adebuhonerله‌ وه‌ڵامی کچه‌که‌ما که‌ لێی پرسیم :
" بۆچ پێی منت به‌م جیهانه‌ کرده‌وه‌؟"
چوونکه‌ سه‌رده‌م سه‌رده‌می شه‌ڕ بوو
ئه‌وینم ده‌ویست ، ئه‌وین

بۆ هه‌ستکردن به‌ ئۆقره‌ و سوکنا له‌ ژین .

چوونکه‌ ‌ته‌مه‌نم سی تێپه‌ڕاندبوو

سه‌رتاپای ناخی ته‌نیبووم

ترسی ژاکان و هه‌ڵوه‌رین

پێش پشکووتن و چرۆده‌رکردن.

چوونکه‌ دابڕان و جیابوونه‌وه‌ په‌یڤێکه‌

ته‌نێ بۆ پیاو و ژنان

نه‌ک بۆ دایک و زارۆکان

هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ قه‌ت ناتوانی بڵێی:

" دایکه‌ پێشووه‌که‌م "

ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی به‌خاک ئه‌سپێری لاشه‌ و ته‌رمه‌که‌م .

له‌م جیهانه‌دا هیچێ شک نابه‌م له‌ توانایدا بێت

جیایی و دابڕان بخاته‌ به‌ینی دایک و مناڵ

ته‌نانه‌ت‌ نه‌فره‌ت ،یانژی مردن و نه‌مان.

ئه‌زانم ئێستێ له‌ من بێزاری

چوونکه‌ دیده‌تم ئا به‌م جیهانه‌ ڕۆشن کرده‌وه‌

ته‌نیا هه‌ر له‌به‌ر ترس له‌ ته‌نیایی و ته‌نیامانه‌وه‌

قه‌تیش نامبه‌خشی

هه‌تا ئه‌و کاته‌ی منداڵه‌که‌ی خۆت له‌دایک ببێ

که‌چی تۆ به‌رگه‌ی خۆڵه‌مێشه‌که‌ی هه‌ڵقرچێنه‌ری

ئاوات و خولیای دوور دوورت ناگری..

تاران

23ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.