b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_bireweri.jpgبیره‌وه‌ری هێرشێکی پان و به‌رینی ڕێژیمی ئاخوندی له شه‌وی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٦٢ ی هه‌تاوی بۆ سه‌ر گونده‌کانی سوێسنایه‌تی و ئالان .

هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ده‌یان ساڵه خه‌بات و تێکۆشان له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا بۆته نیشانه‌ی فه‌خر و شانازی و خۆشه‌ویستی و سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌ر شۆڕشگێڕێکی کورد.

شکی تێدا نییه ئه‌و شانازییه پانتاێکی به‌رینی بۆ خۆ له هێزی شۆڕشگێڕی کورد وه‌ک: پێشمه‌رگه، سیاسه‌تمه‌دار، نوسه‌ر، شاعیر، هونه‌رمه‌ند،

پیشه‌ساز و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری مسۆگه‌ر کردووه. خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد له ماوه‌ی ئه‌و سه‌د ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌گه‌رچی له سفریش دابووبێ توانیویه‌تی ئیسپاتی ئه‌و حه‌قیقه‌ته به سه‌ر نه‌یارانی دا بسه‌پێنێ، که نه‌ته‌وەی کورد هه‌یه داوای حه‌ق و ناسنامه‌ی خۆی ئه‌کا.
ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێکۆشان و به‌رخۆدانه‌ی مرۆڤی کورد وای کردووه که هه‌ر تاکێکی کورد خاوه‌ن یا شاهیدی حه‌ماسه‌ێکی قاره‌مانانه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی ڕۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی گه‌له‌که‌ی بێت هه‌زار ئافه‌رین بۆ ڕۆڵه‌ی کورد.
ئه‌و چیرۆکه‌ی که من ئه‌گێڕمه‌وه شه‌ڕو پێکدادانێکی پێنج ڕۆژه‌ییه، به هاوکاری پێشمه‌رگه‌کانی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه و (مجاهدین خلق ایران) له به‌ره‌یەک دا، به دژی هێرشی جاش و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت .
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه هیچ شتێکی تایبه‌تی له پشته وه نییه !
نه بابه‌تی ڕۆژه و نه ڕه‌نگه زه‌رووریش بێ، به‌ڵام هه‌ر که‌سه حه‌زی به‌شتێکه یه‌کێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و سیاسه‌ت ده‌کا، یه‌ک هونه‌رمه‌نده، یه‌ک شاعیره، نووسه‌ره... من ئه‌مڕۆ هیچ لا نیم! زروف وایکردووه له هه‌ژارخانه‌که‌ی خۆم دا ئارام بگرم و جاروبار له خه ونم دا ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ گونده وێرانه‌که‌ی خۆم له‌وێ ئه‌بم و هه‌ر له‌وێش سه‌ر له نوێ خه‌یاڵ ئه‌مکاته‌وه پێشمه‌رگه " چه‌ند خۆشه سه‌رێک بده‌م، له‌م زیخ و چۆمه وابزانم هه‌موو دنیا هی خۆمه "
به‌ڵێ زۆر گرینگه مرۆڤی شۆڕشگێڕی کورد که خۆی له ناو ڕووداوه مێژووییه‌کان دابووه به پێی قه‌باره‌ی ڕووداوه‌که ئه‌گه‌ر مێژووی قه‌ومانه‌که‌شی له گه‌ڵدا بێ زۆر باشتره بینووسێته‌وه.
ئه‌م نووسینه‌وه چه‌ند خێرێکی هه‌یه:
یه‌که‌م مێژووی ڕووداوه‌که هه‌رچه‌ند بچوکیش بێ ون نابێ.
دووهه‌م: بۆ خۆت و بۆ نه‌وه‌ی داهاتووت شتێکت تۆمار کردووه.
سێهه‌م: ‌ده‌بییه ڕێچکه‌ێک بۆ ‌که‌سانی‌تر که فێر ببن رووداوه‌کان وه‌کو خۆ بنووسنه‌وه.
چواره‌م: به‌شێک له هاوڕێیه‌کانت و که‌سانی‌تریش شته‌کانی خۆیان دێته‌وه بیر و ئه‌وانیش له فکری نووسینه‌وه‌ی دا ئه‌بن.
پێنجه‌م: مرۆفی هه ژاری کورد فێر ئه بێ حیکایه ته کانی به قه ڵم بنووسێته وه و چیتر به ساڵداچووه کان چیرۆکه کان له گه ڵ خۆ یاندا ژێر گڵ نه که ن، ئه و نۆره ئه توانی هیوادار بی له هه موو ماڵێک ده فته ر و قه ڵه مت ده ست که وێت و کتێبیش له قوژبنی ماڵه کان دا به بینی.
خۆتان ده زانن سه دی نه وه دی مێژووی کورد به ده ستی نه یارانی کورد نوسراوه ته وه، به داخه وه که سایه‌تی کورد زاتی نه بووه کاره کانی خۆی بۆ خۆ بکات.
هیچ حه یب نییه ڕه نگه ڕه خنه ی دروستکه ریشت لێبگیرێ ئه ویش بۆ تۆ ده بێته سه رمایه، به م نیه ته وه تۆ ئه توانی که سێکی خوێنده وارت لێدروست ببێ ، که خێرت بۆ خۆت بۆ داهاتووی گه له که ت هه بێ.
منیش هه ر به م نیه ته وه مێژووی ئه و پێنج ڕۆژه ی په لاماری دوژمن بۆ سه ر گه له م ئه نووسمه وه.
واباشه ئه و هاوڕێ و هاوسه نگه رانه ی ئه و کات له مێدانی شه ڕه که دابوون، یان شاهیدی ڕووداوه که بوون به شداری بابه ته که بن، و نووسراوه که ته واوی بکه ن.
هێرشی ڕێژیمی جمهوری ئیسلامی بۆ سه ر گونده ئازاد کراوه کان له ناوچه ی سه رده شت و داگیر کردنی دوا گوند له م ناوچه یه دا.
حکومه تی دیکتاتۆری ئاخوندی به پاساوی ئه وه ی شه ڕی له گه ڵ عێراق دا هه یه و ده بێ سنووری وه ڵاته که ی کۆنتڕۆڵ بکا و بیپارێزێ له نه یارانی شۆڕش و هێڕشی عێراق، هێزێکی زۆری شه ڕی له به سیج و پاسداری و جاشی خۆماڵی له ناو شاری سه رده شت و مۆڵگه کانی ده ور و به ر کۆ کرد بۆوه.
سه ره نجام شه وی ۲٨ جۆزه ردانی ساڵی ۱۳۶۲ی هه تاوی هێرشێکی پان و به رینی بۆ سه ر گونده کانی کۆڕبناوێ، نێشکۆڵان، مه لا زادان، بێورانێ خوارێ، گردی ئاغایان، بێورانێ سه رێ، زووران، کونه مشکێ و بۆڵفه ت و شاخ و ته پۆلکه کانی ده و روو به ر هه تا سه ری ( شاخه خواره ی) که به سه ر گوندی قه له ڕه شێ دا ده ڕوانێ ده ست پێکرد.
دوای شه ڕێکی چه ند ڕۆژه و نا به رامبه ر له گه ڵ هێزی پێشمه رگه، سه ره نجام ڕێژیم ناوچه کانی داگیری کرد.
ئه و هێرش و په لاماره له گه ل به ر به ره کانی سه ختی پێشمه رگه کانی لکی ١ی هێزی موعێنی و ده سته ی ٣ی لکی٣ له بێوران و ده سته ی ١ی لکی ٣ به ره و روو بۆوه، له و شه ڕه چه ند ڕۆژه یه دا، به ده یان که س له به سیج و پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
له هێزی پێشمه‌رگه‌ش به داخه‌وه فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ٣ ی لکی٣ی هێزی موعینی ئه‌و کات کاک حه‌مه‌ده‌مینی مه‌لا عەزیزی و هه‌روه‌ها له ده‌سته‌ی ١ی لکی٣ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان قوربانی مەولانی خه‌ڵکی گوندی (گه‌وه‌لان) و سالح وه‌یسی خه‌ڵکی گوندی (کۆلکه‌ڕه‌شی) له هێزی به‌رگری و کاک حه‌سه‌ن هه‌مزه‌ی دانیشتووی بێوران شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها هه‌شت پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.
