"گیاڕه‌نگ"، شاپه‌ڕێکی دره‌وشاوه‌ی ناو جه‌نجاڵستانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردی. ڕێناس جاف
تێپه‌ڕاندنی 10 ساڵ کار و خه‌بات و چالاکیی به‌رده‌وام و بێوچان له‌ناو دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی دا ته‌مه‌نێکی که‌م نییه‌ و گه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ پشت ئه‌ستوور به‌ خه‌مخۆریی و په‌رۆشیی و دڵسۆزیی به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمان نه‌بووایه‌، زه‌حمه‌ت بوو تا به‌و هه‌موو ساڵانه‌ بڕی کردبا و تاقه‌تی هێنابایه‌.
ساڵیادی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ پیرۆز. برایم زێوەیی
به‌ بۆنه‌ی داگیرسانی مۆمی 11ساڵه‌ی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ ، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ، پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ر چی باشتر بۆ کارگێران و هه‌ڵسووراوانی ماندوویی نه‌ناسی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ زێده‌ خۆشه‌ویسته‌ و به‌ تایبه‌ت ، هاوڕێی تێکۆشه‌رو ماندوویی نه‌ناس کاک حەمه‌رەسووڵ کەریمی، به‌ ئاوات ده‌خوازم.
مالپەری گیارەنگ تەمەنیک ئەرک و چالاکی لە بواری راگەیاندن. سۆران ئەمینی
ماڵپەری گیارەنگ تەمەنیک ئەرک و چالاکی لە بواری راگەیاندن و خزمەت بە رزگاری گەل ونیشتمان دا رۆلی بەر چاو دەبینی.گیارەنگ ئێستا دوای دە سال تێکۆشان بە هۆی لێهاتوویی بەرێوبەری ماڵپەر و سیاسەتی گشتی، بۆتە بەشێکی دانەبراوی هەموو بنەماڵەیێکی ئازادیخوازی کورد، کە جێی خۆیەتی پر بایخ بوونی
بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگی ماندوونەناس. حەسەن حاتەمی
بەبۆنەی تێپەڕینی دەیەی یەکەمی مۆمی تەمەنی ماڵپەڕی گیارەنگ، چەپکەگۆڵی خۆشەویستی و ڕیز و وەفا بۆ بەڕێز کاک حەمەڕەسووڵ، شلێر خانم و هەموو ئەو کەسانەی ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچونی ئەو ماڵپەڕە ماندوونەناسە دەکەن. هاتنە نێو دەیەیەکی دیکەی خزمەتی گیارەنگ
ئاره‌زوومه گیارەنگ ڕاستگۆیانه، بێ لایانانه و باشتر له ڕابردوو ئه‌رکی ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی بەجێ بگەیێنێ. سیروان حەفیدی
خۆشحاڵم که ماوه‌ی ده ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخوونی و کوێره‌وه‌ری، له پێناو خه‌باتیڕه‌وشنبیری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری، به خۆت و ماڵپه‌ڕهسه‌ر سه‌وزه‌که‌ی گیاڕه‌‌نگ، سه‌رکه‌وتووانه‌ ته‌مه‌نی پڕ له شانازیتان به‌ڕێ کرد.قۆناخی یازده ساڵه‌ی ژیان و تێکۆشانتان ده‌ست پێکرد،
گیارەنگ سایتێکی مولتەزیمە و لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی دا سنووری دیاری کراوی خۆی هەیە. کوێستان فتووحی
سەرەتا بەبۆنەی 10 ساڵەی تەمەنی پڕلە بەرهەمی سایتی گیاڕەنگ وهەڵکردنی مۆمی 11 ساڵەی تەمەنی، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ئەو سایتە جوانە، کاک حەمەڕەسووڵی زەحمەتکێش دەکەم، هیوادارم کاک حەمەڕەسووڵ هەر تەمەن درێژ بێ بۆ خزمەتی زیاتر بە کاری رۆژنامەوانی. لە پێوەندیی لەگەڵ خزمەتەکانی گیاڕەنگ‌دا دەبێ بلێم
سوپاس و پێزانینی بەڕیوەبەری ماڵپەری گیارەنگ. حەمەرەسووڵ کەریمی
سەرەتا خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە وەک مرۆڤێک لە هەندەران و لە تاراوگە توانیومە ماڵێک و پەنجەریەک بەرەو خۆر، بۆ بەشێک لە کوردان و ئازیزانی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی ولات درووست بکەم و لە ڕێگای ئەو لاپەرە ئێلکترۆنی‌یەوە خزمەت بە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری کوردی بدەم و رایەڵکەیەکی بەرین بۆ پەیوەندی گرتنی مرۆڤەکان بە یەکەوە درووست بکەم.
گیاڕەنگ، ١٠ ساڵ بەردەوامی و راستگۆیی! مەریوان نستانی
مێژووی ڕۆژنامەنووسی ئەلیکترۆنی لە دنیادا هێندە کۆن نی‌یە و لە نێو کوردانیش دا بەهەمان شێوە و بەڵکو تازەتریشە، زۆر کەم ماڵپەڕی کوردی هەن، کە بۆ ماوەیەکی ئاوا دورودرێژ و بەردەوام لە خزمەتکردن دابن و لە کار و تێکۆشانیان نەوەستن. یان لانیکەم بەردەوامبن لەسەر رێچکەی خۆیان. شتێکی ئاسایی‌یە ئەگەر گیاڕەنگ هێندێک جاران
گیارەنگ زیاتر بەدوای چۆنیەتیدا دەڕوات نەك چەندێتی. هاوار بازیان
گیارەنگ سڵاو! هەمیشە وەك یەكێك لەو پێگە ئینتەرنێتییانەی كوردی سەیرت دەكەم كە لەڕووی بەرپرسیارییەتییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ نووسین و رووداوەكاندا دەكەی. رەنگە لەبارەی رووماڵكردنی هەواڵەكان و خستنە بەرباسی لێشاوی گۆڕانكارییەكانی رۆژانە زۆر بەدەست و كارا نەبی، بەڵام تەواو دڵنیا بوومە لەوەی گیارەنگ
تەمەنی زێرینی گیارەنگ، هەموو کات بەهاری و لە گەشەدا بێت ! مەجید ئەلیاسی
پیشەی رۆژنامەگەری کوردی خاوەن مێژوویەکی زۆر کۆنە و رابردوویەکی پر لە شانازی و رووناکی بۆ خۆی لەو بوارەدا تۆمار کردوە. ماڵپەری خۆشەویستی گیارەنگ بۆتە درێژەدەری ئەو رێگا پیرۆزە. لەم کاتەدا کە بە سەردەمی زانست و تکنولوژیا ناسراوە، زۆر پێوێستە رووناکبیرانی کورد هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان بخەنە گەر
بژیت-هێزی-پێشمەرگە،-دوژمن-نەسیبت-مەرگە-هونەرمەند-ڕەسووڵ-نادریدوابە دوای هێرشی بەربڵاوی پاسدار و هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان زۆر بە بەربڵاوی و بە...
سڵاو-لە-پێشمەرگە-و-ڕۆژی-پێشمەرگە-عەبدووڵا-حەسەنزادەلە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان­داین. بە درێژایی مێژووی خەباتی پێشمەرگە و پانایی کوردستان و قووڵایی باوەڕی پێشمەرگە و بەرزایی ورەی پێشمەرگە لە قەڵافەتی پڕشانازیی پێشمەرگە...
وەفایەک-بۆ-کچان-و-ژنان-و-دایکانی-نێو-شۆڕش-بە-گشتی-و-بە-تایبەتی-لە-ریزەکانی-حدک-داخەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رزگاری قۆناخی جۆراوجۆری بە خۆیەوە دیتووە و لە هەموو ئەو قۆناخانەشدا شۆرشگێران بە پێێ توانای خۆیان لە مەیدانی نەبەرد و بەربەرەکانی دا بەشداریان کردووە...
گێڕانەوەی-چەند-بەسەرهاتێکی-خۆشی-ژیانی-پێشمەرگایەتی-بەشی-دووهەم-محەممەد-سلێمانیساڵی ١٣٧١ ی هەتاوی بوو و بنکەو بارەگاکانمان لە لێوژێی بناری قەندیل بوون و هێشتا بەرەو قووڵایی خاكی کوردستانی باشوور لە ژێر فشاری هێزە باڵا دەسەتکان دا نەگواستبوونەوە و ناوچە سەرسنووریەکانمان...
پیلانێک-لە-دژی-خوێندنی-کوردی-لە-کەرکوک-رەزا-شوانلە دوای پیلانە سێ قۆڵییەکەی رۆژی (١٦ی/ ئوکتۆبەر/٢٠١٧) دا، کە کەرکوک لە لایەن سوپای عێراقی شیعستان و (الحشد الوحشي) و پاسدارانی ئێرانی سێدارە و میتی تورکیای زیندانستانەوە،بە تازەترین و...
گێڕانەوەی-چەند-بەسەرهاتێکی-ژیانی-پێشمەرگایەتیم-بەشی-یەکەم-محەممەد-سلێمانیبەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی سەرکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر دوا شوێنەواری حکوومەتی شا لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا، لە شاری مەهاباد، لانکی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد، بە دەستی بەهێزی...
ڕۆژنامه‌ی-کوردستان-ژمارە-٧١٥-لە-ژێر-چاپ-هاته‌ده‌رڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧١٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک...
ملیت-های-ایران-و-انسان-های-ناسیونالیست-و-دیکتاتورگرا-1من امروز این نوشته رامی خواستم اختصاص دهم به سفر احتمالی انسان به کره مریخ در سال 2028 یا 2048 دارای آب وهوا اگرسال 2048 باشد، شاید من دیگر نباشم. مگر اینکه 107 سال عمر کنم! این که من خودم در...
گرنگی-پەرتوک-لە-دیدی-ناوداران-دا-رەزا-شوانپەرتوک یەکەمین مامۆستای مرۆڤە، سوودەکانی خوێندنەوەی پەرتوک هێندە زۆرن نایەنە هەژماربکەین.. جیاوازییەکی زۆریش لە نێوان ئەو کەسانەدا هەیە کە پەرتوک دەخوێننەوە لەگەڵ ئەوانەی کە پەرتوک...
تەڕاویلکەی-خەبات،-نان-و-ئازادی-فڕین-بەسەر-پێدەشتەکانی-تەڕاویلکەدا-و-گەڕان-بە-دوای-ناسنامەی-شێوێندراودا-بەشی-دەیەم-عەزیز-شێخانیمرۆڤەکان لە خاکی خۆیاندا ئارام ناگرن و بەدوای ژیانێکی باشتر و ئارامتردا وشکانی و ئاوەکان دەبڕن. بەشێکی زۆر لە خۆشییەکان لە دوورەوە بە تام و چێژن و کاتێک مرۆڤ دەستی لە خەونەکانی گیردەبێ، تام و...
ڕاگەیەندراو-کۆچی-دوایی-تێکۆشەری-دێرین-ئەحمەد-ئاغای-خاڵتاوێشەوی ٧ی سەرماوەز(٢٨ی نوڤەمبری ٢٠١٧)، کاک ئەحمەد ڕەسووڵی ناسراو بە ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ، لە تەمەنی٧٧ ساڵی‌دا لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شاری هەولێر، کۆچی دوایی کرد. ئەحمەد ئاغا خەڵکی گوندی...

گیاڕەنگ ئەو سەرچاوەیەی کە ڕۆژانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری کەڵکی لێ وەردەگرم. ئازاد بانەیی

azad baneiلە ڕۆژانەی سەرەتای ئاشنا بوونم بە ماڵپەڕی گیاڕەنگ هەموو کات بیرۆکەی ئەوەم لا درووست دەبوو کە تۆ بڵێی ڕۆژێک دا بێت منیش بتوانم ماڵپەڕێکی ئاوام هەبێ و ڕۆژانە هەواڵ و بابەت و نووسینەکانی خۆم و خەڵکانی دیکەشی تێدا بڵاو بکەمەوە؟ پاش چەندین ساڵ لە ماڵپەڕێکی سیاسی دا دەستم بە کار کرد و ڕۆژانە هەواڵ و کارو چالاکی تێدا بڵاو دەکەمەوە.

ئیستا کە خۆم کەوتوومەتە ئەو بوارەوە هەست پێ دەکەم و دەزانم کە بەراستی بەڕێوەبردن و بەڕۆژ کردنەوەی ماڵپەڕێکی گشتی وەک گیاڕەنگ چەندەی کات و وزە دەوێت. ماڵپەڕی گیارەنگ یەکێک لەو دەگمەن ماڵپەرە کوردییانە کە بۆتە نوێنگەی زۆر بیر و بۆچوونی جیاواز و تەنانەت خەڵکی بۆ ناساندنی کێشە و گرفتە سەخسییەکانی خۆشیان هانای بۆ دێنن. نازانم ئەوە لە سیاسەتی کاری ماڵپەڕەکەوە سەرچاوە دەگرێ یان لە دڵفراوانی و گەورەیی بەڕێوەبەرەکەیەوە کە بە درێژایی تەمەنی، هەم خۆی و هەم بنەماڵە و کەس و کاری لە خزمەت کردن بە خەڵک و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانی گەلەکەمان بێ سڵەمینەوە لە کەندوکۆسپەکان بەردەوام بوون. گیاڕەنگ زۆر جاران تووشی قەیرانی دارایی و تەنانەت ڕووبەڕووی هەڵوێستی سیاسی و تەنگوو چەڵەمەی جیهانی بەربەرینی ڕایەڵە ئینتێرنێت بۆتەوە، بەڵام تاکوو ئێستاشێ لەگەڵ دا بێت هەر لە سەر سیاسەتی ڕاستەقینە و پاک و بێگەردی خۆی بەردەوام بووە و هیچکات ڕێگەی نەداوە کە گۆڕانکاری لە کەش و هەوای سیاسی دا کاربکاتە سەر سیاسەتی بەجێی. ئێستا ئیتر گیاڕەنگ بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و کەم کەس هەیە کە لەگەڵ یەکەم ساتەکانی ئاشنا بوون لەگەڵی دا بتوانێ کۆتایی بە دۆستایەتی و خۆشەویستی ئەو ماڵپەڕە ڕەنگینە بێنێت.

من جگە لە پیرۆزبایی گەرمم بە بۆنەی هەڵکردنی مۆمی دەساڵەی تەمەنییەوە، لە قووڵایی دڵمەوە ئاواتی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم و هیوادارم کە لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور دا ببێتە ناوەندێکی گەورە بۆ وەشان و بڵاو کردنەوەی ئەدەبیاتی شۆڕش و خۆڕاگری و سڕینەوەی ئاسەواری زمانی بێگانە لە ناو زمانی کوردی دا و ببێتە لەمەپرێکی قاییم لە بەردەم هێرشی کولتووری بێگانە.

سڵاو لە گیاڕەنگ و بەڕێوەبەرانی

لەگەڵ ڕێزی بێ کۆتاییم

مستەفا مامە قالە " ئازاد بانەیی"  

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

:: ماڵپەری قوبادی ئارشێوێک لە گۆرانی ڕەسەنی کوردی و سروودی نیشتمانی


:: گیارەنگ ماڵپەرێک بۆ هەمووان و ئی هەمووان گیارەنگ پێویستی بە هەمووان هەیە.