"گیاڕه‌نگ"، شاپه‌ڕێکی دره‌وشاوه‌ی ناو جه‌نجاڵستانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردی. ڕێناس جاف
تێپه‌ڕاندنی 10 ساڵ کار و خه‌بات و چالاکیی به‌رده‌وام و بێوچان له‌ناو دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی دا ته‌مه‌نێکی که‌م نییه‌ و گه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ پشت ئه‌ستوور به‌ خه‌مخۆریی و په‌رۆشیی و دڵسۆزیی به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمان نه‌بووایه‌، زه‌حمه‌ت بوو تا به‌و هه‌موو ساڵانه‌ بڕی کردبا و تاقه‌تی هێنابایه‌.
ساڵیادی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ پیرۆز. برایم زێوەیی
به‌ بۆنه‌ی داگیرسانی مۆمی 11ساڵه‌ی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ ، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ ، پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ر چی باشتر بۆ کارگێران و هه‌ڵسووراوانی ماندوویی نه‌ناسی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ زێده‌ خۆشه‌ویسته‌ و به‌ تایبه‌ت ، هاوڕێی تێکۆشه‌رو ماندوویی نه‌ناس کاک حەمه‌رەسووڵ کەریمی، به‌ ئاوات ده‌خوازم.
مالپەری گیارەنگ تەمەنیک ئەرک و چالاکی لە بواری راگەیاندن. سۆران ئەمینی
ماڵپەری گیارەنگ تەمەنیک ئەرک و چالاکی لە بواری راگەیاندن و خزمەت بە رزگاری گەل ونیشتمان دا رۆلی بەر چاو دەبینی.گیارەنگ ئێستا دوای دە سال تێکۆشان بە هۆی لێهاتوویی بەرێوبەری ماڵپەر و سیاسەتی گشتی، بۆتە بەشێکی دانەبراوی هەموو بنەماڵەیێکی ئازادیخوازی کورد، کە جێی خۆیەتی پر بایخ بوونی
بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگی ماندوونەناس. حەسەن حاتەمی
بەبۆنەی تێپەڕینی دەیەی یەکەمی مۆمی تەمەنی ماڵپەڕی گیارەنگ، چەپکەگۆڵی خۆشەویستی و ڕیز و وەفا بۆ بەڕێز کاک حەمەڕەسووڵ، شلێر خانم و هەموو ئەو کەسانەی ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچونی ئەو ماڵپەڕە ماندوونەناسە دەکەن. هاتنە نێو دەیەیەکی دیکەی خزمەتی گیارەنگ
ئاره‌زوومه گیارەنگ ڕاستگۆیانه، بێ لایانانه و باشتر له ڕابردوو ئه‌رکی ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی بەجێ بگەیێنێ. سیروان حەفیدی
خۆشحاڵم که ماوه‌ی ده ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخوونی و کوێره‌وه‌ری، له پێناو خه‌باتیڕه‌وشنبیری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری، به خۆت و ماڵپه‌ڕهسه‌ر سه‌وزه‌که‌ی گیاڕه‌‌نگ، سه‌رکه‌وتووانه‌ ته‌مه‌نی پڕ له شانازیتان به‌ڕێ کرد.قۆناخی یازده ساڵه‌ی ژیان و تێکۆشانتان ده‌ست پێکرد،
گیارەنگ سایتێکی مولتەزیمە و لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی دا سنووری دیاری کراوی خۆی هەیە. کوێستان فتووحی
سەرەتا بەبۆنەی 10 ساڵەی تەمەنی پڕلە بەرهەمی سایتی گیاڕەنگ وهەڵکردنی مۆمی 11 ساڵەی تەمەنی، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ئەو سایتە جوانە، کاک حەمەڕەسووڵی زەحمەتکێش دەکەم، هیوادارم کاک حەمەڕەسووڵ هەر تەمەن درێژ بێ بۆ خزمەتی زیاتر بە کاری رۆژنامەوانی. لە پێوەندیی لەگەڵ خزمەتەکانی گیاڕەنگ‌دا دەبێ بلێم
سوپاس و پێزانینی بەڕیوەبەری ماڵپەری گیارەنگ. حەمەرەسووڵ کەریمی
سەرەتا خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە وەک مرۆڤێک لە هەندەران و لە تاراوگە توانیومە ماڵێک و پەنجەریەک بەرەو خۆر، بۆ بەشێک لە کوردان و ئازیزانی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی ولات درووست بکەم و لە ڕێگای ئەو لاپەرە ئێلکترۆنی‌یەوە خزمەت بە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری کوردی بدەم و رایەڵکەیەکی بەرین بۆ پەیوەندی گرتنی مرۆڤەکان بە یەکەوە درووست بکەم.