هه ر له و هێرشه وه هه تا ڕۆژی ٢٧ ی ره زبه ر که ڕێژیم هێرشی سه ر تاسه ری کرده سه ر ناوچه که، هه موو ڕۆژ ێ خه به رمان بۆ ده هات که حکومه ت ئه و شه و هێرش ده کات! ئه و ماوه له سه ر یه ک هه موو شه و هه تا به یانی که مینمان هه بوو، هه روه ها ئه و ڕێگایانه ی که له مۆڵگه کانی ڕێژیمه وه ئه هاتنه خوار هه ر هه موومان ته ڵه ی (انفجاری) لێدانا بوونه وه! هه تا جمو جۆڵی دوژمن زووتر ئاشکرا بێ، ئه و ماوه ی که شه و ڕۆژ خه به رمان بۆ ده هات که دوژمن هێرش ده کات و قه وه تێکی زۆری هێنا وه بۆ شاری سه رده شت ، ئه و کات هێزی پێشمه رگه که مو کوڕی زۆر بوو !
ده سه ڵاتی خۆ ئاماده کردنی بۆ جه بهه ی شه ڕه که نه بوو ! درێژای شه ڕگه که زیاتر له ١٥ کیلۆ متر ده بوو .
پێشی شه ڕگه که له باژاری ڕا هه تا قوڵه سوێروێ ته نها لکی ٣ی لێبوو، ئه و کات هێزی موعێنی نه ی ده توانی هه موو لکه کانی له شه ڕگه ێکدا کۆ بکاته وه! له به ر ئه وه ڕێژیم بێپسانه وه بۆ هه موو ناوچه کان وه ک ێک هێرشی ده برد.
هۆملیش هیزی کاک هه ژاری لێ بوو، ئه و کات لکی ٣ زۆر په رشو بڵاو بوو، ده سته ی ٣ی لکی ٣ به ماڵ و منداڵه وه له باژاڕی بوون.
ده سته ی ١ی لکی ٣ له سووره چۆمی بوو، ده سته ی ۲ی لکی٣ له گوندی قوڵه سوێروێ بوو، بنکه ی لکی ٣ و ڕێکخراوه ی باژاڕ له دۆڵی ده رمان ئاوێ بوون.
ئه‌و سێ ده‌سته له بواری په‌یوه‌ندی بێسیمی و کاری هاوبه‌ش زۆر بێ به‌رنامه بوو! پەیوه‌ندی بێسیمیان به یه‌که‌وه زۆر که‌م بوو، کاری هاوبه‌شی نیزامیشیان له‌وه باشتر نه‌بوو! شه‌وی هێرشه‌که هیچ ده‌سته و په‌لێکی لکی٣ی له‌و ئاگر بارانه دا پەیوه‌ندی بێسیمی به یەکه‌وه نه‌بوو! هه‌تا بۆ ڕۆژی دوای که له دۆڵی ده‌رمانئاوه یه‌کترمان گرته‌وه.
ڕه نگه ئه و که م کوڕیانه به شێکی بگه ڕێته وه بۆ نه بوونی که ل و په لی پیوه ندیداری پێویست وه ک: ڕاێڵکه ی بێسیمی پێشکه وتوو، به شێکیش ئه گه ڕێته وه بۆ که مته رخه می و که م تجروبه ی ئه و کاتی هێزی پێشمه رگه.
که م و کوڕی که ره سه ی شه ڕ، هه موو لکی٣ به هه ر سێ ده سته که وه له تفه نگی ده ستی زیاتر هیچی تریان پێنه بوو !
چه کی گه وره مان (ئار. پی .جی) بوو ، هه موو لکی٣ تفه نگێکی بیکه یسی نه بوو !
بێجگه له وه لکی٣ به هه ر سێک ده سته که یه وه به پیر و جوانه وه ناتوانم بڵێم چه ند نه فه ر ئه بووین به ڵام له چاو هێزی زۆر و بۆری دوژمن هه ر زۆر که م بووین به راورد ناکرێ! به عه لاوه ی ٣٠ یا ٤٠ نه فه ر هێزی به رگری .
پێشمه رگه ی هێزی ئاواره شی لێبوون ئه وانیش ڕه نگه ٤٠ نه فه رێک ده بوون، بنکه یان له گوندی سێوه تاڵ بوو. ئه وان دۆشکه یان پێ بوو، دۆشکه که یان له شوێنێک دا به ستبوو که پێان ده گووت: (زینوێ وشکه ڵاوی) چه ند ئێواره ێک له وێڕا ته قه یان له (شاخه خواره) ده کرد، که مۆڵگه ی ڕێژیمی ڵێ بوو.
پێشمه رگه کانی لکی ٣ ی هێزی موعینی و هێزی قه ندیل پیلانێکیان بۆ کاری هاو به ش له ناوچه که دا نه بوو، هه موو شتێک به ساده ی ئه چوو به ڕێوه .
پێشمه رگه کانی هێزی شاهۆ ماوه ێک بوو به چیای هۆینه ماڵییه وه بوون، کار و ئیشیان زۆر به سه ختی به ڕێوه ده چوو !
نان که ریان نه بوو، پێویستیان به چه ند ئه سپێک هه بوو، که ل و په ل و خۆراکیان پێ بگه ێنێ، ئه وکات زرۆف وا بوو پێشمه رگه بۆ خۆی نانی نه ده کرد !
هێزی شاهۆ و ‌هێز ی ئاواره بۆ پارێزگاری له ده فته ری سیاسی هاتبوونه ناوچه که. ده فته ری سیاسی ئه و کات له ناوچه ی (ئالان) بوو.
کۆمه ڵه بنکه ێکی له گوندی ده رمان ئاوێ دانا بوو، ڕه نگه ٣٥ نه فه ر پێشمه رگه یان له وێ هه بوو.
له و پێشمه رگانه ده سته یکی چه ند نه فه ریان چوو بوونه چیای (بنلیس) شوێنێکی به رزه به سه ر گونده کانی ده ور و به ر دا ئه ڕوانێ، له وێ سه نگه ریان گرد بوو، دۆشکه ێکیان له به رزایه که دابه ستبوو.
(مجاهدین خلق ایران) ئه ونیش چادرێکیان له ته نیشت کانیاوی (ئاسینی) به چیاێکی به رزه وه له نێوان دۆڵی (زه رتکه) و گوندی (مێرگاسه) هه ڵدابوو، ئه م گونده ی که زۆر جار پێشمه رگه کان هه نگوینی پوران و سه لکه رۆنیان لێ ئه خوارد!
هه ر وه ک له پیش دا ئیشاره م پێکرد، هه موو ڕۆژ خه به رمان بۆ ده هات و ئه یانگووت حکومه ت خۆی ئاماده کردووه هه ر ئه و شه و هێرش بکاته سه ر ناوچه که!
هێزی پێشمه رگه ش به پێی ئه و ئیمکاناته سه ره تاییه ی که له به ر ده ستی دا بوو خۆی ئاماده کرد بوو ، بۆ به ره نگار بوونه وه ی هه ر هێرشێکی ڕێژیم.
شه وی ۲٧ ی خه زه ڵوه ری ساڵی ۱۳۶۲ بوو، تریفه ی مانگه شه و سیماێکی جوانی به ناوچه که به خشیبوو، جار جار سروه باێکی پاییزی له سه نگه ره کان دا کۆی ده کردینه وه.
سروشت کپ و بێده نگ ته نیا گه ڵای داره کان بوون ئه مردن و هه ڵئه وه رین، سروه بای پاییزیش پێی سپێردرا بوو، به په له ڕاپێچیان کا و له قوژبنێک بیانێژێ.
خه می کۆچێکی نادیار جار و بار ڕایئه چڵکاندین و ئه یخستینه بیری نه هامه تێکه وه یان داهاتوێکی نا ڕوونه وه، هه موو ئێواره کان هه ر له وێ ده بووین و به یانیانیش زوو پێش خۆڕ هه ڵات سه نگه ره کانمان چۆل ده کرد.
ئه و ئێواره ییه زۆر جیاواز بوو ، کات به ره و ته واو بوون ئه چوو ته نیا چه ند کاتژمێرێک له به ر دما مابوو، وه ک ڕۆژی ڕوون ده مانزانی هێزی دوژمن وه ک ده جاڵ به هه موو که ره سه ێکی باشی شه ڕه وه دێ به گژمانا، هێزی پێشمه رگه ته نیا به تفه نگی ده ستی و ١٠٠ فیشه که وه، به ڵام به ئیمانێکی قووڵ به خاک و گه ل به داهاتوێکی ڕوون.
