mndalani_qela.jpgسروودی ڕۆڵەی کورد لە لایەن گوڵ خونچەکانی قەڵای خۆراگری دێموکرات، ئەم گرتە ڤێدیۆیە پێشکەش بە زمانی دایک و پێشکەش بە هەموو گوڵ خونچەکانی

ئەمرۆی گەلەکەمان، کە نەوەی داهاتووی گەلەکەمانن.

ئەم گرتە ویدیۆیە لە ڕۆژی جیهانی مناڵان لە ساڵی ٢٠١١ ی زائینی لە قەلای خۆڕاگری دێموکرات هەڵگیراوەتەوە و هیوادارم کە مناڵە چاوگەشەکانی ئەو کات خۆیان لەم گرتە ویدیۆیەدا ببیننەوە و تەمەنیان درێژ بێ.

سروودی ڕۆڵەی کورد

دایە گیان بەسە سەرت هەڵێنە

ڕۆڵەی دلێری کوردت ببینە

وەک هەڵۆی سەرشاخ باڵ دەوشێنێ

موژدەی ئازادی و خۆشیت بۆ دێنێ

دایە گیان بەسە سەرت هەڵێنە

ڕۆڵەی دلێری کوردت ببینە

موژدەی شانازیت بۆ دەخوڵقێنێ

ئاواتی کۆنت بۆ وەدی دێنێ

دایە گیان بەسە سەرت هەڵێنە

ڕۆڵەی دلێری کوردت ببینە

پەت و سێدارە نایان ترسێنێ

هیچ هێز ناتوانێ بیان شکێنێ

دایە گیان بەسە سەرت هەڵێنە

ڕۆڵەی دلێری کوردت ببینە

…………………………………….

سروودی ڕۆڵەی کورد

وتنی:

گوڵ خونچەکانی قەڵای دێموکرات

ڕۆژی جیهانی مناڵان ساڵی ٢٠١١ ی زائینی

فیلم هەڵگر:

حەمەرەسووڵ کەریمی

مونتاژ:

ماڵپەری گیارەنگ

www.giareng.com

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.