2rebendan_swed1.jpgئەم ساڵ بەرەو ٧٠ هەمین ساڵی دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەنگاو دەنێین.

بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزە و بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یادی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان و هەموو بناخەدانەرانی کۆمار و تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بە هاوکاری یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان و ناوەندی سویدی- کوردی، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بەشداری هونەرمەندانی دەنگ خۆشی گەلەکەمان، بەختیار ساڵح، ئەسعەد ڕەزازی و کیژۆڵەی لاو و دەنگخۆش باوان کەریمی بەڕێوە دەبات.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا ڕێزگرتنە لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد و هەڤاڵانی.
بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە.

b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_2rebendan_swed.jpg

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد