hawar bazianگیارەنگ سڵاو! هەمیشە وەك یەكێك لەو پێگە ئینتەرنێتییانەی كوردی سەیرت دەكەم كە لەڕووی بەرپرسیارییەتییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ نووسین و رووداوەكاندا دەكەی. رەنگە لەبارەی رووماڵكردنی هەواڵەكان و خستنە بەرباسی لێشاوی گۆڕانكارییەكانی رۆژانە زۆر بەدەست و كارا نەبی، بەڵام تەواو دڵنیا بوومە لەوەی گیارەنگ

زیاتر بەدوای چۆنیەتیدا دەڕوات نەك چەندێتی، هەر بۆیە بڕوام بە سەركەوتنت هەیە.

دڵنیام لەوەی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕێك یان تەنانەت لاپەڕەی یەك بڵاڤۆك زۆر ئاسان نییە و كۆمەڵێك وردەكاری و بەرپرسیارێتيی دیار و شاراوەی تێدایە، بۆیە ئەو گلەیییەی سەرەوەم زیاتر بەو راستییە بەستووەتەوە كە گیارەنگ-یش وەك زۆربەی پێگەكانی تری ئینتەرنێتی كێشەی كەمبوونی ستافی كاری هەیە.

بەنیاز نیم لەو پەیامە كورتەمدا باسی هەموو شتە دووبارە و دیارەكان بكەم یان لەیادی دامەزراندنتدا هەر بەخواستنی هیوایەكی سادە بۆ سەركەوتن نووسینەكانم بەكۆتا بێنم، بەڵكوو به تەمام باسی چاوەڕوانییەكانی خۆم لەو ماڵپەڕە بكەم، بەتایبەت كە ئێستە رمێنی زۆرینەی ناوەندەكانی راگەیاندن هەر بە ماڵپەڕ، رۆژنامە و رۆژنامەنووس، تەلەڤزیۆن و كۆوار و ... تاد كەوتووەتە سەر شەڕە دندوكە و هەڵدانی تۆمەت و چەواشەكاری، بۆیە زۆر بەگرینگی دەزانم گیارەنگ رێچكەی خۆی بزر نەكا و یەكێك لەو كەناڵانەی راگەیاندن بێ كە خوێنەر متمانەی پێ بكا و كەمترین گومان لە مەبەستەكانی پشت دەقەكانی هەبێ.

هەروەها بوونی سەربەخۆیی لە كاری راگەیاندندا كە دواجار بێلایەنی و هێزی كاریگەربوون دروست دەكا كە دوا وێستگەی هەر رۆژنامەگەرییەكەی پیشەیییە، بۆیە بەگرینگی دەزانم تا گیارەنگ-ی خۆشەویست راهێنانی زیاتر لەو بوارەشدا بكا، چونكە بەدووری نازانم لەگەڵ ئازادیی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو ماڵپەرە بتوانێ ئەركێكی زۆر گەورەتر و هەستیارتر لە ئێستەی وەربگرێ، جا چ باشتر هەر لە ئێستەوە ئەو ناوەندەی میدیایی بتوانێ زياتر تاقیكاری لەسەر رۆژنامەگەرییەكی پیشەیی و دروست بكا.

سەركەوتنی گیارەنگ و هەر كەناڵێكی تری راگەیاندن كە تاكە مەبەستی گواستنەوەی راستییەكان بێ، هیوای هەمیشەیی منە.

سەركەوتوو بن/ هاوار بازیان

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید مەلا ئاوارە

شەهید مەلا ئاوارە
لاپەرەی تایبەت بە ژیان و خەباتی کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتی کورد شەهید مەلا ئاوارە