rasoul_arya_wrya.jpgوتووێژی کاک قادر وریا لەگەڵ کاک رەسووڵ ئاریا سەبارەت بە خوێندنی زمانی کوردی و چۆنیەتی دامەزرانی کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەراسەری کوردستان و

ئەرکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا و هەندێک زانیاری تایبەت بە قوتابیان و قوتابخانەکان و مامۆستاکانی شۆڕش لەم وتووێژەدا تیشکیان خراوەتە سەر.

١ ـ کتێبی ژیان و خەبات هەر بەرگێک بوو یان دوو ؟ چونکە لە سەر بەرگی ئەم کتێبەی تایبەت بە فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی گەورە ساڵان ( ساڵی ١٣٦٣ ) چاپ بووە نووسراوە: " ژیان و خەبات" (١)؟

وڵام: کتێبی ژیان و خەبات تا ئەو جێگایەی من لە بیرمە خانمی مریەمی ئەردەهاڵی کە خۆی فارسی زمانە و کوردیشی نە دەزانی بە یارمەتی خانمی پەروین حەسەنخاڵی کە لە دەفتەری سیاسی دانیشتبوون نوسراو و بۆ نەزەر لە سەردان ناردیانە کۆڕی سەراسەری بۆ نەزەر لە سەردان. دوای ئەوەی ئەوکات کوڕ چاوی پێداخشاندوە بڕیار درا کە بۆ دەسپێک لە هیچ باشترە بریار درا کە پەسند بکرێ. من لە بیرمە کە گرفتی عەسڵی بە رای من ئەوە بوو کە مریەم خانم لە نەزریاتی سیمینی باغچەبان بۆ دابەشکردنی زمانی کوردی کەڵکی وەرگرتبوو کە بە نەزەری من ( ڕەسووڵ ئاریا ) غەڵەت بوو. بۆ وێنە نووسیبووی لە کوردیسا وەک فارسی وشەی بێ بزوێن نیە! بەڵام من چەند وشەی بێ بزوێنم لە کۆبوونەوەدا  باسکرد کە تەنانەت ئەندامانی کۆڕیش سەریان سوڕما. وشەکانی وەک کزن، بزن کە لە موکریاندا من دەمزانی کە بزوێن ناگرن. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە نەماندەزانی ئەو دیاردەیە لە ناو دیالێکتەکانی دیکەشدا هەیە یا نا، شتەکە پیویستی بە لێکۆڵینەوەی زۆرتر هەبوو کە شتەکەمان زۆر زەق نەکردەوە.

ئەو کات تازە بەرگی یەکەمی گەڵاڵە کر بوو نە دوو بەرگ.

٢ ـ ئایا هەروا کە "ژیان و خەبات" کتێبی " ڕێنوێنی مامۆستا"ی هەبوو ، کتێبی خوێندنی زمانی کوردی (١) ، (تایبەت بە منداڵان) یش کتێبی "ڕێنوێنی مامۆستا" ی هەبوو؟

وڵام: نا ڕێنوێنی بۆ گوتنەوەی وانەکان نەبوو. بەڵام کەسانێک کە وەک مامۆستای شۆڕش وەردەگیران هەر وا بە گوترەکاری نەبوو. لەکاتی پشوودانی هاوین و بەر لەوەی مامۆستا وەرگیرابا، دەبوو بەشداری دەورەکانی تایبەتی کردبا. لەو کورشانەدا: ئەندامانی کۆڕ کە زۆربەیان پسپۆرئ شێوازی وانەگوتنەوە، دەروونناسی، ماتەماتیک، سرووشتناسی، فیزیک، شیمی، تەبیعی و ئەدەبیات بوون، مامۆستاکانیان ڕادەهێنا کە تا رادەیەکی زۆر کەم و کوڕیەکانی کەم دەکردەوە.

٣ ـ ساڵی خسوێندنی ١٣٦٠ ـ ١٣٥٩ کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی گەمارۆی خستبووە سەر ناوچە ئازادەکانی کوردستان، ئایا خوێندن لە ناوچە ئازادەکان هەبوو؟ لە کام ناوچە هەبوو؟ لە چ ئاستێک دا هەبوو ( سەرەتایی، ناوەندی و ....)؟

وڵام: رێژیم لە شاری مەهاباد و ناوچەی موکریان و زۆربەی ناوچەکانی کە دەسەڵاتی بە سەریدا نەبوو، دەستووری داخستنی قوتابخانەکانی دەرکرد. لە ساری مەهاباد مامۆستاکانی هەموو دەورەکان خۆیان تەرخان کرد کە بێ وەرگرتنی مووچە حازرن دەرس بڵێن ئەو بڕیارەش لە ئەنجوومەنی (کۆڕی) فەرهەنگیانەوە دەرکرا و قوتابخانەکانیش کرانەوە. لە دێهاتەکانیش کە هیزە سیاسییەکان مەجبوور بە دامەزراندنی کۆڕی پەروەردە و فێرکردن بوون. ناوچەی موکریان کە من خۆم بەشداری بووم، اوچەکانی دیکە نازانم.

