mohammad suleimaniوێڕایی سڵاوی گەرم و دۆستانە بۆ برایی بەڕێزم حەمەروسووڵ کەریمی! زۆر دڵخۆشبووم کە ئەو ساڵیش ئێمەت لە بیربووە وەک خوێنەرو خۆت گوتەنی نوسەری دایمی ماڵپەڕی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گیارەنگ کە ئێستا وەك سەکۆیەکی پڕشەنگداری سیاسی و ڕۆشنبیری ڕۆڵی خۆی دەبینی و بەزر دەخەنەوە و بەرچاوروونیەوە،

هەر جارێک بە کۆڵێک وتارو بابەتی هەمەڕەنگ خۆی دەکاتە میوانی خوێنەرانی. وێڕایی پێشکەشکردنی چەپکەگوڵێکی ڕازاوەو بۆن خۆش بە دەستەیی بەڕێوەبەری و برایی هێژاو خەباتگێڕم کاک حەمەڕەسووڵی کەریمی، زۆر بەئامانت و دڵسۆزیەوە کە شیاوی ماڵپەڕی گیاڕەنگ بێت دەمهەوێت لە چەند دێریکدا زۆر بەکورتی سەرنج و بیروڕایی خۆم بۆ جارێکیتر سەبارەت بە ماڵپەڕی گیاڕەنگ ڕابگەیەنم و بەبۆنەیی داگیرسانی مۆمی ١١ ساڵەیی دەست بەکاربوونیدا، پاش دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی بە دەستەیی بەڕێوەبەری کە زۆر شێلگیرانە ئەرکی ڕۆشنبیری و گەیاندنی زانیاری هەمەڕەنگ بە خوێنەرانی هێژایی بە شێوەیەکی جوان و بەربڵاو ئەدا کردوە، بەو بۆنەوە هیوایی بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر و بەرچاوترتان لە ڕەوتی کارو تێکۆشانی کاری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاند دا بۆ ئارەزوو دەکەم.

ئەو ساڵ بەپێچەوانەیی ساڵی ڕابردوو پێم خۆشە هێندێک پێشنیار بخەمە بەرچاوی ئێوەیی بەڕێز بەمەبەستی گەشەپیدان و پەرەپێدانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، دیارە سەرنجەکانم لە سەر شێوە، دیزاین و فۆڕمی ماڵپەڕی گیاڕەنگ وەک پێشنیار دەخەمە سەرخەرمانی پڕبەهرەو دەوڵەمەندی تێکۆشان و کاری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی ئێوەیی بەڕێز.

١ ـ پێشنیار دەکەم ماڵپەڕی گیارەنگ کە خاوەنی لایەنگرو نووسەریی بوێر و زۆرو زەوەندە لە قۆناخی ئێستایی ژیانی سیاسی و ڕاگەیاندنی خۆیدا، وەک بیروڕایی ماڵپەڕ هەر جارەو لە سەر بابەتێکی گرینگ کە پەیوەندی بەهەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری گشتی و کوردستانەوە هەیە، سەروتاری هەبێت و هەڵسەنگاندنی بابەتیانەیی گەشەکردن و بەهێزکردنی بیری سیاسی و نەتەوەیی لە سەر ئەساسی بەرژەوەدنی گشتی تێدا ڕەنگ بداتەوە.

٢ ـ پێشنیار دەکەم گۆڕانکاری بەسەر شێوە و فۆڕمی ماڵپەری گیاڕەنگدا بێت و لێک جیاکردنەوەیی وتاری سیاسی و ڕۆشنبیری لە گەل بابەتی کۆمەڵایەتی لێک جیابکرێنەوە و ئەو ڕیزبەندیەیی کە ئێستا کاری پێدەکرێت بەشێوەیەکی جوانتر بگۆڕدرێت.

٣ ـ سەکۆیی سیاسی و ڕۆشنبیری ماڵپەڕی گیاڕەنگ لە بەرژەوەندی هاوکاری و یەکێتی و یەکڕیزی ‌هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستاندا بەهێزو پتەوتربکرێت و هەر لەو کاتەشدا لەسەر هزری نەتەوەیی کار بکرێ و ئاستی وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان بەو ئاڕاستەیەدا گەشەیی سیاسی پێبدرێ.

دیارە ئێوە لە ماوەیی ئەو ١٠ ساڵەیی تەمەنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ دا ئەرکێکی گەلێک گرینگ و نیشتیمانیتان ئەنجامداوە و بەدڵنیایەوە شوێنی بەرچاوتان لە سەر وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خوێنەرانتان هەبووە و توانیوتانە پەیوەندی پتەو بەهێز لە نێو چین و توێژە گەلیەکانی کۆمەڵگایی کوردستان دروست بکەن و زەمینەیی شیاوتان ڕەخساندوە لە پویەندی لە گەڵ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

پێم خۆشە لەو بارەشەوە ستایشتان بکەم کە ماڵپەری سەرسەوزی گیاڕەنگ خۆی پاراستووە لە بڵاوکردنەوەیی بابەت گەلێک کە زمانی زبر و توند ئاژۆیی بەسەردا زاڵبووە، هەر لەو پەیوەندیەشدا زۆر حەکیمانە هەڵسوکەوتی لە گەل ئەو بارودۆخە سیاسیەیی کە پاش لێکدابڕانی تێکۆشەرانی دێمۆکڕات بەسەر کوردستان و ژیانی ڕاگەیاند دا زاڵبوو هەڵوێستی وەرگرت و نەبوو بەبەشێک لە گڕدانی تەنووری توندوتیژی ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە.

هەربۆیە بە دڵەوە و بەردەوام وەک خوێنەرو نووسەر ئێوە ماومەتەوە و بێگومان هەتا لە سەر ئەو ڕێچکەیە بڕۆن بە هەزارانی تریش بە دڵ گەرمیەوە هاوکاری و پشتیوانیتان لێدەکەن.

لە کۆتایی دا هیوایی گەشەکردن و پەرەپێدان لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بۆ بەئاوات دەخوازم و بەو هیوایی لە داهاتوویەکی نیزیک دا ئەرکە سیاسی و نیشتیمانیەکانمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دا بەڕێوەبەرین.

برات محەممەد سولێمانی

{jcomments on}

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.

گیاڕەنگ