soran aminiماڵپەری گیارەنگ تەمەنیک ئەرک و چالاکی لە بواری راگەیاندن و خزمەت بە رزگاری گەل ونیشتمان دا رۆلی بەر چاو دەبینی.گیارەنگ ئێستا دوای دە سال تێکۆشان بە هۆی لێهاتوویی بەرێوبەری ماڵپەر و سیاسەتی گشتی، بۆتە بەشێکی دانەبراوی هەموو بنەماڵەیێکی ئازادیخوازی کورد، کە جێی خۆیەتی پر بایخ بوونی

ئەو راگەینە لە پەیوندی بە کار و تێکۆشانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەت رۆژهەڵات رەنگدانەوەیێکی پوزوتیڤی لە بیروفکری ئازیخوازی کورد دروستکردو لە هەمانکاتدا جورێک وشیاری نەتەوەیی بە گەنجانی ناو کوردستان بەخشیوە، بە کورتی و گشتی ماڵپەری گیارەنگ لە هەموو بوارەکانی نەتەوەیی، خەباتی نەتەوایەتی، ژنان، لاوان و تەنانەت دەنگی جیابیراندا هەنگاوی زۆر سەرکەوتووانەی ناوە و خزمتێکی مێژوویی بە رەهەندی شۆرش و زەمانی کوردی کردوە. بۆیە چیم نیە لەوە زیاتر بڵێم بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵی تێکۆشانی سایتی گیارەنگ لە پێناوی کورد و کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی خوم ئاراستەی پێشمەرگەی ماندوونەناس کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی و باجی شلێر دەکەم، هیوای لەش ساغی و سەربەرزی لە کارەکانیان دا بوۆدەخوازم، سەرکەوتن لە هەموو بوارەکانی ژیانیان دا بۆ بە ئاوات دەخوازم و هیوادارم کە سەربەرزی بە دەست بێنن.
سۆران ئەمینی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.

گیاڕەنگ