b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_ktebi_zmani_kurdi.jpg٤ ـ پێش ئەوەی کتێبەکانی " کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەراسەری کوردستان" بگەنە دەست مامۆستایان، خوێندنی کوردی و زانستەکانی دیکە ( زانستی ئەزموون ، بیرکاری و .... ) بە هۆی ( بە یارمەتی) چ جۆرە کتێبێک تەدریس دەکران؟

وڵام: کتێبی کوردی‌یەک کە تایبەتی راهاتن بە کوردی بوو. هەر ئەو کاتی کە تازە ڕێژیم ڕووخا بوو، ژئێمە هەر لە ئەنجوومەنی فەرهەنگیدا لە مەهاباد خەریکی ڕێک و پێک کردنی ئەو کتێبە بووین و تەنانەت هاتە هانامان و کاتێکی باش بوو کە کەوتینە تەنگانە کەڵکی لێ وەرگیرا. لە سارەکاندا هەروەک رابردوو لە پۆلی ٢ بۆ سەرەوە لە کتێبە فارسییەکان کەڵکمان وەردەگرت. بەڵام لە پلی ١ کوردی‌یەک لە جێگای فارسی ١ دەخوێندرا. دەمان ویست ساڵ بە ساڵ تا کلاسی ٤ بە کاوەخۆ کوردی جێنشینی فارسی بکەین و لە ساڵی ٥ وە فارسیش بخوێندرێ.

٥ ـ تکایە ئەو ناوچانە و ئەو گوندانەی کە کۆڕی پەروەردە، قوتابخانەی لێ کردبوونەوە، وێرای ژمارەی تەقریبی قوتابیانیان، ناوبەرە؟

وڵام: من بە تەواوی ناتوانم وەڵامی بدەمەوە، من کە کۆڕم تەحویل دا تەقریبەن کۆڕ هاتبوە لای گەڵاڵێ و کۆنفرانسی ئاڵ و گۆڕ لەوێ پێکهات و مەسئولی بەشی ماڵی کۆڕ کاک ئەمیری قادری بوو کە بەداخەوە فەوتی کردووە. بەڵام ئەو سوێنانەی من لە بیرم بێ و بەڕیوەبەرم بۆ کۆڕ دیاری کرد بێ و بیرم یارمەتیم بکا بۆت دەنووسم. ناوچەی سنە ( کاک ئەمیر پاساخانی ) ناوچەی مەهاباد ( حوسێن ڕەحمانی ) ناوچەی سەردەشت ( خواڵێخۆشبوو مەلا محەممەد ، محەممەد قادری ) ناوچەی بۆکان ، نەغەدە، پیرانشار، دیواندەرە، ساین قەلا، سەقز و کامیاران، بانە و مەریوان و ڕەنگە زۆری تریش بێ کە بەداخەوە نەمتوانی ناوی مەسئولی کۆڕەکان لە ناو () بنووسم.

٦ ـ لەو کلاسە تایبەتییانەدا کە کۆڕی پەروەردە بۆ پێگەیاندنی مامۆستا پێکی دێنان، چ ئامووزشێک دەردا؟

ولام هەروەک لە سەرەوە باسم کرد، ئەندامانی کۆڕ هەموویان هەڵبژاردە و شێاوی ئەو کارە بوون کە یەکیان فەوق لیسانسی وانەگوتنەوە بوو، دووهەمی لیسانسی ڕیازی و دەورەی یەکساڵەی تەربیەت موعلیمی دیتبوو کە شێوازی وانە گوتنەوە، ڕەوانناسی مناڵ خوێند بوو، ٣ هەیان لیسانسی ڕیازی ٤ لیسانسی تەبیعی ٥ لیسانسی علوم اجتماعی، هەر کام لەوانە بۆ راهێنان و بەرز کردنەوەی زانستی مامۆستایانی شۆڕش وانەکانی تایبەت بە بواری خۆیان ( شێوازی دەرس گوتن، ڕوانناسی مناڵ ، ڕیازی ، شیمی، فیزیک، تەبیعی، ئەدەبیات و ئابووری ) دەرس دەگوترا و بە تایبەت لە کاتی پێویستدا لە پسپۆڕانی ناو حیزب و کوردستان و ناو شارەکان کەڵکمان وەردەگرت. بە تایبەت لە بیرمە بۆ کورشی هاوینی لە گاگەش بۆ گوتنەوەی ڕێزمانی کوردی لە حیزب یارمەتیمان وەرگرت.