هێزی دوژمن به نانی به سته کراو، به ئه نواع نۆقڵ و چکۆلات و نۆشابه، به بادام و پسته و نۆکه وه!
به ڵام هێزی پێشمه رگه ته نیا به نانی وشکی سه نگه ر له دوژمن ئه گرێ و سه ریش ئه که وێ.
به ڵێ به رپرسانی پێشمه رگه بێ ڕاوه ستان سه نگه ری پێشمه رگه کانیان به سه ر ئه کرده وه و ده یانگوت: وریا بن خه وتان لێ نه که وێ سه ره نجام کاتژمێر ١٠ی شه و به قرمژنی کاتیۆشا که له مۆڵگه ی (جه ماڵه کۆسه وه) ده ستی پێکرد به ره و زنجیره کێوی (هۆمل) بێده نگی شه وی شکاند.
ڕێژیم له سێ شوێنه وه هێرشی به ر بڵاوی خۆی بۆ سه ر ناوچه که ده ست پێکرد.
سه عاتی ٨ی شه و له خه تی بێوران و باژاره وه به ره و چیای هۆینه ماڵ ئه که ونه ڕێ ، له دۆڵی باژاڕ ئه که ونه که مینی پێشمه رگه کانی ده سته ی ٣ی لکی ٣ و شه ڕ ده ست پێده کا، له شه ڕه گه که دا دوژمن ئه شکێ و کوژراو بریندار لێ ئه که ویته وه و دوو پاسداریش به دیل ئه که ونه ده ست پێشمه رگه کان.
هێزی ڕێژیم ئه و نۆره پیلانه که یان ئه گۆڕن و له که مینی پێشمه رگه کان لا ئه ده ن و به ره و چیای (هۆینه ماڵ) و (سووره گۆژێ) ئه که ونه ڕێ، هه ده فی ئه سڵی هێزی ڕێژیم له خه ریته دا گرتنی چیا به رزه کان ده بێ!
هه ر بۆوه له تێکهه ڵچوون له گه ڵ هێزی پێشمه رگه ئه وێ شه وێ خۆ ده پارێزن !
سه عاتی ٧ ی ئێواره له مۆڵگه ی جه ماڵه کۆسه وه به ره و چیای (هۆمل) ئه که ونه ڕێ سه عات ١٠ی شه و ئه که ونه که مینی پێشمه رگه کان و شه ڕ ده ست پێده کا.
سه عات ١۲ی شه و له چیای شاخه خۆاره هاتنه خوار سه عات ١ی شه و دوو ته ڵه ی (اینفجاری) ته قینه وه ! لشکری دوژمن هاواریان لێ به رز بۆوه.
ئه و کات ئێمه ده مان زانی که گه یشتونه کوێ، به ڵام چه ند جاشێکی خۆماڵی و خۆ فرۆش که وه ک کوڵاو سوری پێش لشکر وه پێش لشکری دوژمن که وتبوون ، خۆیان گه یانده که مینه کانی ئێمه! مه به ست له کاره یان پاراستنی هێزی زۆر و بۆری ڕێژیم بوو تا زه ربه نه خوا و ئه وانیش پاره ی پیسی خۆیان وه رگرن
پێویسته بگوترێ سه ر کرده ی جاشه خۆ فرۆشه کان که خۆی له ته واوی هێرشه کان هه ر له پێشه وه ئه ڕۆیشت (عومه ر مه لا) بوو.
که له شه وی ٣ی سه رماوه ز له و هێرشه ی که بۆ سه ر کێو (نۆڕی) کرد یان، کوژا و چۆ ناو زبڵدانی مێژوه وه.
کاتێکی هه ستیار بوو ، مانگ ئاوا بوو، تاریکه سه ڵات باڵی ڕه شی خۆی به سه ر ناوچه که دا کێشا، ده نگ ته نیا قرمژنی کاتوێشا یه که بوو که دوور وه ک ئه ستێره که ڕا ده خزێ ئاگری لێ ڕا ده کشا به ره و هۆمل ، جار و باریش ئاهو ناڵه ی ئه و پاسدارانه مان به گوێ ده گه یشت که هه ر چه ند چرکه ساتێک بوو ته ڵه کانیان پێدا ته قیبۆوه .
که مینی ئێمه پێشمه رگه کانی ده سته ی ١ی لکی ٣ له پشت گوندی سوره چۆم ڕا هه تا فێرگه ی گوندی قه له ڕه شێ، زینوا و زینو گردبوومان.
سه عات ۲ ی ئه وێ شه و ێ جاشه خۆفرۆشه کان که به دزیه وه هاتبوون له پێش لشکره که وه، خۆیان گه یانده سه نگه ره کانی پێشه وه ی که مینه که ی ئێمه .
له گه ل ده نگ دان له هه موو لایه که وه بوو به ته قه ! له یه که م ته قه دا دوو پێشمه رگه به سوکی بریندار بوون.
من له گه‌ڵ خدری ئه‌حمه‌دپور له سه‌نگه‌رێک دابووین، له ته‌نیشت ئێمه‌ش محه‌ممه‌دی ئه‌حمه دپور و خه‌لیلی ئه‌سپندار بـوون.
کاک خدر قه‌نناسه‌یه‌کی دوربینداری پێ بوو، که‌مێک ته‌قه‌ی کرد و قه‌نناسه‌که گیری کردو مه‌حته‌ڵ بوو!
به ژ -٣ یه که ی من ته قه مان ده کرد هه تا ماوه ێک که گوله کانمان زۆر که م بوون ، دوژمن به (لله اکبڕ) هێرشی خۆی توندتر ده کرد!
له هه ر چرکه ێک دا به ده یان موشه کی (ئار.پی.جی) ئه ته قیه وه.
کاک محه مه د ی ئه حمه د پور که سه ر په لی په لی شه هید (عزیزی مولانپوور) بوو، خۆی به سه ر سه نگه ره که ی ئێمه دا شۆڕ کرده وه و گوتی: هه ستن وه رنه ده ری دوژمن به جاده که دا دێ ! بڕۆن دوڕیانه که ی خوارێ بگرن!
چووینه وێ هێزی دوژمن وه ک گاڕان به گورگه لۆقه ملی جاده که یان گرد بوو هاواریان ده کرد و له هیچ شتێک نه ده گه ڕانه وه!
ئه وه ی ڕاست بێ ئه و شوێنه ی که پێشمه رگه سه نگه ری لێگرد بوو، زۆر سه یته ر نه بوو به سه ر میدانی شه ڕه که دا ! لشکری دوژمن جاده و جاده ده هات ته نیا له و که لێنه ی پشت ماڵی (ئه حمه د شێخه ی) ده که وته به ر دیده ی پێشمه رگه، ئه و کات زۆر دره نگ ده بوو بۆ زه ربه وه شاندن له هێزی دوژمن!
ئه گه ر هیزی پێشمه رگه نارنجه کی پێباییه ئه یتوانی له ده ست پێکردنی شه ڕه که دا زه ربه ی باش له هیزی دوژمن به وه شێنێ ئه یتوانی به درێژای جاده که هیزی دوژمن نارنجه ک باران بکرێ، ده چی به داخه وه به پنجا پێشمه رگه دوو نارنجه کیان پێنه بوو!
کاک خدر خەریکی سازدانه‌وه قه‌نناسه‌که بوو، من به ژ ٣ یه‌که ته‌قه‌م ده‌کرد. تاوێک پێچوو خه‌لیل ئه‌سپندار هات به خشکه خشک گووتی: خه‌شابێکم فیشه‌ک وێده! گووتم هی ژ – ٣ ت ده‌وێن یان هی کلاشیکفێ؟ من ژ- ٣ م پێیه تۆ کلاشینکۆف! ده‌و قسانه دا بووین، دوو موشه‌کی (ئار.پی.جی) له نزیک ئێمه که وته خوار، زیانمان پێنه گه یشت که مێک چووینه خوار تر.