گیاڕەنگ، ١٠ ساڵ بەردەوامی و راستگۆیی! مەریوان نستانی
مێژووی ڕۆژنامەنووسی ئەلیکترۆنی لە دنیادا هێندە کۆن نی‌یە و لە نێو کوردانیش دا بەهەمان شێوە و بەڵکو تازەتریشە، زۆر کەم ماڵپەڕی کوردی هەن، کە بۆ ماوەیەکی ئاوا دورودرێژ و بەردەوام لە خزمەتکردن دابن و لە کار و تێکۆشانیان نەوەستن. یان لانیکەم بەردەوامبن لەسەر رێچکەی خۆیان. شتێکی ئاسایی‌یە ئەگەر گیاڕەنگ هێندێک جاران
گیاڕەنگ ئەو سەرچاوەیەی کە ڕۆژانە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری کەڵکی لێ وەردەگرم. ئازاد بانەیی
لە ڕۆژانەی سەرەتای ئاشنا بوونم بە ماڵپەڕی گیاڕەنگ هەموو کات بیرۆکەی ئەوەم لا درووست دەبوو کە تۆ بڵێی ڕۆژێک دا بێت منیش بتوانم ماڵپەڕێکی ئاوام هەبێ و ڕۆژانە هەواڵ و بابەت و نووسینەکانی خۆم و خەڵکانی دیکەشی تێدا بڵاو بکەمەوە؟ پاش چەندین ساڵ لە ماڵپەڕێکی سیاسی دا دەستم بە کار کرد و ڕۆژانە هەواڵ و کارو چالاکی تێدا بڵاو دەکەمەوە.
گیارەنگ زیاتر بەدوای چۆنیەتیدا دەڕوات نەك چەندێتی. هاوار بازیان
گیارەنگ سڵاو! هەمیشە وەك یەكێك لەو پێگە ئینتەرنێتییانەی كوردی سەیرت دەكەم كە لەڕووی بەرپرسیارییەتییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ نووسین و رووداوەكاندا دەكەی. رەنگە لەبارەی رووماڵكردنی هەواڵەكان و خستنە بەرباسی لێشاوی گۆڕانكارییەكانی رۆژانە زۆر بەدەست و كارا نەبی، بەڵام تەواو دڵنیا بوومە لەوەی گیارەنگ
لە-بەشێک-لە-مێدیاکانی-باشووری-کوردستان-دا-پڕنسیپی-مێدیایی-نابیندرێ-حەمەرەسووڵ-کەریمیوه‌ک ئاگادارن ڕاگه‌یاندن و ماسمێدیا، له‌ سه‌رده‌می ئه‌مرۆ دا گرینگترین که‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندی گرتنن به‌ کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکه‌وەیەوە‌، پێشتر‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری مێدیاکان له‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران و...
تەڕاویلکەی-نان،-ئازادیی-و-خەبات-بەشی-یەکەم-نووسینی-عەزیز-شێخانیماڵپەری گیارەنگ وێرای دەستخۆشی و پێزانین لە بەرێز عەزیز شێخانی بۆ ناردنی ئەو کتێبە و بەرهەمی ئامادەکراوی بە ناوی " تەڕاویلکەی نان، ئازادیی و خەبات" کە لە ٣٩٨ لاپەرە پێک هاتووە، گیارەنگ هەوڵ...
قەیرانی-ڕووناکبیر-لە-نووسینی-جەماڵ-عەڵیاڵینووسەر لێرەدا، لە گۆێرەی جاران، وەکوو کوردێک دەئاخەوێ و خاوەنی قسەی خۆیەتی. شۆڕش و سەرهەڵدانەکانی نەتەوەی کورد، لە هەر ئاستێکیدا بوبێت، تا ئێستا سەرنەکەوتووە. هۆکارەکەی لە چی دایە؟ بۆ وڵامی...
