لە ڕێگەی ئەم ئاگادارییەوە بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، بە مەبەستی تیشک خستنە سەر دوایین گورانکارییەکانی جیهان،
ئێران و کوردستان و سیاسەتی ڕوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان، میوانداری بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبەکەمان دەکات.
هاتن بۆ هەموو لایەکە و بە بەشداریتان و بە دەربرینی بیروبۆچوون و ڕوانگەکانی خۆتان تیشک بخەنە سەر نێوەرۆکی باسەکان و بە تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکانتان دەتوانن بەرچاو ڕوونی زیاتر بدەن بە بەشداران و بە هەڵسەنگاندنی خۆتان خەسارناسی لە سەر ڕەوتی خەبات و تێکۆشانی ٧٠ ساڵەی حدک بکەن، هاوکات بە پێشنیارەکانتان چاکسازی بۆ هەرچی باشتر کردنی دۆزی ڕەوای کورد و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر بروانە لۆگۆی خوارەوە