هیزی ڕێژیم هه ر که مه سیری که مینی ئێمه ی بۆ ده رکه وت ئیتر نه هات به ڕووی ئێمه دا به ڵکو به ڕووی نیسێیه که دا و به پاش ڕه زه کانی گوندی سووره چۆم دا تێ هه ڵکشا به ره و چیای بنلیس.
ئامانجی هێزی ڕێژیم پێش هه موو شتێک گرتنی به رزاییه کان بوو بیگرن، که به ر سه ر ناوچه که دا موسیته ر بوو .
کا ک محه مه دی ئه حمه د پوور هه رای کرد گووتی: ئه وه ی ته قه مه نی پێ نه ماوه خۆی بگه ێنیته وه بنکه ی پێشمه رگه به شێکمان ڕۆیشتین، من و خه لیل به یه که وه بووین که گه یشتینه بنکه، دیتمان بنکه ی پێشمه رگه کان خاڵی کراوه! دوو سندۆقی فیشه ک لێ بوون، هه موویان بردوه به هه ر دووکمان دوو یا سێ خه شابمان ده ست که و ت، سه یر مان کرد له بنکه که ته نها کۆڵه پشتی من و خه لیل له گه ل په توه کانمان له وێ به جێ مابوو !
خه لیل گوتی: چیان لێبکه ین؟ گووتم وه ره با هه ڵیانگرین، ده یان به ین بۆ ماڵێک.
هه ڵمانگرتن بردمانن بۆ ماڵه کانی خوارێ، دیتمان هه موو ماڵه کان چۆل بوون!
چراکان نه کووژاونه ته وه ! ده رگا کان دانه خراون ! له گه ل خه لیلی خۆمان به ماڵی (سێمانی سه لیمی) داکرد.
چراکه یان نه کووژا بۆوه ده رگا که شیان دانه خرابوو !
کۆڵه پشته کانمان خسته پاش نوێن و بانه کان و په تووه کانیشمان خسته پاڵ نوێنه کانی ئه وان، چراکه مان کووژانده وه و ده رگاکه مان داخست.
به په له گه ڕاینه وه بۆ بنکه ی پێشمه رگه کان، سه عات سێی شه و بوو ، گه یشتینه مه رحوم خدری کوێخا ئه حمه دی گووتی: که س لێره نه مێنیته وه بڕۆن بۆ ده شتێ خوارێ واته ناو زه ویه کانی خوار گوندی (سووره چۆم) هه موو له وێ یه کتر ده گرینه وه.
به شێک له به ر پرس و پێشمه رگه کان له گه ڵ مه ڕحوم مه لا برایم دۆڵه گه رمی له وێ کۆ به بوونه وه، که بۆ به یانی ته قسیمی کار بکه ن، که چۆن به ره نگاری هێرشی پان و به رینی دوژمن ببنه وه.
په یوه ندی بێسیمی هه ر له ئێواره وه له گه ڵ ده سته ی ٣ و ده سته ی ۲ نه مابوو
مه رحوم کاک خدری کوێخا ئه حمه دی که به رپرسی ده سته ی ١ی لکی ٣ بوو، منی له گه ل سێ نه فه ر پێشمه رگه ی هێزی قه ندیل خست که شاره زا نه بوون له ناوچه که، گووتی: هه ڕۆنه لای دۆشکه که له نزیک (سه نگه رێ عه وڵای) پشتی گوندی (سێوه تاڵ) ئێمه چووینه وێ ته ماشامان کرد دۆشکه که له وێ نه ماوه ! ته نها زنجیرێکی سه د فیشه کی له سه نگه ره که دا به جێماوه !
هه ر ئه و ڕۆژه ش به کارمان ده هات که نه ما بوو ، ئێمه نه مان زانیبوو که دۆشکه که ڕۆژی پێشتر هێز ی قه ندل ڕایانگواز تووه.
دوو پێشمه رگه که ی هێزی قه ندیل له سه نگه ره خاڵیه که دا دانیشتن ، من و پێشمه رگه ێکی تر له دوو سه د متری ئه وان هه ر که سه بۆ خۆ ده سمان به سه نگه ر هه ڵکه ندن کرد هه تا ڕووناک بوو .
ڕێژیم هێشتا هه ر پێش ڕه وی ده کرد، له گه ڵ تاریک و ڕوونی به یانی گه یشتنه سه نگه ری پێشمه‌ڕگه کانی کۆمه ڵه له چیای (بنلیس) شه ڕێکی نیو سه عاته یان کرد،
دوو پێشمه رگه یان لێ شه هید بوون و پێشمه رگه ێکیشیان به برینداری که وتبۆ ده ست دۆژمن.
ئیتر شاخه که یان به جێهێشت دۆشکه که شیان که وته ده ست دوژمن.
که مێک رووناک بوو چوار گوله تۆپ له نزیک سه نگه ره کانی ئێمه که وته خوار! دوای ئه وه که به ته واوی ڕووناک بوو ، له سه ری هۆینه ماڵی ڕا به قه نناسه ته قه یان لێده کردین ! هه ر چه ند دوور بوو گولله کان کارا ێکی ئه و تۆیان نه ده مان کاتێک به ر ئه بوونه وه به ڵام منیان له سه نگه ره که دا هاڵۆز کرد و حه جمینیان لێ بڕیم.
هێشتا که س نه یزانیوه که سه ری هۆینه ماڵی گیراوه ! منیش هه رگیز باوه ڕم نه ده کرد ئه و هه موو زه لامه ی له وێ قوت بوونه وه پێشمه رگه بن زیاتر له چه ند سه د که س ده بوون !
به لامه وه سه یر بوو، کوتبوومه گومانه وه ڕۆژی پێشتر هێزی شاهۆی لێ بوون و حه واڵه ی وان کرا بوو ، ئه وێ ڕۆژ ێش له وێوه ته قه مان لێده کرا !
به داخه وه هێزی شاهۆ ئه و ئێواره شاخه که یان چۆل کرد بوو، که بۆ شه وێ ڕێژیم حه مله ی بۆ ده کرد، دۆشکه که ش هه ر ئه و ئێواره ڕاگوێزرا بوو !
زوو بۆ م ده ر که وت که ئه وانه جاش و پاسدارن له وێ، دوو پێشمه رگه که ی تر که له سه نگه ری دۆشکه که دا بوون و ئه وی که له دووری منیش سه نگه ری هه ڵده که ند پێش ئه وه ی هه وا ڕووناک بێ سه نگه ره کانیان چۆڵ کرد بوو ! منیشیان ئاگادار نه کرد بۆوه به جێیان هێشتبووم !؟
من که له هۆینه ماڵ ڕا که و تبوومه به ر دیده ی دوژمن بێ پسانه وه به تفه نگی قه نناسه ته قه یان لێده کرم به ناچاری شوێنه که م چۆڵ کرد و به ره و گوندی سێوه تاڵ هه ڵه ڕژامه خوار سه عات ٧ی سه ر له به یانی بوو .
له و به ری گونده که کاک سالحه شۆکه م بینی، له ناو مێشه ڵانه که تفه نگ به شانه وه قه ده می لێده دان هه رام لێکرد گووتم: کێت له گه ڵداییه؟ گووتی: به ته نێام ! ئاگادارم کرد که چیای هۆنه ماڵ گیراوه و چاش و پاسداری لێن !
له وێش ڕا ته قه یان لێکردووین، گووتم وا باشه بچینه وه بۆ لای گوندی سووره چۆم ڕه نگه پێشمه رگه کان هه موو یان له وێ بن.
ڕۆیشتین گه یشتینه (سه ر ده روێ) له شاخه خواره ی ڕا به دۆشکه ته قه یان لێکردین، زۆر نزیک بوو بمانکوژن ڕامانکرد به لێواری چۆمه که دا هه تا نزیک گوندی سووره چۆمی .
له سووره چۆم به ڕێگا چروشه که هه ڵلا ڕۆیشتین هه تا نزیک ماڵێ (ئه حمه د شێخه ی) پێمان وا بوو پێشمه رگه کان له وێ سه نگه ریان گرتووه .
که تێک گه یشتینه وێ بینیمان هیچ پێشمه رگه ێک له وێ نییه ! ماوه ێکی درێژ به هه ڵدێره که وه نووساین ئیتر هه ر ئه وه نده ده نگی ڕه گبارێکی چه ند فیشه کی هات له پشت ئێمه وه !