کۆسرەت-رەسول-عەلی-جێگری-سەرۆکی-هەرێمی-کوردستان-پێویستە-جیهان-پاڵپشتی-لە-سەربەخۆییمان-بکات  جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان بابەتێکی لە ماڵپەری CNNی ئەمریکی بەناونیشانی " گەلی کوردستان بەڵگەی ئەخڵاقی بەدەستهێناوە کە پێویستە جیهان باوەش بۆ سەربەخۆییمان...
مەلا-بەختیار-لێپرسراوی-دەستەی-کارگێڕی-مەکتەبی-سیاسی-یەکێتی-نیشتمانی-کوردستان-پەیامێکی-لە-سەر-ڕەوشێ-کەرکووک-و-ڕووداوەکان-بڵاو-کردەوەدەقی پەیامەکە     دۆخی كوردستان، گەیشتۆتە هەڵدێرێكی مەترسیدار. دەمەوێ‌ بەم پەیامە، گەلە دڵسۆزەكەمان‌و پێشمەرگە قارەمانەكان‌و كەسوكاری شەهیدان‌و تەواوی لایەنە سیاسیەكان ئاگادار بكەم كەوا:بەش...
کۆسرەت-رەسول-عەلی-پەیامێکی-تووند-لەبارەی-رەوشی-کەرکووک-بڵاودەکاتەوە-و-رایدەگەیێنێ-ئەوەی-دەکرێت-ئەنفالێکی-دیکەیە-بەرامبەر-کوردجەماوەری دڵسۆز و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان   كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان   پێشمەرگە ئازا و گیان لەسەردەستی كوردایەتی    لای هەمووان ئاشكرایە كە كوانووی خەباتی گەلەكەمان لە مێژووی دەیان ساڵەی...
نیویۆرک-پۆست-–-بێنی-ئاڤنی-ترامپ-خەریکە-ڕێگا-بە-ئێران-بدا-کە-دەست-بە-سەر-عێراق-دابگرێ-وەرگێران-کەماڵ-حەسەن‌پوورئەگەر سەرکۆمار ترامپ دەیهەوێ پێش بەوە بگرێ کە ئێران گشت وڵاتی عێراق بکاتە ژێر دەستەی سوپای پاسداران، دەبێ زۆر خێرا هەڵوێستی بە کردەوە لە بارەی قەیرانی کوردستان بگرێ.ڕۆژی دووشەممە هێزە...
پەیامێك-لە-سەرۆكی-هەرێمی-كوردستان-مسعود-بارزانی-،-سەبارەت-بە-کەرکووک-و-ڕووداوەکانی-باشووری-کوردستانبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان   جەماوەری خۆشەویستی كوردستان   ڕای گشتیی كوردستان و عێراق و جیهان    بە درێژایی مێژوو گەلی كوردستان لەژێر هەڕەشە و زوڵمدا بووە و مافەكانی پێشێل كراوە. لەو...
چۆن-كه‌ركووك-داگیر-كرا-له‌نووسینی؛-ئاریتما-محه‌ممه‌دیداگیركردنی كه‌ركووك به‌و چه‌شنه‌ به‌بێ شه‌ڕ، دیواری مه‌زنی چین به‌ بیرم ده‌هێنێته‌وه‌، كاتێ كه‌ چین ئه‌و دیواره‌ی درووست كرد، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ ئاسانیی مه‌غووله‌كان نه‌توانن...
دید-و-بۆچوونەکانی-ڕێزدار-جەلیل-گادانی-سیاسەتمەدار-و-کەسایەتی-دیاری-کورد،-ئامادەکردنی-ڕەحمان-نەقشیپرسیارەکان: ١- هەڵسەنگاندنێک لەسەر هەوڵومەرجی هەنوکەیی نێونەوەیی و رۆژهەڵاتی نێوەراست؟ ١- هەل و مەرجی نێونەتەوەیی زۆر ئالۆزە دەبینم. هاوکاری ئەمریکا و ئورووپا تا رادەیەکی بەرچاو ئارامی لێ...
