hussen hassanzadehگیارەنگی خۆشەویست و لە بەردڵان، وا ساڵێکیدیکەش بە تەمەنی پڕ لە خزمەت و شانازیت زیاد بوو، زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە لە سەرەتای دەست بەکاربوونتەوە هاوڕێتم و کەم شەو و ڕۆژ هەبووە و هەیە کە بۆ جاریک و دووجار و چەند جاریک سەردانم نەکرد بێ و سوودم لە بەرهەمە رەنگێنەکانت وەر نەگرتبێت و دەگەڵت دا نەکەوتبمە باس و گفتووگۆ.

لە بەر چاوو دڵ و دەروونی مندا ئاوای، هەر ئەو ڕۆژەی کە وەشانی خۆت تێدا دەست پێ کرد، ڕۆژی بە گژداچوونەوەی زوڵم وستم ، ڕۆژی خۆڕاگری و فیداکارییە ، ئەو ڕۆژەیە کە داگیرکەرانی کوردستان لە ٢٤/٠٤/١٩٧٤دا شاری جوان و مەکۆی کوردایەتی، قەڵادزی یان بە بۆمبی ناپاڵم بۆردوومان کرد و خەڵکێکی زۆریان شەهید و بریندار کرد، تۆش ١٠ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژیکی وادا، بۆ ڕیز گرتن لە یادی شەهیدانی ئەو رۆژەی شارەجوانەکەی قەڵادزی وەشانی خۆت دەست پێ کرد هەتا بە دوژمنانی کورد بڵێی بە بۆمب و فڕۆکە و قڕ کردن و تۆقاندن ناتوانی ئەم گەلە بە چۆک دابێنی.

خزمەتەکانت بەرزن، پیڕۆزن، هەست بە ماندووبوونت دەکەم، بەرووخسارتەوەماندووبوون دیارە، واهەست دەکەم بابەتەکانت هێندیک سنووردار کراون ڕەنگە من لە هەڵە دابم بەڵام داوا و تکا و سەرنجم ئەوەیە هەر وەک پیشوو کراوەو دڵفران و بڵاوکەرەوەی بابەتیهەمەجۆربەلە هەواڵ و ئاگاداری و بابەتی سیاسی، ئابووری، ئەدەبی، و کولتووری و.. دا.

هیوای سەرکەوتن وسەربەرزیتان بۆ دەخوازم بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە گەلە بەشخوراوەکەمان و پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم کە تەمەنی درێژ بێ..

دەگەڵ ریزو حوورمەت حوسێن حەسەن زادە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید مەلا ئاوارە

شەهید مەلا ئاوارە
لاپەرەی تایبەت بە ژیان و خەباتی کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتی کورد شەهید مەلا ئاوارە