قۆت بووین چووینه سه ره وه تر دیار بوو کاک محه مه دی ئه حمه د پوره ته قه ی له و پاسدارانه کرد بوو، که له جاده که سه ر یان پێوه نابوو دواێش به ته قه که ڕایانکردبۆوه به دیوی (کۆلکه ڕه شی) دا .
ئه و نۆره پۆلێک پێشمه رگه مان بینی مه رحوم ماموستا مه لا برایم و کاک عه وڵای حه سه ن شێخه ی و مه رحوم خدری کوێخا ئه حمه دی و کاک ڕه حمانه شۆکه و شه هید جه ماڵی حاجی مه ولانی به پاش ماڵی ( ئه حمه د عه وڵای) دا ئه چوونه خوار، ئه وان جارێ نه یان زانیوه که چیای هۆینه ماڵ گیراوه !
کاک محه مه د ده ستی لێ هه ڵوه شاندین گووتی بڕۆ خوارێ ئێمه ش دێن بۆ وێ .
گه ڕاینه وه بۆ ناو باغه کانی خوارێ له وێ ماینه وه هه تا دوانیوه ڕۆ که س نه هات !
هێزی دوژمن ئه وێ ڕۆژێ به هیچ لاێک دا جوڵه ی نه کرد، ته نیا به دۆشکه و کاتێۆشا مووچه و مه زرای دۆڵی سووره چۆمی بێپسانه وه ئه کوتا . ‌‌‌
کاتیۆشایه که به سه ر ئه کشا له ناو شاخه کان دا ئه ته قیه وه، به ڵام دۆشکه که نه یده هێشت کس بجوڵێته وه له وێنده رێ.
به شێکی تر له پێشمه رگه کان به سه ر پرشتی کاک حوسێنی فه قێ عه لی و کاک هه مزه ی عه وڵا سووری و هه ر وه ها ده سته ێک له پێشمه رگه کانی هێزی (قه ندیل) هه ر له ناو گوندی (قه له ڕه شه) دا مابوونه وه، دیاره ئه وانیش ئاگادار نه بوون که سه ری (هۆنه ماڵی) گیراوه و جاش و پاسداری لێ یه.
ئه وێ ڕۆژێ بۆ ئێوارێ گونده کانی قه له ڕه شه و سووره چۆمان چۆل کرد، هه موو مان چووینه (دۆڵی ده رمان ئاوێ) له وێ یه کترمان گرته وه .
به یانی زوو له بنکه ی لکی ٣ ئاماده بووین، هه ر ئه وێ شه وێش تاقمێک له پێشمه رگه کانی ده سته ی ٣ ی لکی٣ به سه ر په رشتی کاک ڕه حمان ماره غانی که له دۆڵی باژاڕی دوژمنیان ده که مین خستبوو و زه ربه ی باشیان لێوه شاند بوون، هه روه ها دوو پاسداریشیان به برینداری به دیل گرد بوو.
ئه وانیش به دیل و ده ستکه وته وه خۆیان گه یاند بۆ لکی ٣، دیار بوو پێشمه رگه کانی ده سته ی ٣ ێش هه موو له ێه ک دابڕا بوون، کاک ڕه حمان و کاک ناسر و کاک برایم ماره غانی و وابزانم دوو پێشمه رگه ی تریشیان له گه ڵ دابوو، گه یشتبوونه بنکه ی لکی ٣ باقی تر پێشمه رگه کانی ده سته ی ٣ ی لکی ٣ دوای شه ڕێکی قاره مانانه و لێدانی گورزێکی باش له هێزی زۆر و بۆری دوژمن له شیو و دۆڵ و به رزایه کانی ناوچه ی باژاڕ به لای (هێرۆ) و (باوزێ) دا چوو بوونه خوار .
به یانی ڕۆژی ۲٨ ی خه زه ڵوه ر خه به ر هات، که دوژمن به چیای (زه نگه دۆڵێ) دا پێشڕه وی کردوه!
تا قمێک له پێشمه رگه ئازایه کانی ده سته ی ١ ی لکی٣ به سه ر په رشتی کا ک " سمکۆ " خۆیان گه یانده چیای زه نگه دۆڵ و شه ڕێکی قایم هه تا شه و به رده وام بوو .
زه ربه ی باشیان له پیکه ری دوژمن دا بوو، شه ڕی ده سته و یغه یان له گه ڵ دوژمن دا کرد بوو ، هه شت تفه نگی ژ-۳ و کڵاشیکۆفیان گرد بوو، دوو بیکه یسیان گرد بوو، که هه تا ئه وێ ڕۆژێ لکی٣ یه ک بیکه یسیشی نه بوو.
سه عات ۲ی دوانێوه ڕۆی ئه وێ ڕۆژێ که دوژمن زه ربه ی باشی لێدرا بوو، هه لیکۆپته رێکی شه ڕی ها ته میدانی شه ڕه که، دۆلێ (زه رتکه ی) و هه موو ئه و زنجیره کێوانه ی تۆپ باران و گولله باران کرد .
به داخه وه ئه و تۆپ بارانه ی دۆڵی زه رتکه ی بوو به هۆی شه هید بوونی پێشمه رگه ێکی قاره مانی ڕێکخراوی باژار به ناوی "محمه مه دی ئه حمه د زاده" خه ڵکی ده رمان ئاوه.
زۆر گرینگه و به جێیه چه ند دێڕێک له سه ر ئه م گه نجه جوانه شه هیده بنووسم، که چه ند ساڵێک له فێرگه ێکی ته نگ و تاریک دا به ێکه وه قوتابی بووین.
پاییزی ساڵی ١٣٥٤ هه تاوی کاتێک من پێمنایه ژووری فێرگه شه هید محه مه دی ئه حمه د زاده پۆلی چواری سه ره تای بوو، یه که م قوتابی زیره کی فڕگه که بوو هه ر ئه ویشیان دانابوو به چاوه دێری قوتابیه کان.
شه هید محه محه د قۆتابێکی ڕووخۆش، شه رم به خۆ، به ئه خلاق و به ویژدان هه موو قوتابیه کان خۆشیان ئه ویست ڕێزیان لێده گرد.
له سه ره تای شۆڕشی گه ڵانی ئێران به دژی حکومه تی دڕنده ی شای ئێران واته ۲۲ی ڕێبه ندانی ١٣٥٧ی هه تاوی، شه هید محه مه د له ناو شاری سه رده شت درێژه ی به خوێندن ده دا و قوتابی پۆله کانی ناوه ندی بوو.
ئه و به دڵگه رمی و چالاکانه شان به شانی گه نج و لاو و قوتابیانی شاری سه رده شت له کاتی ڕژانه سه ر شه قامه کان به دژی حکومه تی گه نده ڵی شای ئێران به رد و داری ئه گرته سه ری ژاندارمه دڕنده کان.
شه هید محه مه د هه ر له سه ره تای دروست بوونی ێه کیه تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان له ناوچه که دا ، گه نجێکی فه حال و تێکۆشه ری ێه کیه تیه که بوو .
له گه ڵ هێرش و په لاماری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه ر نه ته وه ی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان له ساڵی ١٣٥٨ ی هه تاوی و گرتن و ئیحدام کردنی لاوانی کورد، شـه هـیــــد محه مه د فێرگه ی به جێ هێشت و گه ڕایه وه گونده که ی خۆی .
سه ره نجام به هاری ساڵی ١٣۶٠ چه کی دیفاع له گه له به شخوراوه که ی له شان کـرد و تا کاتی شه هید بوونی له ڕێکخراوه ی باژاری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ناوچه ی سه رده شت، وه ک گه نجێکی چالاک و به ئه مه گ بۆ گه له که ی ساتێکیش له خه بات و تێکۆشان سڵی نه کرد، هه زاران سڵاو له گیانی پاکی شه هید محه مه د ی ئه حمه د زاده هه موو شه هیدانی گه ل ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ .
ئیتر ئه و ڕۆژه شه ڕ له زه نگه دۆڵ هه ر به ر ده وام بوو .