٧ ـ کۆڕی پەروەردە تەینا کتێبەکانی پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتایی و کتێبی " ژیان و خەبات " ی ئامادەو چاپ کرد. ئەدی خوێندن لە پۆلەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم دا چۆن بوو؟ کتێبەکان ئایا هەمان کتێبەکانی "آموزش و پرورش" ی ئێران بوون؟ شەرحی دەرس بە کوردی یان بە فارسی بوو؟

وڵام: بەڵێ وابوو.

٨ ـ ئێستا کە ئاوڕ لە سەردەمی مامۆستایەتی خۆت دەدەیەوە، لە سەر شێوازی ئەو کاتی خوێندن بە کوردی بە تایبەتی لە پۆلی یەکەم دا> چ تێبینی‌یەکت هەیە؟ ( مەبەستم لە فێرکردنی ئەلفوبێ و ڕێنووس بە گوێری کتێبەکانی ئەو کاتە). خاڵە لاواز و بەهیزەکانی کتێبی ئامادەکراو یا کتێبە ئامادەکراوەکان چ بوون؟

وڵام: نە ئێستا و نە ئەوکات لە ئەلفوبێی ناو کتێبەکان ڕازی بووم ، کوردی یەکێک لە زمانە پڕ دەنگەکانی تاقانەی دنیایە کە من لە دانشگای سئێد دەرسێکم هەڵبژارد کە تایبەت بە دەنگەکان بوو، بۆ وێنە ئوساتدەکەی من دەیتوانی دەنگی ئا بە ٥ شێوە دەربڕێ تەنیا من وەک کورد دەمتوانی لاسایی بکەمەوە و ٣ یا ٤ دەمەلاسکە بکەم، کە ئەوە خۆی سرنج ڕاکێشە. ىڕوانە کوردەکان چۆن خەریکن کە دەنگەکان هەڵپەرتێون یا بیانسڕننەوە. دەیانەوێ بڵێن ع ـ غ ـ ح ـ خ ... کورد پێویستی پێی نییە، نازانن کە دەنگەکان چ پلەیەکیان هەیە. کورد ٢ جۆر ل: ڵ ـ ر:ڕ هەیە بە هەمان شێوە دوو جۆر ک هەیە وەک کارت و کێرد کە کاف لە موکریاندا وەک یەک نایەنەوە یان دوو جۆر گاف هەیە وەک گێڕ و گڕ، گورگ، کێبوردی تایبەت بە کوردی نییە، لایان وایە ئەوە موشکلی فرە دەنگی زمانی کوردی‌یە. هیوام وایە کە کورد و کوردی زاناکان دەنگە نزراوەکانی ناو کوردی ببیننەوە و نە هێڵن لەوە زیاتر سەر و گوێلاکی بشکێ.

نە کتێبی ١ ی کوردی کە خۆشم بۆ نووسینی کۆڵە سوچێکم بە دەست بوو بە دڵمە نە کتێبەکانی ئێستا ، کتێب بۆ مناڵان و قوناخەکانی تەمەن، دەبێ شیاوی وێنەی سرووشتی ناوچەی ژیان، هەڵس و کەوتی ڕەوتی مێژوو و کولتوریسەردەم و بابەت، جوڵێنەری هەست و بزوێنی تاڤگەی هێز، گەمەی دابەزینی مەبەست بێ.

درۆشانەوەی جەوهەری زانست بێ لە بنەرەتەوە یانی لە پۆلی ١ تا ئاخر هەمووی پێگەی هەڵێنجاو بێ لە سرووشت بۆ تێگەیشتن و پێگەیشتن، کە ئەوە ڕەچاو ناکرێ و زۆرتر فاتیحایە خوێندنە بۆ ڕووحانەتی زانست و عیلم.

٩ ـ ئەگەر لە سەر ڕووبەری ناوچەی تێکۆشانی کوڕی پەروەردە ، ژمارەی مامۆستایان و قوتابخانەکان و قوتابییەکان، ژمارەی دەورەکانی پێگەیاندنی مامۆستا و لە ئاستی کوردستانیش دا، زانیاریت هەیە بۆم بنووسە.

وڵام: ئەوەم تا ئەو رادەی دەمزانی وەڵام دایەوە.

١٠ ـ ئایا لە ناوچەکانی دیکە ( جگە لە موکریان ) کوڕی پەروەردە، تێکۆسانی هەبوو؟ ( مەبەستم لە سەقز بۆ خوارەوەیە: سەقز، سنە، مەریوان، دیواندەرە، سنە کامیاران و هەورامان و .... )

وڵام: بەڵێ تەنانەت ناوی بەڕیوەبەری کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سنە لە ناو پەرانتیزدا نووسراوە یانی کاک ئەمیر پاشاخانی بوو.

.......................................

نووسینەوە: حەمەرەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیارەنگ

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.