ڕۆژنامه‌ی-کوردستان-ژمارە-٧٠٤-لە-ژێر-چاپ-هاته‌ده‌رڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٠٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی...
هه‌ناسه‌-خنکاوه‌کان-له‌یادی-سه‌رده‌شتییه‌-نازلێشێواوه‌-شیمیاباران-کراوه‌کان-‌دا-هه‌یاس-کاردۆجوانیی تۆپی زه‌وی له‌ ره‌نگاو ره‌نگیی دیمه‌نه‌کانی، له‌ هه‌مه‌ جۆریی سروشته‌که‌ی، له‌ به‌ربڵاویی خاکه‌که‌ی و له‌ فره‌چه‌شنیی خه‌ڵکه‌که‌ی دایه‌. ئه‌وه‌نده‌ی کلووی به‌فر...
شێعر-بۆ-گەورەیی-کۆڵبەر-نووسینی-پشکۆلە باهۆزی ڕچەی بەفرا سەمای مەرگە بە ڕووی کۆڵبەرلە بۆ ژینی بە ئازادی دەبێ ڕوحت بدەی یا سەرخەمی ناخم هەزار ئەونە قورستر لە خەمی نانەکوڵۆڵیی خۆم لە کۆڵ ناوە دەپێوم ڕیی شەڕەف تا...
بەڵی-بۆ-ڕیفراندۆم،-بەسییەتی-ژێردەستەی-تورک-و-عەرەب-و-فارس-محەممەد-سلێمانیگەلێکی مەزن و دیاری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گێتی زۆر جەسوورانە و نیشتیمانیانە دوا بڕیاری سەبارەت بە داهاتووی سیاسی خۆی بە ئاشکرا بۆ بیروڕای گشتی دونیا و گەلی کورد...
نامه-سرگشاده-جمعی-از-فعالان-مدنی-در-اعتراض-به-ادامه-کشتار-کولبران-کوردمتن نامه و اسامی امضا کنندگان كه نسخه ای از آن به موكريان رسيده به شرح زير استملّت شریف ایران، مردم عزیز کردستان، مسئولان و مقامات ملّی و محلّیهمچنانکه استحضار دارید، سالهاست...
لە-پاپ-ئایدل-هەتا-کوردئایدل-بەشی-سێهەم-برایم-فەڕشیتەبلیغاتی بازرگانی لە ڕادیۆ و تەلەوزیۆن بە پێی قانوون بڵاو دەکرێتەوە و تەلەویزیۆنی گشتی و ئەهلی دەگرێتەوە. ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی گشتی لەبەر ئەوەی بە پارەی ماڵیات و پارەی...
خەیاڵی-زانستی-لە-ئەدەبی-منداڵان-دا-رەزا-شوانلەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا خەیاڵ هاودەمی مرۆڤ بووە.. خەیاڵ توانای زەینییە لە پێکهێنای وێنەی داهێنراوی جیاواز، دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو، کە پەیوەندی بە رابردوو یا...
كوێستان-گادانى-ده‌بێت-ژنان-رۆڵى-كاریگه‌رتر-له‌-ریفراندۆمدا-ببینن-وشە-هیدایه‌ت-جانكوێستان گادانی كه‌سایه‌تی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاك له‌ بواری مافی ژنان، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ "وشه‌" تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر رۆڵ و ئامانجی ژنان له‌ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی...
راگه‌یاندراو-له‌سه‌ر-به‌ڕێوه‌چوونی-پلینۆمی-شه‌شه‌می-کۆمیته‌ی-ناوه‌ندی-حیزبی-دێموکراتی-کوردستانپلینۆمی شه‌شه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگر و راوێژکارانی رێبه‌ری له رۆژانی ٢٠ تا ٢٢ی جۆزه‌ردانی...
خەباتی-كورد-لە-ئێران،-پاش-سەربەخۆییی-هەرێم-هاوار-بازیانهەنگاوەكانی كورد لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆییی ئەو بەشە لە كوردستان، ئەگەر لە ئاستی ناوەخۆییدا گەیشتنە بە ئامانجێكی مێژووییی گەلی كورد، هاوكات...

بۆ یادی ١١ ساڵەی ماڵپەری گیارەنگ. محەممەد خادمیانی

mohammad khadmyaniبە بۆنەی هەڵکردنی ١١ هەمین مۆمی دامەزراندن و دەستبەکارکردنی ماڵپەری گیارەنگ پیرۆزبایێکی گەرم لە برای بەرێز و هاورێی خۆشەویستم کاک حەمەرەسوڵ کەریمی، دامەزرێنەر و بەرێوبەری ماندونەناس و هاوکاران و هەمو نووسەران و خوێنەرانی دەکەم.

١٠ ساڵ چالاکی بەردەوام و بێ پسانەوەی ماڵپەری گیارەنگ وەک ماڵپەرێکی نەتەوەیی سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە توانیویەتی بە تەرخانکردنی کات و ژیان خۆی، خۆبەخشانە ئەرک و پرینسیپەکانی راگەیاندن و رۆژنامەگەری ئەلکترونیک بەجێ بگەیێنێت و نەک هەر لە ناو کانگای کۆمەڵگا بەڵکو لە ناو دڵی خوێنەرانیش جێگەی خۆی بکاتەوە. لە ماوەی دە ساڵ هاوریێەتیم دەگەڵ ماڵپەری گیارەنگ ٣ پرنسیپی نەگۆر دێنە بەرچاو: ماڵپەری گیارەنگ ماڵپەرێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە و لە خزمەت پەرەپێدان و پێشخستنی زمان و زانیاری و زانست و بەرژەوەندی باڵای کورد دایە. گیارەنگ ئەمانەتدارە و بە ئەوپەری ئەمانەتەوە بێ سانسۆر و دەستێوەردان بابەتەکان بڵاودەکاتەوە. ماڵپەری گیارەنگ وەک ماڵپەرێکی رەنگین و رەچەشکێن و پێشەنگ دەرگای بۆ هەمو بیر و بۆچونەکان ئاواڵایە.
دامەزراندن و بەرێوەبردن و بەرۆژکردنی ماڵپەری سەربەخۆ و تاکەکەسی لە دەرەوەی کوردستان ئەگەر کارێکی بێوێنە نەبێ، کەم وێنەیە. توانایی و ورەی بەرزی شورشگێری و پێشمەرگانەی کاک حەمەرەسوڵ لە سازکردنی پێگەیێکی پێویست و پیرۆزی راگەیاندنی سەردەمیانە و پردێکی پەیوەندی پان و بەرین جێگای پێزانین و سوپاس و ستایشە. هیوای بەردەوامی و بەروپێشچونی زیاتر بۆ کاک حەمەرەسوڵ و هاوکارانی دەخوازم و ئاواتمە دڵسۆزان و شارەزایانی نیشتمانەکەمان لە دەوڵەمەندکردن و پەرەپێدان و پر ناوەرۆک کردنی ماڵپەری گیارەنگ هاوکار و هاوخەباتی بن.

بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر

محەممەد خادمیانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

:: ماڵپەری قوبادی ئارشێوێک لە گۆرانی ڕەسەنی کوردی و سروودی نیشتمانی

:: مەڵبەندی ئارشیوی هونەری کوردی


:: گیارەنگ ماڵپەرێک بۆ هەمووان و ئی هەمووان گیارەنگ پێویستی بە هەمووان هەیە.