ڕاگەیەندراوی-کۆبوونەوەی-هاوبەشی-پارتی-دێموکراتی-کوردستان-و-یەکێتیی-نیشتمانیی-کوردستان-١٥-ـ-١٠-ـ-٢٠١٧-دوکانلە ( ١٥ ـ ١٠ ـ ٢٠١٧) لە دوکان ، بارەگای هاوینە هەواری سەرۆک مام جەلال. کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی ( یەکێتیی ـ پارتی ) ئەنجامدراو، دۆخی عێراق‌و ناوچەکەو کوردستان، هەڵسەنگێندرا....

هێندێک گوڵ ئه‌چننه‌وه‌و هێندێک دڵ. ئەبووبەکر سێوەتاڵی

abobekr sewetaliسڵاوێکی گه‌رم و گوڕ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌ی ئیلکتڕۆنی گیاڕه‌نگی سه‌ر سه‌وز و سه‌ر به‌رز، به‌تایبه‌تیش کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی که‌ کۆڵه‌که‌ی پته‌وی ناو ماڵی گیاڕه‌نگه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مانه‌. ئه‌مڕۆ له‌ کاتێک دا له‌ گه‌ڵ گیاڕه‌نگی ڕه‌نگین به‌ یه‌ک ده‌گه‌ینه‌وه‌ که‌ ١٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی بێ وچانی ڕۆژنامه‌وانی ئیلکتڕۆنیکی

له‌ هه‌موو بواره‌کانی: سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستی له‌ پشت سه‌ر که‌ڵه‌که‌ کردووه‌ و پێی ناوه‌ته‌ ١١هه‌مین ‌ساڵی تێکۆشانیه‌وه‌. له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ خۆشه‌ویستی گیاڕه‌نگ له‌ چه‌ند لاوه‌ به‌ یه‌کمان ده‌گەیێنێته‌وه‌: یه‌که‌م سروشتی گیاڕه‌نگ جوانی و هه‌یکه‌لی به‌رزی، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و چیا به‌رزه‌ له‌ وه‌رزه‌کانی ساڵدا به‌ ئه‌نواعی گوڵ و گیای جوان و بۆن خۆشی به‌هاری که‌ سه‌رنجی گه‌شتیاران و دانیشتوانی ناوچه‌که‌ بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ، ئه‌وه‌ بۆ خۆی‌ تایبه‌تی مه‌ندیێکی گرینگ و جوان به‌ چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ ئه‌به‌خشێ، ئه‌و نۆره‌ له‌وێ دڵپاکان و ڕه‌زاسووکان،‌ کچان و کوڕان وێکڕا به‌ یه‌ک ئه‌‌گه‌نه‌وه‌ و هه‌ر له‌وێش سفره‌ی دڵه‌کان ڕاده‌خرێرن و ده‌ست به‌ چنینه‌وه‌ ئه‌که‌ن، هێندێک گوڵ ئه‌چننه‌وه‌و هێندێک دڵ! که‌ وابوو پیرۆزتر ئه‌بێ و ده‌بێته‌ جه‌ننه‌تی عشق و قیبله‌ی مرادان، ده‌شبێ که‌سانێک له‌وێ به‌ ئاوات و ئاره‌زوو ڕوحیه‌کانی خۆیان گه‌یبن و بگه‌ن. دووهه‌م: گیاڕه‌نگی سه‌ربه‌رز پێشینه‌یه‌کی کۆن و قایم و پته‌وی وه‌فاداری هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه،‌ که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵه‌کانی ١٣٤۶-٤٧ ئه‌وکات ئه‌و چیا به‌رزه‌ جێ ڕاوگه‌ی کادیرانی به‌وه‌جی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووه‌ وه‌ک: شه‌هیدان مه‌لا ئه‌حمه‌دی شڵماشی"مه‌لا ئاواره‌" و هاوڕێیه‌کانی، زۆر جار له‌وێ ئارامیان گرتووه‌و و هه‌ر له‌وێش نامه‌ و نووسراوه‌کانیان له‌ گه‌ڵ هه‌سته‌کانیان و ته‌شکیلاته‌کانیان له‌ ناوچه‌ گۆڕیوه‌ته‌وه‌، چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ پشت و په‌نایان بووه‌ و توند له‌ باوه‌شی گرتوون و ئه‌من و ئه‌مانی بۆ دابین کردوون تا ئیمکانی هه‌ڵسووڕانیان له‌ ناوچه‌که‌ دا هه‌بێ، ئه‌وکات ئه‌منیه‌ و ژاندارمه‌ی شای ڕوخاو کاتێک ڕێیان که‌وتۆته‌ نزیک چیای گیاڕه‌نگ هه‌میشه‌ ئه‌ژنۆیان له‌رزیون و له‌ شه‌پی چیا ترساون. ئه‌وجار ناوی گیاڕه‌نگ گرێدراوی هێزی به‌ هێزی گیاڕه‌نگه‌ که‌ خۆی له‌ خۆی دا هیمای