داوایان کرد که پێشمه رگه ی زیاتر بۆ شه ڕگه که بنێرن، ئێمه ش چه ند نه فه رێک ده بووین له بنکه ی لکی ٣ ئاماده بووین: من و کاک محه مه دی ئه حمه د پور، شه هید جه ماڵی حاجی مه ولانی گه و لان، کاک خه بات ئه سپندار، ڕه حمانی قاله مه ولودی و ئه حمه دی حاجی عه زیزی، سه دیقه شۆکه و چه ند پێشمه رگه ێکی تریش بوون به ره و چیای زه نگه دۆڵ که وتینه ڕێ، ئاسمانێکی ساماڵ و هه واێکی پاییزی دیمه نێکی دڵگیری به ناوچه که به خشیبوو کڵووکه جوتێره ده شتی به رزه لی سپی هه ڵگێڕا بوو، وه ک ڕیشی حاجی بۆ کۆستێکی نوێ هه ستت ئه کرد ئه م ده شت و به رده ڵانه خه مێکی قووڵی له کۆڵ نابێ بۆ پێشمه رگه وه ک وه فا بۆ دوا کۆچ وه ک هه ناسه ی سارد و گریانی بێده نگ وا بوو ! که مێک هه ڵکشاین به ناو شاخه کان دا، ئه سپێکی شێم به دیکرد ! " که ریمی سه عیدی " له پێشه وه جڵه وی گرتووه و ڕای ئه کێشێ، بریندارێک به سه ر پشتی ئه سپه که وه ! دووراو دوو ناسیم ڕه شیدی ئه حمه د نژاده هه ر دووک ده ستی به سه ر پشتی ئه سپه که دا شۆڕ به بوونه وه دڵۆپ دڵۆپ خوێنی له جسته ئه تکا، گوێی له ده نگمان بوو سه ری هه ڵبڕی گووتی: زوو بمگێنه دوکتۆر زۆر داوای ئاوی کرد، په له ی بوو ته واوێک هیوای بۆ ژیان له ده ست دا بوو، بینیم ئه وێ ڕۆژێ به چاوی خۆم ئازاری زۆر بوو، برینێکی قوڵی به جه سته وه هه ڵگرد بوو ده یبرد و ده یبرد به م هه ڵه مووت و هه ڵدێره وه بۆ ده شته که ی به ر زه ل. دوا ئاوی له سه ر هه مان کانیاو خوارده وه که هه موو ته مه نی منداڵی خۆی له ده ور و به ری ئه و کانیاوه به سه ر برد بوو ، ڕه نگه خۆشترین شوێنی ته مه نی منداڵی ئه و بووبێ و خۆشترین بیره وه ریه کانیشی هه ر له و ده ور و به رانه تۆمار کردبن، به ڵێ شه هید ڕه شید ئه وێ ڕۆژێ دوا ماڵ ئاوایی له شوێنه خۆشه کانی و له هه موو بیره وه ریه کانی ته مه نی منداڵی خۆی له ده شتی به زه ل کرد. هۆ چیای به رز ! ده شتی به رزه ل و گۆڕێ فاتێ، کیژانی پاش زینوێ سه رچاوه ی یاعقوبه ڕه ش، خوڕه ئاوی بنده روێ! ئێو ه ده زانن ئه و ڕه شیده جوانه ی ئه مڕۆ جه سته ی شڵاڵی خوێنه، له م ده ڤه ره ڕه نگینه ی ئێوه به چکی گرتووه؟ له بیرتانه کاتێک مناڵ بوو هه موو ڕۆژێک به چرقه ی گه رمای هاوین دۆڵاو دۆڵ به هه نیسکه وه ده ستێکی به ده ستی دایکه وه شه قکی له به رد و زیخ هه ڵ ئه داو فرمێسک باران گوڵ و ڕیحانه ی به ر گه ردنی بۆ دێنان، پاش زینو چت له هه گبه ی داییه بۆ مێژوو دوای مه رگی شه هید ڕه شید باسی که ی، کاتێک نه ورۆزان هێشتا له ژێر شه خته و سه هۆڵ دابووی، ڕه شید و هاوڕێیانی پۆل پۆل به ده م لاوک و باڵۆره و حیرانه وه موژده ی مه رگی زستان و شادی جێژنی نه ورۆز و به هار و ژیانیان بۆ دێنای ئێستاش وفات بۆ ی ماوه؟ چیای به رزی زه نگه دۆڵ تۆ هیبه تی به رز و خه زه بی زستانت که له چاوتروکانێک دا سه د گه نجت ژێر به فر کرد، پێم ناڵێی له وه تی هه ی هیچ که سێ وه ک شه هید ڕه شیدی من له سه ر پشتی ڕه قی تۆ دۆژمنی تێکشکاندووه؟ گۆڕێ فاتێ دوای مه رگی شه هید ڕه شید هێشتاش باقه گه نه مان مه ڵۆ ئه که ی؟ کاتێک هاوینان به چرقه ی گه رمای تاقه ت بڕ ئه و ناوه کپ و بێده نگ ته نانه ت ده نگی په پوش گڕ بووه، بێجگه له شه هید ڕه شید و خرمه ی داس و هه یاسه ی ئه و کێت له م ده ڤه ره به دی ئه کرد؟ به ڵام ئه مڕۆ بێ باکانه به خوێن و جه سته ی خۆی داستانێکی بێ وێنه ی پڕ له شانازی و شه ره ف بۆ خۆێ و گه له چه وساوه که ی له مێژوو دا تۆمار کرد. بڕۆن سه یری که ن ! چه نده خۆشه له م چیا به رزه به به رزی هه ڵۆ له شه ڕی دیفاع له گه ڵ شه هید بێ به ڵام ته سلیمی دوژمن نه بی.
شه هید ئه بوبه کری شه ریف پور، ئه ویش پاڵه وانێکی شه ره که بوو ئه وێ ڕۆژێ، ئاوا باسی پێکانی شه هید ڕه شیدی بۆ کردین گووتی: ״به یانی زوو پێش زه رده په ڕێ به چیای به رزی زه نگه دۆڵ دا سه ر که وتین، کاتێک سه رمان له هێزی دوژمن پێوه نا، بینیمان به شێک له لشکره که یان خه وتوون به شێکیش سه رگه رمی خۆ حه شار دانن! چیایه که وا هه ڵکه وتووه زیاتر له دوو هه زار متر به رزه و هه ڵدێره به سه ر ناوچه ی (سه رشیوێ) کوردستانی باشوور دا ده ڕوانێ.
بڕیارمان دا که ڕوحم به هێزی دوژمن نه که ین، له هه موو لاێکه وه ئاگر بارانمان کردن ئه وه ی ده ست به جێ کۆژا ئاسووده بوو، باقی تر له چیایه که به ر بوونه وه هه پرون به هه پرون بوون.
سه نگه رێکی دوژمن مابوو دوو پاسداری تێدا بوو ته قه یان ده کرد و نه یان ده هێشت بچینه سه ر کوژراوه کان، شه هید ڕه شید به ده م ته قه کردنه وه خۆی خسته ناو سه نگه ره که یانه وه ێکی به گولان کوشت و ێه کیش به لێدانێ، دوای ماوه ێک شه ڕ کردن به داخه وه هه ر له و سه نگه ره دا بریندار بوو و هه ر خۆشی به برینداری گه ڕایه وه دواوه و گووتی بریندارم״! ئێمه ش گه یشتینه سه نگه ره کانی پێشه وه ی شه هید ره شید و هاورێیه کانی شه ڕێکی قاره مانانه یان کرد بوو، شه ڕی ده سته و ێخه جێ په نجه یان دیار بوو ، زیاتر له ۲٠ که س به سیج و پاسدار له سه نگه ره کاندا که و تبوون، هه تا شه و به ته قه مه نی دوژمن شه ڕمان کرد.
چه ندین جار هه لیکۆپته ر هاته میدانی شه ڕه که نه ی و ێرا لێمان نزیک بێته وه .
ورده ورده هه وا به ره و تاریکی چوو چیای به رزی زه نگه دۆڵ ئارامی و ئۆقره ی بۆ گه ڕایه وه، ئێمه ش له قه د پاڵی چیایه که وه سه ر یه ک که وتینه وه چه ک و ته قه مه نیه ده سکه وته کانمان به کۆڵ دا دا و به ره و گوندی دۆڵه بییه که و تینه ڕێ .
سه عات ١٠ ی شه و گه یشتینه گوندی (دۆله بییه) و خۆمان ته قسیم کرد به سه ر ماڵه کان دا، ئه و کات ماڵێ باوکم له دۆڵه بیێ بوون.
