newrozبۆ ئه‌م نه‌ورۆز و به‌هاره‌

بۆ غه‌ریبێ دوور له‌ یاره‌

یاریش هه‌مان کوردستانی دێرین و خاوه‌ن ژیاره،

ده‌بێ نه‌ورۆزانه‌م چ بێت!

بۆ ئه‌و خاکه‌ی هێشتا دیلی ده‌ستی بێگانه‌ و نه‌یاره‌

ئه‌ی کوردستان بۆ خۆت بڵێ: چیت به‌دیاری بۆ بنێرم!

تۆ خۆت مێرگی هه‌زار ڕه‌نگی سوور گوڵانی

تۆ خۆت باخچه‌ی ژین و گوڵجاڕه‌که‌ی گشت دڵانی

تۆ خۆت چرۆ و گۆپیته‌که‌ی سه‌رچڵانی

تۆ خۆت دیاریی و تاقه‌ گوڵه‌که‌ی ژین و گیانی.

بۆیه‌ منی غه‌ریبه‌که‌ی دووره‌ شاران

بۆ ئه‌م نه‌ورۆز و به‌هاره‌

جه‌ژنانه‌م ده‌وێ ،جه‌ژنانه.‌

کاتێ دڵم ئه‌یکاته‌ جێژن

که‌ چاوم هه‌ڵێنا سبه‌ی

تێر سه‌یری که‌م و ببینم

شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌ربه‌ستیم لێ دیاره‌ .

تاران

نه‌ورۆزی 2713

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.