان وتی فاتیحا ، بەشدارانیش وڵامیان دایەوە و دانیشتین. رەسم وایە کاتی هەستان و خواحافیزی فاتیحای ئاخریش دادەدرێ .

من و لالە سێ چوار کەسمان لەبەیندا بوو جارێ وتم لالە فاتیحایەک بخوێنە بابڕۆین ، حاڵی نەبوو ، مام برایمی ڕەحمەتی لێێ نزیک بوو. وتم پێێ بڵێ با فاتیحای ئاخر بخوێنێ دەڕۆین، مام برایم کە لێی نزیک بوو حاڵی کرد لە جیاتی فایتحا لالە حەمەخان ڕووی کردە من و وتی: ئا سەی ئەحمەو، دەنکێک بەسە، (یانی فایتحای ئەوەل بەسە هی تری ناوێ.

ئەوانەی گوێیان لە دەنگی لالە بوو هەموو پێکەنین، تەمەنی درێژ بۆ لالە حەمەخانی بەڕێز بە ئاوات دەخوازم، ئەو پێشمەرگەی ڕەشتی لە سەرە خۆیەتی.

................................

تەمرینی شۆفیری (٢)

کاک حەمەدەمینی کەریمیان تێکۆشەری دیرین ولاو چاکی دیموکرات بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بوو، بنکەمان لە بازیان بوو ، ڕۆژێک دووبە دوو لە بەردەم بنکەی مەڵبەند پیاسەمان دەکرد ، لە دورەوە چاومان لێبوو کاک بێهروزی مەنوچێهری لە ماڵ هاتەدەر و لە نزیک مەڵبەندی یەک ڕاوەستا بوو، حەمەدەمین هەر کە کاک بێهروزی بینی ، وتی وەرە بابچین ڕانەنندەگی بکەین.

کاک بێهروز کاری شۆفیری هەموو مەڵبەندو ئۆرگانەکانی جنوبی کوردستانی بەڕێوە دەبرد و خۆشی ماشێنێکی بەرازیلی هەبوو تا بڵێی کەسێکی کراوەو دڵ ئاوالە و بێ فیز و تەکەبور بوو، وتم من شۆفیریم نەکردوە نازانم ، حەمەمین وتی کارت نەبێ خۆم  فێرت ئەکەم، چویین بۆ لای کاک بێهروز و حەمەمین وتی ئەو سویچانەم بەرێ دەورێک ئەدەینەوە، ئەویش بێ سێ و دوو سویجی پێدا.

گەرمای نێوەڕۆ بوو کەس بەدەرەوە نەبوو، سوار بوین و لە بەر دەرکی مەڵبەندی دوو هاتینە خوار من هەر تماشای دەست و فەرمانی حەمەمینم ئەکرد ، ماشینەکە زۆر ڕاست نەدەرۆی وەک واڵە بکا ئەم لاو ئەولای  ئەکرد، دوای کەمێک ڕۆیشتن دەورمان داوە بە لای ماڵەکانی مەڵبەندی دوو دا ویستمان سەرە و ژوور بینەوە، لە بەشێکی جادەکە بە ئەندازەی کەوچکی لۆدێرێک گڵ ڕۆ کرابوو، منیش وتم ئەوە بارستە بەو لادا بڕۆ وتی هیچ نیە ، هەر ئەونەم ئاگا لێ بوو بە سەر بارستایی کەوتین ، هەر دووک تەگەری پێشی ماشین لەو دیوو دران بە عەرزا تەپ و تۆزێک پەیدا بوو هیچ کوێمان نەدەدیت.

قاو وقیژی مریشک و کەڵەشێر و قازوقەل لەو ناوە پەیدا بوون هەر یەک بە لایەک دا هەڵدەفڕین ، نازانم چ شانسێکمان هێنا کەس بە دەرەوە نەبوو بە تایبەت مناڵی ئەو بنەماڵانە، ماشێن پیاوەتی کرد لە قەراغێک دا راوەستاو دابەزین.

وتم وەرە تا کەس نەیزانیوەو ئابرومان نەچوە با هەڵێین ئەگینا پێشمەرگەکان بمانبینن ئەمانکەن بە فیلم. حەمەمین سویچی ماشێنی دەرهێنا و بەرەو لای بێهروز بە پیادە و بە توندی رۆشتین. لە دوورەوە وتی کوا ماشێنەکە؟ وتمان هۆ لەوێیە! وتی: تەلاقم کەوتبێ تەسادوفتان کرودە!

قسەمان پێنەبوو سویچمان تەحویل داو هەر یەکە بەلایەک دا خۆمان دەرباز کرد لەو کاتەوە زیاتر لە بیست ساڵ تیپەڕ بووە ، هەر چەند من لە وڵاتی فینلەند تەسدیقی ماشێنم وەرگرتوە بەڵام بۆ سەعاتێکێشم ماشێن لێنەخوڕیوە و نەشم بینیوە حەمەمین رانندەگی بکات.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.