به‌رزه‌ فڕی و چاو نه‌ترسی وره‌ و هیوای پۆڵاینی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌. سه‌رده‌مانێک سه‌رنجه‌کانی هێزی به‌ هێزی گیاڕه‌نگ به‌ ده‌نگی زوڵاڵی پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌ ئه‌مه‌گی حیزب و گه‌ڵ به‌ڕێز کاک "ئه‌حمه‌د شێربه‌گی" له‌ سه‌رتاسه‌ری خاکی کوردستان ده‌نگی ده‌داوه‌ و ئه‌ژنۆو وه‌ره‌ی دوژمنانی ئه‌خسته‌ له‌رزینه‌وه، هه‌ر به‌و ناوه‌ش ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی ئازا و چاو نه‌ترسی هێزی به‌ هێزی گیاڕه‌نگ گیانی شیرینیان به‌ختی ئازادی گه‌ل و خاک کردووه‌. سێیه‌م: ماڵپه‌ڕه‌ی ئیلکترۆنیکی گیاڕه‌نگ له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵ کاروتێکۆشانی ڕۆژنامه‌وانی دا به‌ ڕوونی نیشانی داوه‌ که‌ ده‌توانێ هه‌ڵگری ناوی پیرۆزی گیاڕه‌نگ بێ: له‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی دا، له‌ سه‌داقه‌ت و سه‌میمیه‌ت و پاراستنی ئه‌سڵه‌کانی دێمۆکڕاسی دا، که‌ نووسه‌ر هیوادار ده‌کا‌ت په‌یامه‌که‌ی به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ وه‌کو خۆی ده‌گاته‌ گوێگرانی، بێجگه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه،‌ کۆڵه‌که‌یه‌کی قایم و پته‌وی جێگای متمانه‌ی ناو ماڵی گیاڕه‌نگی خۆشه‌ویست، کاک "حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی‌ یە" که‌ له‌ ناو دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی ئه‌و دا جێگای هه‌موومان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ شیرین و شه‌ریفه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌ به‌شخوراوه‌که‌ی ته‌رخان کردووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا قاچ و په‌نجه‌کانی له‌ مه‌یدانی به‌رخۆدان دا ‌جێ هێشتووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێبه‌شی و کۆسپانه‌ی تۆشی هاتووه‌ ئه‌وتا ده‌ ساڵه‌ بێپسانه‌وه‌ و بی به‌رابه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی ژیر و زانستیانه‌ خزمه‌ت و سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕه‌ی خۆشه‌ویستی گیاڕه‌نگ ده‌کا،‌ تا بتوانی له‌و ڕێگایه‌شه‌وه‌ خزمه‌تێک به‌ گه‌له‌ هه‌ژاره‌که‌ی بکات. ئافه‌رین بۆ کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی، بێگومان خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌ ناو دڵی ئه‌ویندارانی ئازادی گه‌له‌که‌مان دا ده‌‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ هیوادرم نموونه‌یان زۆر بێ. جارێکیتر پیرۆزبای ده‌ست پێکردنی یازده‌هه‌مین ساڵی وه‌شانی ماڵپه‌ڕ‌ی ئیلکتڕۆنی گیاڕه‌نگی سه‌ر سه‌وز و سه‌ر به‌رز به‌ کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی و هاوکارانی و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی و ئه‌ویندارانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ جوانه‌ ده‌که‌م، هیوادارم ئه‌و پیرۆزباییه‌ ‌له‌ داهاتوو دا له‌ سه‌ر چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به‌ هێزی گیاڕه‌نگ دا به‌ شکۆیه‌کی به‌رزه‌وه‌ ڕێز بگرین. له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ربه‌رز و سه‌ر که‌وتووبن.

ئه‌بوبوکر سێوه‌تاڵی

١٥٫٤٫۲٠١٣ فینله‌ند

{jcomments on}