draso_karwan.jpgنوێکردنەوەی سروودی من لاوی کوردم بە ژەنیاری پیانۆ، دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە، ئۆرگ ئارام ئیزەدپەنا و زەربی ئاوات ئیزەدپەنا و بە دەنگی هونەرمەندی لاو و گەنج

کاک کاروان حەکیم‌زادە. شایانی باسە کە ئەم سروودە پێشتر لە کۆڕی هونەری حدک لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی دا گوترا بوو، دواتر لە بناری قەندیل لە ٨ی مارسی ١٩٨٨ جارێکی دیکە گوتراوەتەوە.

ئەمجارە بە شێوازێکی سەردەمیانە و لە شەویادی چلەدا (یەڵدا) و لە یادی ٨٩ ساڵەی لە دایکبوونی شەهید دوکتور قاسملوو لە قەڵای دێموکرات لە نێو ئەندامانی حیزب و بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەڵدای خوێناوی دا بە دەست ڕەنگینی کاک دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە و وەک ڕێز و وەفایەک بۆ لە دایکبوونی شەهید دوکتور قاسملوو و شەهیدانی یەڵدای خوێناوی لێدرا و نوێ کرایەوە. دەستخۆشی بۆ کاک دفوکتور ئاسۆ و کاک کاروان حەکیم‌زادە و برایانی ئیزەدپەنا و کاک سۆران.

...........................................

قه‌سه‌م به‌ گڵكۆی پێشه‌وای نه‌مر

بۆ ئاواتی كورد ته‌یار و خوێنگر

ده‌ست ده‌ده‌مه‌ چه‌ک دەڕۆم بۆ كێوان

تاریكی شه‌وێ ده‌كه‌م به‌ به‌یان

من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده‌

ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده‌

b_300_220_16777215_00_images_video_draso_karwan1.jpgهه‌زاران لاوین له‌م كوردستانه‌

گیانبه‌خت ئه‌كه‌ین بۆ گه‌ل شێرانە‌

وه‌ک هه‌ڵۆی بە سام لە کێوان دەفڕین

بۆ سوڵح و ئاشتی به‌ وێنه‌ی كۆترین

من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده‌

ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده‌

له‌ ژێر مووشەک و بۆمب و فرۆكه‌

له‌شم كون‌كون كا گوللـه‌ بازووكا

هێندەی دیش هار بێ گورگی دڕنده‌

بۆ به‌نده‌ نابم هیچ كات به‌ به‌نده‌

من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده‌

ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده‌

براکەی‌ترم قەڵەم بەدەستە

بۆ هەستی خەستی ئاشتی مەبەستە

دەڵێ بە جیهان ئازادیخوازین

بۆ ئەو ئازادی‌یە گشتمان گیانبازین

من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده‌

ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده‌

قه‌سه‌م به‌ گڵكۆی قاسملووی نه‌مر

بۆ ئاواتی كورد ته‌یار و خوێنگر

ده‌ست ده‌ده‌مه‌ چه‌ک دەڕۆم بۆ كێوان

تاریكی شه‌وێ ده‌كه‌م به‌ به‌یان

من لاوی كوردم، كوردی ئه‌م سه‌ده‌

ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده

نووسینەوەی شێعر: حەمەڕەسووڵ کەریمی

ماڵپەری گیارەنگ www.giareng.com

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.