من و شه هید ئه بوبه کری حاجی حه مه حه سه نی، عه ولای مه حموده خوڵی و ئه حمه دی حاجی عه زیزی چووینه ماڵێ ئێمه . دایکم ڕوحی شاد چاوی پێکه وتین و ده ستی کرد به گریان گووتی: ئۆخه ی ماون !
ماچی کردین گووتی: به خوای ڕۆله دوژمن هه موو شاخ و کێوه کانی گرتووه چۆن ده ر ده چن !؟
گووتمان خه مت نه بێ ڕێگای پێشمه رگه به جاش و پاسداران ناگیرێ نابینی ئه و چه ک و چۆڵه زیاده هی ئه وانه لێمان گرتوون!
ئه وه ش دایکم " توخوا ڕۆڵه ئه و چه که هی وانه!
ده ستان خۆش بێ بیانکوژن." دوای نان خواردن ماڵ ئاوایمان له دایکم کرد و بۆ پشودان چووینه دۆڵی زه رتکه .
به یانی زوو ۲٩ ی خه زه ڵوه ر هه موو پێشمه رگه کان له سه ر جاده ی ده رمان ئاوێ کۆ بو ینه وه، مه رحوم ماموستا مه لا برایم مان له گه ل دا بوو ، دابه شی کردین بۆ نان خواردنی به یانی.
ئێمه ده سته یه کی چل نه فه ری ده بووین، چووینه گوندی سێوه تاڵ دوو دوو و سێ سێ به سه ر ماڵه کاندا دابه ش بووین، زوو نانمان خوارد و گه ڕاینه وه بۆ ده رمان ئاوێ. ئه وێ رۆژێ هه تا ئێوارێ له به رزایه کانی ده و رو به ری دۆڵی ده رمان ئاوێ جێگیر بووین. جموجۆڵی دووژمنمان له ژێر چاوه دێری دا بوو، جه بهه ی شه ڕ ئارام بوو له هیچ شوێنێک ده نگی ته قه نه ده هات !
دوا نیوه ڕۆ قه وه تێکی زۆری دووژمن له به رزای (هۆینه ماڵ) وه به ره و دۆڵی (سووره چۆم و سه ر ده روێ) هاته خوار !
دیار بوو دووژمن خۆی ئاماده ده کرد بۆ هێرشێکی گه وره به ره و دۆڵی (ده رمان ئاوه) و (دۆڵه گه رم) و (ئه سپه میزه) پێشمه رگه کانی لکی ٣ ده سته ی ١ و ده سته ی ۲ و په لێک له پێشمه رگه کانی ده سته ی ١ و چه ند پێشمه ر گه ێکی هێزی قه ندیل، په لێک پێشمه رگه ی (مجاهدین خلق) اێران له گه ڵ هێزی به رگری، هه موویان له به رزایه کانی دۆڵێ ده رمان ئاوی، ناو گوند و سه ر جاده و شیو و دۆڵه کان سه نگه ریان گرد بوو .
بۆ شه وێ تاقمه یه کی په نجا که سی ده بووین ، له گه ڵ مه ڕحوم ماموستا مه لا برایم بۆ پشوو دان چووینه وه دۆڵی زه ردکه ی، به ڵام به شێکی زۆر له پێشمه رگه کان هه ر له شوێنی خۆیان مانه وه ، ٣٠ی خه زه ڵوه ر به یانی زوو پێش خۆڕهه ڵات گه ڕاینه وه دۆڵی ده رمان ئاوه، به یانێکی جوان هه وا ساف و بێگه رد، ته زوی ساردی پاییزی تێکه ڵ به زه رده ی تریشکی بێ هێزی خۆر ئه بۆوه ، ئه و شیو و دۆڵه وه ک به حرێکی مه ند خۆ ی ئه نواند، هۆ ڕه ی مانگا و گوێلک و قووله ی که ڵه شێر له گه ڵ جریوه ی چۆله که موژده ی به یانێکی نوێی به سروشت ئه دا، گه ڵای زه ردی داره کان بێپسانه وه هه ڵئه وه رین، وه ک فرمێسکی خاک وا بوو، بۆ شه هیدێک له و ئارامیه ی ئه وێ ڕۆژێدا ته نیا پێشمه رگه ڕۆڵه ی چیا بوو ، ئه ردی ڕاخستبوو و ئاسمانی به خۆ دا دابوو وه کو یار توند باوه شی له خاک دابوو بۆ ژیان بۆ دا هاتوو .
به ڵێ من و کاک عه ولای حه سه ن شێخه ی و خه لیلی ئه سپه ندار له پشتی که وڵه ی له سه نگه رێک دا دامه زرا ین ، کاک محه مه دی ئه حمه د پور و چه ند پێشمه رگه ێکی تر له گه ڵ جه ماعه تێک هێزی به رگری ئه یانهه ویست به زنجیره چیای (کونه پێستێ) دا سه ر که ون و له به رزایه که سه نگه ر بگرن، هه رای له ئێمه ش ده کرد که بچینه لای ئه وان و شوێنه که ی خۆمان به جێ هێلین ، زۆری پێ نه چوو هیزی دوژمن له باسکی (خۆڕسکان) که به سه ر گوندی سێوه تاڵ دا ده ڕوانێ قوت بوونه وه به دوای ئه واندا دوو ماشێن که دۆشکه و تۆپی سه د و شه شیان هه ڵگرتبوو له جاده که ده رکه و تن و ده ست به جێ ته قه یان کرد له به رزایه کان گه ڕانه وه دواوه !
خه لیل هاته ده ر له پاش شاخه که و گووتی ئه رۆم خۆی هه ڵدا به ناو ڕه زه کاندا هه ر له وێوه که وته به ر دیده ی دوژمن به دۆشکه ته قه یان لێکرد هه تا خۆی گه یانده نه دیوی زۆر نزیک بوو شه هیدی که ن!
سه عات ۶ی به یانی دووژمن به هه موو لایه ک دا هێرشی کرد، هێرشی دووژمن له گه ڵ به ر به ره کانی سه ختی هێزی پێشمه رگه به ره و روو بۆوه، له ماوه ی چه ند سه عات شه ڕ دا به ده یان به سیج و پاسدار له میدانه کانی شه ڕ دا که وتبوو ن. له و شه ره دا به داخه وه دوو پێشمه رگه ی قاره مان به ناوی "سمایلی ئاشنا " خه ڵکی گوندی (ناو نه مام) له ده سته ی ١ ی شه هیدانی ٨ ی گه لاوێژ و پێشمه رگه ێکی قاره مانی (مجاهدین خلق) ایران شه هید بوون.
شه هید سمایل دووهه مین شه هیدی بنه ماڵه که یه تی، سمایل گه نجێکی ئازا و چاو نه ترس بوو، هه تا بڵێی هه ڵسوور و چالاک بوو، زۆر جار له گه ڵ تیمی سێ نه فه ری و چوار نه فه ریش ده سیتان له جاش و پاسداره کان ده وه شاند و زه ربه ی باشیان لێ ئه دان ! بێجگه له وه له هه ر بۆسه و په لامارێک بۆ سه ر مۆڵگه کانی ڕێژیم به شداری چالاکانه ی ده کرد، هه زار حه یف و مه خابن که زۆر نه ژیا تا بتوانێ زیاتر خزمه تی گه له که ی بکات ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
ئه وێ ڕۆژێ ڕێژیم به پشتیوانی چه کی قورس هێزێکی زۆری هێنابۆ میدانی شه ڕه وه هیچ ته پۆلکه و شیو و دۆڵێک نه مابوو که به ده یان له به سیج و جاش و پاسداری لێ قوت نه بووبێته وه!
پیلانی ڕێژیم ڕوون و ئاشکرا بوو ، که هه تا ئه و چه ند گونده نه گرن نه کشێنه وه!
هه ر بۆیه فه رمه نده ی هێزی پێشمه رگه بریاری دا به پێشمه رگه بۆ پاراستنی سه ر و ماڵی گوندنشینان گونده کان چۆڵ که ن، سه عا ت دوازده ی ئه وێ رۆژێ هێزی پێشمه رگه گونده کانی چۆڵ کرد و له چیا به رزه کانی (زه رد که) و (هۆمل) و (دارێ مه شکان) سه نگه ریان گرد.
هه ر ئه وێ ڕۆژێش حیزبی دێمۆکڕات زیندانیه کانی به ره ڵا کرد و به جه ماعه ت خۆیان ته سلیمی پاسداره کان له دۆڵی (زه ردکه) کرده وه .
