ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

کۆچی دوایی دۆست و لایەنگرێکی حیزبی دێموکڕات لە ناوچەی مهاباد.

suleman_jahani.jpgبەداخەوە رۆژی ٠١ ـ ٠١ ـ ٢٠١٨ کاک سولیمان جیهانی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە گوندی قونقەڵای مهاباد کۆچی دوایی کرد. کاک سولیمان لە جەریانی شەڕی سێ مانگە

دا لە شاری مهاباد بە گوللەی پاسداران بریندار بوو و بە هۆی لایەنگریی لە حیزبی دێموکڕات و جوڵانەوەی گەلی کورد لە ساڵەکانی ١٣٦٥ ١ ١٣٦١ دا بۆ ماوەی چوار ساڵ لە زیندان و گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە بەندیخانە دا دەبێ. ناوبراو لە پێشدا بە ئێعدام مەحکووم دەبێ، بەڵام  دوایی پاش چوار ساڵ زیندانی و حەپس ئازادی دەکەن. گەورەترین ئارەزووی ژیانی دیتنی کوردستانی ئازاد و سەربەست و سەربەخۆ بوو.

بۆ دەربڕینی هاوخەمی دەتوانن بەو ژمارە تەلیفونە خۆارەوە و یا لە رێگای فەیسبووک لاپەڕەی saddighjahani هاوخەمی خۆتان بە کاک سەدیق جیهانی برای کۆچکردوو بنەماڵەکەیان رابگەیەنن.

0046739052104

................................................

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سولێمان جیهانی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان بە گشتی و  بنەماڵەی کاک سەدیق جیهانی بە تایبەتی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

ماڵپەری گیارەنگ

حەمەرەسووڵ کەریمی