bernard.jpgدوکتور بێرنارد کوشنێر وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه و دۆستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، سه‌ردانی قه‌ڵای دێموکڕاتی کرد.

 دوابه‌دوای موشه‌کبارانی پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، دوکتور بێرنارد کوشنێر وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ل حیزبی دێموکڕات و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌‌و موشه‌کبارانه، به‌یانیی رۆژی ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٨ گه‌یشته قه‌ڵای دێموکڕات.

b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard4.jpgله پێشوازیی دوکتور کوشنێردا سه‌ره‌تا کیژۆڵه‌ی دێموکڕات، ژیوار ئیبرا‌هیمی، یادگاری شه‌هید ئیراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و کادری به‌وه‌جی به‌شی دیپڵۆماسیی حیزب، له جلوبه‌رگی پێشمه‌رگانه‌دا ده‌سته‌گوڵێکی پێشکه‌ش به به‌ڕێز بێرنارد کوشنێر کرد.

ئینجا هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و که‌سایه‌تییه‌كانی نێو حیزب به گه‌رمی به‌خێرهاتنی دوکتور کوشنێریان کرد. له‌دوای ئه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانی قه‌ڵای دێموکڕات که به‌ ریز له پێشوازی دوکتور کوشنێر وه‌ستابوون به ناوبراو ناسێندران. بێرنارد کوشنێریش به‌درێژی له‌گه‌ڵ هه‌رکام له‌ که‌س و کاری شه‌هیده‌کان راوه‌ستا و به گه‌رمی هاوده‌ردیی خۆی و گه‌لی فه‌ڕانسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین.

b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard1.jpgئه‌مجار بێرنارد کوشنێر سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕات که که‌وتبوونه به‌ر په‌لاماری موشه‌کبارانه‌که‌ی رێژیم کرد و له‌وێ چه‌ند و چۆنی ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه‌ی له‌لایه‌ن هاوڕێیانی حیزبییه‌وه بۆ روون کرایه‌وه.

له به‌شی دووه‌می ئه‌م سه‌ردانه‌دا، دوکتور کوشنێر و هاوڕێیانی ده‌فته‌ری سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان پێکه‌وه کۆبوونه‌وه‌. له‌ دانیشتنێکی پڕ له هه‌ست و به‌نێوه‌رۆکدا، سه‌ره‌تا کاک مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزب سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز کوشنێر له‌و کات و ساته‌ هه‌ستیاره‌دا که حیزبی ئێمه و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستییان به پشتیوانیی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه سوپاس و قه‌دردانیی کرد. ناوبراو وێڕای
b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard2.jpgوه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه که د. کوشنێر هه‌میشه له کاته سه‌خته‌كا به‌تایبه‌تی له وه‌ختی تێرۆری رێبه‌رانماندا له‌ ته‌نیشت حیزبی دێموکڕات بووه، هیوای خواست که هاوپێوه‌ندی و پشتیوانیی ناوبراو و دۆستانی دیکه‌ی گه‌لی کورد له دنیای ده‌ره‌وه له‌مه‌ودوا زیاتر په‌ره بگرێ. سکرتێری گشتیی حیزب دواتر روانگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی سه‌باره‌ت به هۆکار و ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و هێرشه بێوێنه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی و چاوه‌ڕوانییه‌کانی حیزبی دێموکڕات له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سنووردان بۆ ده‌ستدرێژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی خسته ڕوو.

 

b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard3.jpgپاشان بێرنارد کوشنێر، وێڕای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، رابردووی ناسیاری و دۆستایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات وه‌بیر خسته‌وه. ناوبراو روو به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر که‌س و کاری ئێوه شه‌هید بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بووه که ئه‌وان خه‌باتێكی توندوتیژییان به‌ڕێوه بردبێ، چونکه ئه‌وان لایه‌نگری توندوتیژی نه‌بوون. ئه‌وان رێک له‌به‌ر ئه‌وه کرانه ئامانج چونکه ئه‌وان وه‌ک میراتگری رێبه‌رانی شه‌هیدیان خه‌باتێکی سیاسی و ئینسانی و شارستانییانه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد و هه‌ڵگری په‌یامێکی دێموکڕاتیک و پێشکه‌وتنخوازانه بوون. دوکتور کوشنێر دواتر باسی ره‌هه‌ندی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و موشه‌کبارانه و به‌گشتی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات له چوارچێوه‌ی گشتیی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا کرد. به‌ بڕوای ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی کێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له به‌رامبه‌ر ئێراندا ستراتژییه‌کی هاوبه‌ش و یه‌كگرتووی نیه، به‌‌ڵام حیزبی دێموکڕات ئێستا له خه‌باتی خۆیدا ته‌نیا نیه و به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌دژی کۆماری ئیسلامی روو له شکڵگرتن و په‌ره گرتنه.


b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard5.jpgدواتر دوکتور کوشنێر و هاوڕێیانی حیزبی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌کانی ئێران و ناوچه و ئاینده‌ی مشت و مڕی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. له‌و به‌شه‌دا هاوڕێیانی حیزبی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی یارمه‌تیدانی دوکتور کوشنێر و دۆستانی ناوبراو به راکێشانی زیاتری سه‌رنجی ناوه‌نده بڕیارده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ لای خه‌باتی حیزبی دێموکڕات و هه‌ڕه‌‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی و به گشتی بزوتنه‌وه‌ی کورد له ئێران کۆمه‌ڵێک پێشنیاریان خسته‌ڕوو. دوکتور کوشنێریش وێڕای خستنه‌ڕووی تێبینیه‌کانی خۆی، پێشوازی له رێکاره باسکراوه‌کان کرد.

 

b_525_290_16777215_00_images_HAWAL_bernard6.jpgله کۆتاییدا دوکتورکوشنێر پاش ده‌ربڕینه‌وه‌ی هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، به گه‌رمی ماڵئاوایی له رێبه‌رایه‌تی حیزبی و پێشمه‌رگه‌کانی پارێزه‌ر و راگری قه‌ڵای دێموکڕات کرد.