halabja‌هەڵەبجە
تۆ داستانی تراژیدێکی بە گڕ و فرمێسک نووسراوی

‌هەڵەبجە
‌تۆ زامیکی گەورەی کوردی کە هێشتا سارێژ نەکراوی

‌هەڵەبجە
‌تۆ تابڵۆی باوکێکی چماوە بەسەر ڕۆڵەی هەناسە براوی

‌هەڵەبجە
‌تۆ هەزارن وینەی خەمناکی،لە دیوی عەداڵەت هەڵناوەسراوی

‌هەڵەبجە

‌تۆ گوڵە سوورەی ویشک بووی بێ باخەوان و ئاو نەدراوی

‌هەڵەبجە

‌تۆ هاواری نەبیسراوی هەزاران کوردی لە گەروو دا خنکاوی

‌هەڵەبجە

‌تۆ تاقە منداڵی دەرچوو لە بنەماڵەیەکی گیان داپلۆخاوی

‌هەلەبجە

‌تۆ ساڵێ ١ڕۆژ سەردێری خەبەران و ئیترلە بیر کراوی

‌هەڵەبجە

‌تۆ دایکی پرچ سووتاوی دەم بە گریانی لە کۆرەو بەجێماوی

‌هەڵەبجە

‌تۆ هاوار و دادی گەلێکی،دوای ٢٥ ساڵ هێشتا نەبیسراوی

‌هەلەبجە

‌تۆ سومبول و شەهیدی پایەبەرزی کوردی ماف خوراوی

‌کرنۆش بۆ تۆ هەڵەبجە.

‌مستۆ٢٠١٣

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.