به چاوی خۆمان بینیمانن که پاسداره کان به پیریانه وه هاتن و ته قه ی خۆشیان ده کرد !
له و کات و ساته دا به ره ڵا کردنی ئه و زیندانیانه شتێکی نابه جێ بوو ! ڕێژیم ته بلیخاتی زۆری پێوه کرد، که گویا هه موو بنکه کانی حیزبی دێمۆکڕاتی داگیر کردووه و زیندانیه کانیشی ده رباز کردوون !
ئێمه ڕۆژێک له به‌رزایه کان ماینه‌وه دووژمن بێ پسانه‌وه شاخ و کێو و شیو و دۆڵه‌کانی تۆپباران ده‌کرد.
ئێواره ده‌رنگانێک رۆژی ١ی سه رماوه زی ساڵی ١٣۶۲ بوو، له پشتی کانیێ (ئاسینی) سه نگه رێکی گه وره ی لێ بوو ، که سێ پێشمه رگه له وێدا سه نگه ریان گرد بـوو ، به داخه وه گـولـلـه هاوانێـکـی دووژمـن ڕێـک سـه نـگـه ره کـه ی پێکا ! دوو پێشمه رگه ی قاره مان ده ست به جێ شه هید بوون که ێه کیان به رپر سی پێشمه رگه کانی هێزی قه ندیل بوو به ناوی "که ریم ڕه سوڵ پور" خه ڵکی جه ڕانی ناوچه ی پیرانشار ئه وه یتریش پێشمه رگه ی (مجاهدین خلق ایران) بوو، پێشمه رگه ێکیش به سه ختی بریندار بوو.
ئه وێ شه وێ له و ێ ماینه وه بۆ به یانی شاخه که مان چۆڵ کرد.
به ره و گوندی (بێتوش)، (مه زرێ)، (گه رماوان) و ( مه زناوێ) وه ڕێکه وتین ، ڕۆژێک له وێ ماینه وه ، بۆ شه وێ له ده ورو به ری گوندی بێتوش که مینمان دانا، واته ٣ی سه رماوه زی ١٣۶۲. به ڵام دوژمن به وێ دا هێرشی نه کرد !
به پێچه وانه دوژمن هێرشی کرد ، بۆ سه ری (نۆڕی) که هێزی کاک هه ژاری و به شێک له پێشمه رگه کانی لکی ٣ ی و پێشمه رگه ی (مجاهدین خلق) ئێرانی لێ بوون.
شه ڕێکی توند و قایم هه تا به یانی درێژه ی هه بوو ، له و شه ڕه دا دوژمن کوژرا و بریندارێکی زۆری هه بوو، چاشی به ناو بانگ (عومه رمه لاش) هه ر ئه و شه و ه کوژا .
له و به ره نگاریه بێ وێنه یه دا به داخه وه پێشمه رگه ی قاره مانی ده سته ی ۲ی لکی ٣ جه ماڵی حاجی عه وڵای (گاکێ) شه هید بوو و چه ند پێشمه رگه ش بریندار بوون.
ڕێژیم ده ستی به سه ر چیای به رزی (نۆڕی) دا گرد و ئه وێ پاییزێ دوا قۆناغی هێرشه کانی بوو.
له چیای نۆڕیه وه ڕێژیم سه یته ره ی ئه کرد، به سه ر گۆنده کانی: مێرگاسه، بێتوش، میدانان، مه زرێ، گه رماو، ئه شکان، مه زناوه، زه رده کانیان، تێتێ و چه ند شوێنی تر.
دوای ئه وه که دووژمن ده ستی به سه ر ناوچه که دا گرد، رێکخراوی باژار و لکی ٣ و ده سته ی ١ی لکی ٣ به ره و شیو دۆله کانی باوزێ وه ڕێکه وتین.
بێجگه له هێزی پێشمه رگه و هێزی به رگری، خه ڵکێکی زۆری مه ده نیش ڕه گه ڵ هێزی پێشمه رگه که وتبوو ، و ناوچه که یان به جێ هێشت بوو .
ڕێکخراوی باژار چوو بۆ (باوزێ) لکی ٣ و ده سته ی ١ی لکی٣ چوونه مووچه کانی پشتی باوزێ شوێنێک به ناو (باوه ڵۆیه) ده سته ی ۲ ی لکی٣ چوونه گوندی (هه رزنێ) ده سته ی ٣ ی لکی ٣ چوونه گوندی (هێرۆێ) ده سته ی ٤ی لکی ٣ به فه رمه نده ی شه هید (حه مه عه زیزی عه زیزی) چوونه داوێنی (گرده بێناسی) خه ڵکه مه ده نیکه ش هه مووی دۆست و لایه نگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون.
له گوندی باوزێ به هاو کاری حیزبی دێمۆکرات جێگا و ڕێگایان بۆ دابین کرا و نیشته جێ بوون.
پێویسه بگوو ترێ ئه و گوندانه ی که ئێمه لێیان نیشته جێ به بووین، هه ر هه موویان چۆڵ کرا بوون و حکومه تی به عسی ئێراق هه موو خه ڵکه که ی به زۆره ملی ڕا پێچی ئۆردوگاکان کرد بوون .
هه موو گوند و مووچه و مه زرا و ڕه ز و باغی و کشتوکاڵی ئه و گوندانه وێران به بوو .
ئه و ناوچانه به شێوه یه ک میلیتاریزه کرا بوون، که هه ر ڕوح ده به رێکی لێی جووڵا با ده یانکوشت!
کاتێک که ئێمه گه یشتینه ناوچه که، سه ر له نوێ کاوله ڕووخاوه کانمان پاک کرده وه دروستمان کردنه وه.
هه تا جێگیر بووین زیاتر له مانگێکمان پێچوو ، ئێمه که له (باوه ڵۆێ) جێگیر بووین، په لی ١ی شه هید عزیزی مولانور له ده سته ی ١ی لکی ٣ بووین.
تازه له ده‌سته‌ی ١ جیا ببووینه‌وه، سه‌رجه‌م ٢٦ نه‌فه‌ر بووین، کاک محه‌ممه‌دی ئه‌حمه‌دپوور سه‌رپه‌ل بوو، کاک وه‌ستا قادر مەولانپوور جێگر په‌ل بوو، چه‌ند سه‌د متر‌ێک دوورتر له ده‌سته‌ی ١ بنکه‌ێکمان دروست کرد، که له ناوه‌وه هۆده‌ێکی ۶x۵ی لێ هه‌ڵکه وتبوو بۆ حه وانه وه ی پێشمه رگه کان، ئاشپه زخانه و عەمباری خوارده مه نی به جیا بوو. ته ندوور بانێکی کۆنی لێبوو ئه ویشمان کردبۆ به حه مام بو خۆ لێشتن. له ته نیشت مه قه ڕه که جێگای ئه سپه کان بوو، له و لایتر جێگای سه گه کان بوو.
سێ سه‌گمان هه‌بوو له مرۆڤی گێژ و هێژ به وه‌فاتر. بۆ هاوینی١٣۶٣ به ته‌نیشت مه‌قه‌ڕه‌که‌وه هۆده‌یه‌کی چوار نه‌فه‌ریمان دروست کرد، بۆ کتێب خوێندنه‌وه. هه‌رچی ئه‌هلی کتێب خوێندنه‌وه بوو بۆی هه‌بوو به بێده‌نگی له‌وێ کتێبی خۆی ‌وه‌خوێنێ به حه‌جمینه‌وه.
هه‌ر چه‌ند دوژمن گونده‌کانی لێستاندین، به‌ڵام ساتێکیش له خه‌بات و به‌رخۆدان رانه‌وه‌ستاین ‌هه‌رئه‌وێ پا‌ییزێ که گونده‌کانمان چۆڵ کردن، ڕۆژ نه‌بوو له ‌سه‌ر جاده و به‌ر جاده و شیو و دۆڵ و گونده‌کان دا دوژمن له که‌مین نه‌خه‌ین و زه‌ربه‌ی لێنه‌وه‌شێنین، هه‌موو ڕۆژێک زه‌ربه‌یەکمان لێده‌وه‌شاند.
هه‌تا ڕژێم ناوی له جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ ئالان نابوو: (جاده‌ی مه‌رگ)!
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.