newroz1یه‌كه‌م رۆژی به‌هاره‌

جێژنه‌ له‌گوندو شاره‌

ده‌شت و ده‌ر چۆن ه‌نگاوه‌

سه‌د جۆر گوڵی لێ رواوه

سروشت جوان و رازاوه‌

وه‌ك خاڵی كه‌و نه‌خشاوه‌

كوردستانم وه‌ك باغه‌

كوڕو كچی به‌ ده‌ماغه‌

ده‌بارێ ، جاروبارو تاو تاوه‌

بارانی ده‌ڵێی عه‌ترو گوڵاوه‌

مه‌وته‌نم ، به‌هه‌شتێكی ته‌واوه‌

نه‌ته‌وه‌م، به‌ غیره‌ت ناوی براوه‌

گه‌وره‌ كچ و، بوكی ماڵان

كه‌وتوونه‌ ، ده‌شت ونواڵان

دێن و ده‌چن ده‌خوێنن

به‌هه‌ستیان ، دوژمنان ده‌له‌رزێنن

رازاو هه‌مزه‌ پوور

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.